کۆمیته‌ی به‌ناو به‌نه‌لۆکس و چه‌واشه‌کردنی کادێرانی (به‌شی یه‌که‌م)
Friday, 24/04/2009, 12:00
کۆمیته‌ی به‌نه‌لۆکس کورتکراوه‌ی ناوی 3 وڵاته به‌واتای (به‌لجیکاو هۆڵه‌نداو لۆکسمبۆرگ)ه، که له لۆکسمبۆرگدا یه‌ک ئه‌ندامیان نییه، ته‌نها ناوی زل و دێی وێرانه، هه‌روه‌ها له به‌لجیکاش قوڕکرا به‌سه‌ریدا، له دوایدا باسی ده‌که‌ین....
ئه‌م کۆمیته‌یه باره‌گای سه‌ره‌کی له هۆڵه‌ندایه‌و ئۆفیسه‌که‌شی له ماڵی (هیوا سه‌رهه‌نگ)ه چونکه جاران ئه‌م کۆمیته‌یه له مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه کاره‌کانی ده‌کردو ژورێکیان دابوونێ، پاش نه‌مانی مه‌ڵبه‌ند له لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی و ئه‌رسه‌لان بایزی گه‌نده‌ڵ به‌بێ ئاگاداری مه‌کته‌بی سیاسی مه‌ڵبه‌ند گوێزرایه‌وه بۆ سلێمانی، کرا به رێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چونکه ده‌سته‌ی به‌ڕێوبردنی کۆمیته‌ی به‌نه‌لۆکس هیچی له بارا نه‌بوون تا ئه‌م کاته‌ش ژورێكیان بۆ کۆمیته‌که‌یان ده‌ست نه‌که‌وتووه، له‌به‌ر ئه‌وه کۆمیته تا ئێستاش له ماڵی هیوا سهرههنگدایه.
کاتێك سه‌لاح کوێخا لێپرسراوی کۆمیته بوو، باری کۆمیته‌که زۆر له‌گه‌شه‌دا بوو به شێوه‌یه‌ک ژماره‌ی ئه‌ندامان به لێشاو زیادی ده‌کرد ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ لێهاتوویی ده‌سته‌و لێپرسراوی کۆمیته، پاش ئه‌وه‌ی لێپرسراوی کۆمیته له کوردستان کاری تازه‌ی وه‌رگرت و خوالێخۆش بوو (به‌کره قیت) لێپرسراوی کۆمیته‌ی به وه‌کاله‌ت وه‌رگرت و زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنی کۆمیته کراو دوا هه‌ڵبژاردنی کۆمیته له ساڵی 2002کرا و که 7 که‌س ده‌رچوون و 2 ئه‌ندامی یه‌ده‌ک که یه‌کێکیان لێپرسراوی کۆمیته‌ی ئێستایه که ناوی هیوا سه‌رهه‌نگه و ژنه‌که‌شی که ناوی په‌یمان بو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بڵێن ی.ن.ک حزبێکی مۆدێرنه و ژن له لێپرسراویدایه ده‌نگ درا به ژنه‌که‌ی هیوا و ده‌رچوو له‌مه‌شدا خوا خێری مامۆستا جه‌مال نه‌نوسێ ئه‌و نه‌بووایه ده‌رنه‌ئه‌چوو.
له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا یه‌که‌می ده‌نگه‌کان سۆران سه‌عید بوو که ده‌بوایه به‌پێی ده‌نگه‌کان ئه‌و لێپرسراوی کۆمیته بوایه به‌ڵام خوا به‌خێری نه‌هێنێته‌وه خۆی نه‌کرد به لێپرسراوو لێپرسراوی کۆمیته‌که‌ی دا به هیوا سه‌رهه‌نگ، له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش براده‌ران زۆر گله‌ییان له سۆران سه‌عید کرد به‌و پێیه‌ی ده‌نگیان به‌و داوه نه‌ک هیوا سه‌رهه‌نگ له‌به‌ر ئه‌وه نه‌ئه‌بوایه ده‌نگه‌کانیان بدرێ به هیوا به واتایه‌کی تر پاشڵی ئه‌م براده‌ره‌یان ده‌زانی چۆنه له‌به‌ر ئه‌وه ناڕه‌زا بوون له دانانی... واته ئه‌م براده‌ره به هه‌قی خۆی ده‌نگی خۆی له‌و شوێنه‌دا نییه به‌ڵكو به به‌خشینی جێگه بووه ئه‌گینا ئه‌ندامی یه‌ده‌ک و لێپرسراوی کۆمیته کوجا مه‌رحه‌با!
ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کۆمیته که ئابوونه‌یان ده‌دا له نێوان 700 تا 800 ئه‌ندام ده‌بوو وه روو له زیادکردنیش بوو.. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م هیوایه‌ی که هیوای رێکخستنه‌کانی بڕی ژماره رێکخستنه‌کان که پاره ده‌ده‌ن له چه‌ند که‌سێک تێپه‌ڕ ناکات و ئێستاش ده‌سته‌ی کارگێڕی کۆمیته په‌یمانی ژنی هیوا سه‌رهه‌نگ که ئامۆزای خۆشێتی... ئه‌وانه‌ی تر که به‌ڕه‌سمی هه‌ڵبژێران هه‌موویان په‌رته‌وازه کران هه‌ریه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌ک دژایه‌تی کران تا وای لێهات کۆمیته ئێستا له‌ده‌ستی ژن و مێردێكدان که له هه‌مان کاتدا هه‌ردووکیان ئه‌ندام و لێپرسراوی میدیای رۆتهردامن و سه‌رۆکی یه‌کێتیی ژنان و یه‌کێتیی نوسه‌رانی کورد له هۆڵه‌نداو وایان لێهاتووه تیپی گۆرانی بێژوو موناسهبهتهکانیشیان هه‌ر که‌سووکاری خۆیانه که پێک هاتوون له براژنی هیواو کوڕه‌که‌ی هیواو.. هتد و به دڵی خۆی پاره‌یان بۆ سه‌رف ده‌که‌ن و ئامێری ده‌نگ و بڵندگۆکان به‌کرێ حساب ده‌کرێ له سه‌ر کۆبونه‌وه‌کانی کۆمیته که پاره‌که‌ی بۆ گیرفانی هیوا ده‌چێ له‌ڕێی کوڕه‌که‌یه‌وه .
سه‌ره‌تای کاری ئه‌م کۆمیته‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 2002 که به ئه‌مری مه‌ڵبه‌ند ده‌بووایه ئه‌م کۆمیته‌یه به‌لایه‌نی که‌مه‌وه تا ئێستا 3 جار کۆنفرانسی ببه‌ستایه‌و ده‌سته‌ی نوێ ههڵبژێرایه، به‌ڵام لهبهردڵسۆزیان بۆ هێڵی جه‌لال و پیاوی ئه‌رسه‌لانن هه‌رجاره‌ی به بیانویه‌ک کۆنفرانس دوا خراوه، چونکه ده‌زانن که ده‌نگ ناهێنن و ده‌رناچنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه کۆنفرانس نابه‌ستن.
ماویه‌تی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست