دادگای کردنی سه رانی جاشه کان
Saturday, 13/11/2010, 12:00
گه لی کورد هه ر له سه ره تای درۆست بونیه وه هه میشه به شیک له روله کانی له هه مووساته جیاوازه کاندا هه ندیکیان په یوه ندیان هه بووه به دوژمننانی کورده وه ئایا نوکه ربون یان سیخوریان به هه ر ناویکی تره وه بیت دژی میڵله ته که یان کاری نا دروستیان ئه نجامداوه له پیناوی به رژه وه ندی خۆیاندا و خیانه تیان کردوه به رامبه ر میله ته که یان۰دیاره ئه م دیارده یه له هه موو شورشه یه ک له دووای یه کانی کوردا هه بووه ئه مه ش هوکاریک بووه له هوکاره کانی سه رنه که وتنی شورشه کانی میڵله تی کورد له هه موو قوناخه کاندا وه.
ئه گه ر ئیمه بگه رینه وه بۆ میژویکی زۆر نزیک واتا له سه رده می رژیمی پیشووی عیراق ده بینین له پاش نسکوکه ی سالی ۱۹۷۵ و سه ر له نۆی سه رهه لدانی شورش حکومه تی به عس هه ستا به دروست کردنی مه فره زه ی تا یبه ت و هیزی ئاماده کراو که له کورد پیک ها تبوون له زوربه ی شارۆ شارچکه کانی کوردستان بۆ دژایه تیکردنی شورش له ناوه وه و ده ره وه دا .
وه له پاش هه لگیرسانی جه نگ له نیوان عیراق و ئیران دا زوربه ی نه ته وه ی کورد هه لهاتن هه ندیکیان بون به پیشمه رگه و زوربه یان بون به جاش ئه مه ش هویه کی باش بۆ بۆ حکومه تی مه رکه زی به کردنه وه ی افواج الخفیفه به سه ر په رشتی سه روک خیله کان یان پیاوه دلسۆزه کانی خۆی تا گه یشته نزیکه ی ۷۵۰ فه وجی خه فیفه که حکومه تی عیراق بۆ دژایه تی کردنی شۆرش به کاریانی ده هینا.
ئه وه بۆ له گه ل پاش ته واو بۆنی شه ری نیوان عراق وئیراندا هه ستا به ده ست پیکردنی پرۆسه ی ئه نفال که قۆربانیکه ی گه یشته نزیکه ی ۱۸۲ وهه زار ژنۆ و مندال و پیرو و لاۆ وه له م پرۆسه یدا هه موو سه رۆک جاشه کان به خۆیان و فه وجه کانیان به شدار بۆن له ئه م پرۆسه یدا پاشان حکومه تی عیراق په ڵاماری ده وله تی کویتیدا وه به هۆی داگیرکرنی وه هه موو ولاتانی دۆنیا جه نگیان دژی عراق به رپا کرد تا له کویت ده ری که ن وه به هوی ئه م شکسته ی عراقه وه له زوربه ی شا رکانی عیراق راپه رین هه لگیرسا دژی حکومه تی به عس وه له م کاته دا سه رکردایه تی کورد هه ستا به نه خشه ی تایبه تی خۆی بۆ ئازاد کرنی شارۆ شارۆچکه کانی کوردستان
ئه وه بۆ نامه ی بۆ زوربه ی سه رۆک جا شه کان نارد تا په یوه ندی بکه ن به شۆرشه وه وه له گه ل کۆمه لانی خه لک به شداری راپه رین بکه ن ئه وا شورش لییان خۆش ده بیت به لام ئه و به لینانه ته نها شورش وه کو مافی خۆی لییان خۆش ده بیت.به ڵام که س و کاری ئه نفال لیکراوه کان و خاوه ن شه هیده کان لییان خۆش نه بۆن سه باره ت به و تاوانه گه وره ی که به رامبه ر به که س و کاریان کرا بۆیه ئه مرو به مافی خۆیانی ده زانن که له دادگا سکالا له سه ریان تۆمار بکه ن وه ده بیت حکومه تی هه ریمی کوردستان پا به ند بیت به ده سگیرکر دنی هه موو ئه و تاوان بارانه وه ده بیت بدرین به دادگا به لام نه ک ته نها سه روک جاشه کان به لکو هه موو ئه و که سانه ی
که تاوانیان کردوه به رامبه ر به میڵله ته که مان ئه گه ر له هه ر پله و پایه کی ده سلاتابن واتا ئه و که سانه ی که شه ری ناۆ خۆیان هه لگیرساند یان ئه و که سانه ی که کاری شه هید کردنی پیشمه رگه ی دابیت پی ویسته باجی سزای ئه و تاوانانه بده نه وه که کردویانه به رامبه ر به میڵله ت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست