شاڵاوی كۆسرەت ڕەسوڵ، بە گەڕەكى شەهیدانى ڕانیەدا ڕەت دەبێ!
Sunday, 21/04/2013, 12:00
دیکتاتۆره‌کان، سه‌رۆکی حیزب و بنه‌ماڵه خێلهکییهکان، تا ئه‌و کاته‌ی خۆیان له ده‌سه‌ڵاتدان، خااک و نیشتیمان و گه‌ل به ده‌که‌ن قوربانی ده‌سه‌ڵات و بهرژهوهنددییه تایبه‌ته‌کانی خۆیان، کاتێکیش توانایان لاواز و ته‌مه‌نیان به‌ره‌وه داکشان ده‌چێت، ئه‌وسا بیر ده‌که‌نه‌وه منداڵ و که‌سی خۆیان ئاماده‌بکه‌ن بۆ شوێنی خۆیان، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستاندا ده‌گوزه‌رێت ته‌نها سه‌رکرده و رابه‌ری ئه‌و حیزبه کوردیانه نایکه‌ن، به‌ڵکو ره‌وه‌یه‌ک له به‌رپرس و که‌سی حیزبی، هه‌مان رێچکه‌یان گرتووه به هه‌مان رێگادا گوزه‌رده‌که‌ن، له ئیستاوه کوڕانی خۆیان بۆ پۆسته‌کانی خۆیان ئاماده ده‌که‌ن. له‌م روانگه‌یه‌وه ئێمه نووسینی ئه‌و هاوڵاتییه‌ی رانیه بڵاو ده‌که‌ینه‌وه، تا بۆ مێژوو بمێنێته‌وه و خه‌ڵکی کوردستان بزانێت له‌و کوردستانه کاولبووه‌دا چی گوزه‌راوه و چ ده‌موچاو و بیچمێک خۆی نمایش کردووه. مه‌به‌ستیشمان گه‌وره‌کردنی ئه‌و که‌سانه نییه (کوردستانپۆست).
***************************
ڕێگا چۆڵ بكەن قافڵەى وەنەوشە ڕەشەكانى كوڕى بەناو جێگرى سەرۆكى هەرێم دێت. هاتنى شاڵاوى کوڕی کۆسره‌ت، که به په‌له خۆی به رانییه‌دا کرد بۆ ماڵە شەهیدهکان نییە بۆ هەواڵ پرسین و كێشەو گرفتەكانیشیان نیە، بۆ پێدانى دیارى و مژدەى زیادكردنى موچە و ژیانیشیان نییە تەنها بەبەردەمى ماڵەكانیاندا دەڕوا و بەس هاتنەكەى بۆ دڵدانەوەى ئەو خێزانانەش نییە كە بێ سەر و شوێنكراوى شەڕى ناوخۆیان هەیە بۆ بەسەركردنەوەى خانەوادەى كەم ئەندامانى سەنگەر و تێكۆشەرەكانى دوێنێش نییە كە ئێستا دانیشتوون و كەس بەلایاندا نایەت.
هاتنى كوڕى جێگرى سكرتێرى گشتى حزبە سۆشیال مافیاکه بۆ قیرتاوكردنى شەقام و كۆڵانەكانى ئەو گەڕەكەش نییە كە لە ساڵى 2000 ەوە تائێستا كۆڵانێكیشی قیرتاو نەكراوە.
ڕێگا چۆڵ بكەن جەنابى كاك شاڵاو، له‌گه‌ڵ كۆمەڵێك ماستاوچى حزبى و بازرگانیشى لەگەڵە و بەپەلەیە بۆیە هەر بەكۆڵانە خۆڵەكاندا دێ و قافڵەى وەنەوشەكانى تەپۆتۆز دەكەن و دیارى بۆ منداڵە هەتیوو بێ نازەكانى شەهیدان جەنابى بەبەردەمى دەیان ماڵە شەهید دادێت بەڵام نابێت كەس لەبەر دەرگا بێت لەبەر ئەوەى پاسەوانەكانى هەڕەشە و مۆڕە دەكەن و لوولەى تفەنگەكانیان ڕووە و كەركوك و بۆ جێبه‌جێکردنی مادەى 140 نییە، به‌ڵکو ڕووە و ماڵ و ناو چاوى كەسوكارى شەهیدانە.
جەنابى ئه‌م هه‌رزه‌کاره مورااهیقه نەهاتووە قوتابخانە و باخچەى ساوایان و بنكەى تەندروستى بكاتە دیارى بۆ خانەوادەى تێكۆشەران و شەهیدانى ئەم گەڕەكە. نەهاتووە پیرۆزبایى لەو منداڵانە بكات كە بە ئاوارەیى و هەتیووى قۆناغەكانى خوێندنیان بڕیوە، كەسێك نییە گوڵێكیان بەدیارى بداتێ، نەهاتووە پیرۆزبایى هاوسەرگیرى لەكچ و كوڕانى شەهید بكات كە باوكیان لەو شاخ بۆ ئەو شاخ لەو لادێ بۆ ئەو لادێ لەو ئەشكەوت بۆ ئەو ئەشكەوت بەناڕەحەتى و ئێش و نەبوونى گەورەیان كردن ئەمرۆش بێ باوك و خۆشەویستەكانیان ئاهەنگى هاوسەرگیرى دەكەن ، جەنابى كاك شاڵاو بۆ ئەمانە و هەرچى ئێوە بەخەیاڵتاندا دێت بۆ كەسوكارى شەهیدان و پێشمەرگە بۆ هیچیان نەهاتووە.
با قسه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌که‌ین، که ئه‌م که‌سه هیچ نییه ، ته‌نها کوڕی کۆسره‌ته، به‌ڵکو وای بۆ حساب ده‌کرێت، که دوای باوکی میراتی ده‌سه‌ڵات ده‌درێته ده‌ستی، که له هیچ هیچتره و هیچ نازانێت، ته‌نها پۆزلێدان و دزین و به هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات و شێواندنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان له رێگای ده‌رمانی ژاراویی و ئێکسپایه‌ر.
ئایا ده‌زانن، که جەنابی کاک شاڵاو بۆچی هاتووه؟ شاڵاو بۆ شایى و هەڵپەركێى دوو یاریزانى عەرەبى بەناو كورد هاتووە كە باوكیان و خانەوادەكەیان لە سنورى موسڵ و دهۆك له سه‌رده‌می سه‌ددامدا تا توانیان خزمەتى بەعس و جاشایەتیان كرد بە شاهێدى هەموو خەڵكى كوردستان، پرۆسەى ئازادى عێراق و هەڕەشەى تیرۆریستان لە موسڵەوە بۆ ئاوارەکانی ڕانیە هێناوه، ئه‌مانه نەبۆ كورد! نە بۆ حزبە سۆسیال خائینه‌که‌ی باوکی كاك شاڵاو ئاوارە نەبوون، به‌ڵکو لەسایەی سەرى باوكى كاك شاڵاو و سكرتێرەكەى، توانیان ڕانیە بۆ ئەوان بکه‌ن بە بەهەشت و بۆ خەڵكى هەژارو تێكۆشەر و زۆرێك لەخانەوادەى شەهیدانیش بوو بە جەهەنەم و پەشیمانى.
_ ڕۆژى 28 / 3 / 2013 لەشارى ڕانیە لەگەڕەكى شەهیدانى ناسراو بەنەورۆز ئاهەنگى هاوسەرگیرى هەردوو یاریزان (هاوار مەلا محەمەد زێبارى و هەڵگورد مەلا محەمەد زێبارى) بەئامادەبوونى سەدان بەرپرسى حزبى و حكومى و سەرۆك جاش و سەرۆك عەشیرەت، به ئامادەبوونى شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ نوێنەرى جێگرى سەرۆكى هەرێم بەڕێوەچوو. مەلا محەمەد زێبارى یەكێك بووە لە سەرۆك جاشە ناسراوەكانى سەردەمى ڕ‌ژێمى پێشووى بەعس لە سنورى موسڵ و ئاكرێ دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له عێراق لەژێر فشار و هەڕەشەى تیرۆریستان بەدەیان خێزان لە موسڵەوە هاتوون لەڕانیە نیشتەجێ بوون ساڵى 2009ش بەفەرمانى جەلال تاڵەبانى 25 پارچە زەوى نیشتەجێبوونیان لەڕانیە پێدرا جگە لەدامەزراندنى دەیان گەنجیان لەئاسایشى ڕانیە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست