شارەوانی ڕۆژهەڵات و بەنزیخانەی چیا

Tuesday, 07/12/2010, 12:00




دوای ئەوەی ئێمە وەكو دانیشتوانی گەڕەكی چیا هاتینە سەر جادە و دەستمان كرد بەخۆپیشاندان دژی گەورەترین گەندەڵی و دزی و بەرتیل وەرگری ئەندازیار و فەرمانبەرەكانی ناو شارەوانی ڕۆژهەڵات. كە لەلایەن گروپێكی مافیاوە هەڵستا بون بەگۆڕینی شوێنی خەستەخانەیەك بۆ بەنزینخانەیەك كەئەویش موڵكی ژمارە(28/696) هۆمەرە كوێرە. كە پێشتریش ئەو موڵكە بەژمارە (2055) ڕەزامەندی لەسەر دراوە بكرێتە خەستەخانە.بەڵام لە شارەوانی ڕۆژهەڵات لەسەر دەستی ئەندازیار (دیاری تاریق) كە دەیویست لەپێناوی چەورەخۆری خۆی ژیانی هەزاران خێزان بخاتە مەترسیەوە گۆڕا بۆ بەنزین خانە. بەڵام نەك بۆ دیاری تاریق و بۆ ئەوانەشی كە دەیانەوێ ئەو جۆرە كارانە بكەن ئەوە باش بزانن لەناو میللەت چۆن سوك و ڕیسوا دەبن و پاشڵەیان هەڵدەماڵرێ. ئایا كاكی مافیا بۆ ڕوی خۆتت ڕەش نەكرد لەو كارەی كردوتە؟ یان بۆ خۆتت شەكر خوارد نەكرد؟ یان بۆ هینی (....) خۆتت نەخواردەوە تا جارێكی تر پەنجە بۆ كاری ڕیشوەت خۆری نە بەی؟ ئێستا بەچی ڕویەكی ڕەشەوە دەچیتە سەر كورسی و چۆن لەناو ئەو دەزگایە كار دەكەیت و چۆن ڕوی مەجلیست ماوە؟ یان چۆن ڕوی ناو ئەندازیارەكانی هاوڕێت ماوە كە تۆ مافیا و پارە خۆر بێ و ئەوانیش پاك بن.

باشە سەرۆكی شارەوانی ئەگەر ئەمانە باند و مافیا نەبن چۆن كاری وا دەكەن؟ كە باشیش دەزانن ئەم كارە نەگونجاوە لەگەڵ شارەوانی چونكە ئەم بەنزین خانە (10) مەتر دور دەبێ لە ماڵەكانی ئێمەوە؟ ئەی ئەو فەرمانبەرانی تر كە ئەو كارەیان كردوە كێ لەپشتیەوەن و بەپشتی كێ ئەمەیان كردوە؟ (لەبەشەكانی تردا زۆر شتان بۆ ڕون دەكەینەوە و ناوی ئەو فەرمانبەرانەش دەنووسین كەئیمزایان لەسەر ئەو مامەڵە كردوە) باشە سەرۆكی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی ئیجرائاتی ئێوە چی یە بۆ ئەم باندانە؟ ئایا دەبێ چەندین پارەچە زەوی تریان ئەوا گۆڕی بێ و ئێمەی خەڵكی هەژاریش لێی بێ ئاگابو بین. شارەوانی سلێمانی و ڕۆژهەڵات ڕونكردەوەتان چی یە بۆ ئەم كارە؟؟؟ گا مافیای شارەوانی ڕۆژهەڵات نا ئەندازیاری ڕوڕەشی شاری سلێمانی (ئەندازیار دیاری تاریق) بۆ نقەت نی یە لەو كارە پۆخڵاوەتەی كردوتە؟ چۆن ویژدانت ئاسودە بو ژیانی گەڕەكێك بكەیتە دوو پاروی ڕیشوەت خۆری خۆت؟ نەت دەزانی هەر خۆر ئاوا دەبو و سڕەكانت لە كەناڵەكانەوە دەخرا ڕو؟ یان پارە مەستی كردبوی؟ بۆیە بە زوترین كات داوا دەكەین كەشارەوانی سلێمانی ئەم كەڵە مافیا بداتە دادگاو لێكۆڵینەوەی توندی لەگەڵ بكرێ لەسەر ئەو كارەی كردویەتی.



چاوەڕوانبن

ئێمە وەكو دانیشتوانی ئەو گەڕەكە بەدوای ئەم كێشەیەدا دەڕۆین و دەبێت هەمو ئەو سڕانە بخەینە ڕو. چاوەڕوانیش بن لە بەشەكانی تردا چەند راستیەكی تر دەیخەنەڕو بۆ خەڵكی شاری سلێمانی. كەچۆن ئەم شوێنە گۆڕدراوە بۆ بەنزینخانە؟ وەكێ ئەم شوێنەی لە شارەوانی دیاری كردوە؟ وەكێ كاری نەخشەو رەنگ رەشتنی بۆ كردوەو؟ كێ كارەكانی لەناو شارەوانی بۆ كردوە؟

لەبەر زۆری ناوەكان نەكرا نەهەموی بنوسین (حمە عەلی، عەتا، سەردار، مەلا ئەحمەد، حاجی فەتاح، حاجی عەلی، سەركۆ مەجید، راژان حەمە...هەتاد) زۆرتریش كەلەم گەڕەكە نیشتەجێین.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە