پزیشكان لە پیشەى مرۆڤایەتى خۆیان دەبنە بەڵێندەرێكى گەندەڵ
Saturday, 20/02/2010, 12:00
بە داخەوە پیشەى وپزیشكان و زانستى تەندروستى لە وڵاتى خۆمان بۆتە پیشەیەكى بازرگانى و گەندەڵ و پر خیانەت, هیچ جیاوازیەك بە دى ناكەم لە نیوان هەندێك لەو بەڵێندەرانەى كە خیانەت لە پرۆژەكانیان دەكەن لە پێناو بەدى هێنانى بەرژەوەندیەكانى خۆیان مادە. ڕۆژانە دەیان سیناریۆمان گوێ بیست دەبێت كە پزیشكان خیانەت و فێڵ لە نەخۆش دەكەن, كە خۆى لە چەند خاڵێكەوە دەبینێتەوە كە دەكرێت باسى لێوە بكەین.
* هەندێك لە پزیشكانى پسپۆر بە تایبەتى ئەوانەى ناوبانگیان هەیە لە نۆرینگەكانى خۆیان ڕۆژانە چوار چوار و پێنچ پێنچ نەخۆش دەبینن, هەندێك لە پزیشكان تاكو درنگى شەو لە نۆرینگەكانى خۆیان دەمینێنەوە نزیكەى سەت و پەنچە نەخۆش دەبینن. لاى هەموومان ئاشكرایە لە یەك كات و ساتدا هیچ پزیشكێك ئەگەر لە هەر پلەیەكى بێت ناتوانى پێنچ پێنچ نەخۆش ببینێت یاخۆد نەخۆشیەكانیان دەستنیشان بكات یاخۆد پشكنینیان بۆ بكات یاخۆد چارەسەریان بۆ بنووسێت ئەو دیاردەیە خۆى لە خۆیدا كارەساتە. من پێم وایە ئەم دیاردەیە لاى هەندێك لە پزیشكان شێوازى
مامەڵەكردنیان شێوازێكى نا مرۆڤانەیە و ڕەفتارى ئاژەڵانە بە كار دەهێنن چوونكە كاتێك ئاژەڵاو و مەرو ماڵاتیش نەخۆش دەكەون لە (نەخۆشخانەى ئاژەڵانیش) پێنچ پێنچ و یاخۆد شەش شەش ئاژەڵان چارەسەر دەكرێت.
* زۆر جار نەخۆش لە لاى پزیشك شوێنێكى دیارى كراوى هەیە لە چەستەى خۆى دەیەوێت پێشانى پزیشك بدات, یاخۆد دەیەوێت ووتوتوێژى لە مەڕ نەخۆشیەكەى تاوتوى بكات كەچى بە هۆى ئەوەى چوار پێنچ نەخۆش لە لاى پزیشك وەستاوە ناتوانى باس لە شێوازى و شوێنى نەخۆشیەكەى خۆى پێشانى پزیشك بدات, یاخۆد گوزارشت بكات, من پێم سەیرە نەخۆشێك نۆرەى خۆى بێت و پارە ئەداتە پزیشك؟ لە هەمووى گرنگتر یاخۆد یەكێك لە ئەخلاقیاتى پزیشك نەهێنى نەخۆش بپارێزى نازانم چۆن بەم شێوەیە چارەسەرى نەخۆش دەكرێ ؟.
* خاڵێكى تر هەندێك لە پزیشكان لە نۆرینگەى خۆیان هەمە هەنگیان(تەنسیق)یان هەیە لە گەڵ بەشەكانى تر وەك تاقیگە و سۆنەر و تیشك و دەرمانخانە بازرگانى دەكەن واتە بەشى مادى خۆیان هەیە ئەگەر نەخۆشێك بنێرنە ئەم شوێنانە.
* هەروەها زۆربەى پزیشكان لە كاتى دەوامى فەرمى حكومەت لە نەخۆشخانەكان بە تایبەتى ئەو كاتانەى نۆرەى خۆیان هەیە بە گوێرەى ئەو خشتەیەى لە بەشى ڕاوێژكارى هەڵوەسراوە, كەجى بە داخەوە هەندێك لە پزیشكانى پسپۆر خۆیان نارۆن بە ڵكو پزیشكێكى ترى(مقیم اقدم) لە شوێنى خۆى دائەنێت ئەم دیاردەیە بڵاوبۆتەوە لە نیو زۆربەى پزیشكانى پسپۆر كە بۆتە هۆى نیگەرانى نەمانى متمانە لە نیوان نەخۆش و كەس و كارى نەخۆش لە كەڵ پزیشكى پسپۆر, لە كاتێكدا ئەو پزیشكە بەرێزانە مانگانە مووچەى خۆیان هەیە,
* خاڵێكى تر لە گەندەڵییەكانى پزیشكى پسپۆر ئەوەیە زۆر جار ئەو پزیشكانەى لە دەوامى فەرمى نەخۆشخانەكانى حكومەت واز لە دەوامى خۆیان دەهێنن دەرۆنە نەخۆشخانەكانى ئەهلى بە مەبەستى(نەشتەگەریان) لە هەموویان سەیرتر ئەوەیە بە ئۆتۆمبێڵى (اسعاف)ى حكومەت دەرۆنە نەخۆشخانەكانى ئەهلى)
* وە هەندێك لە پزیشكانى نەخۆشخانەى حكومى كاتێك نەخۆشێك بە ناجارى داخیل دەكرێت لە قاوش هەر لە یەكەم ڕۆژەوە پەراوێز دەكرێت زۆر جاریش پزیشكان دەڵێن پاش دەرچوونت وەرە نۆرینكەم ...... یان پاش هەفتەیەك وەرە سەردانم بكە لە نۆرینگەم ..... یان هەندێ جار مامەڵەكردن دەست پێ دەكات لە قاوش لە نیوان پزیشك و نەخۆش كە دەرۆنە نەخۆشخانەى ئەهلى نەشتەگەریەكەى ئەنجام ئەدرێت.
* هەروەها كاتێك نەخۆشێك پێویستى بە نەشتەگەریەكە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانى ئەهلى, نەخۆش و كەس و كارى نەخۆش ڕێك دەكەون لە سەر برى پارەیەك بۆ ئەنچامدانى نەشتەگەریەكە.. كاتێك كە نەشتەگەریەكە ئەنجامدرا كە هێشتا نەخۆش لە ژوورى نەشتەگەرى نەهاتۆتە دەرەوە بە كەس و كارى نەخۆش دەڵێن واللە گرێك هەیە پێویستە ئەم گرێەش نەشتەگەریە بۆى بكرێت, پزیشك بە كەس و كارى نەخۆش دەڵێن بیكەن باشە مەترسى لە سەر ژیانى هەیە پارەیەكى زۆرتان لێ ناستینین كەس و كارى نەخۆشیش ڕەزامەندن چوونكە تۆقاندراون, لە ڕاستیدا نەشتەگەرى دووەم هەر بوونى
نیە.., ئەم سیناریۆیانەش ڕۆژانە لە نەخۆشخانەكانى ئەهلى دووبارە دەبێتەوە, ئەمەش جۆرێكى تر لە سیناریۆى پزیشكان كە فیڵ و خیانەت لە نەخۆش و كەس و كارى نەخۆش دەكەن.
* لە كۆتایدا لە هەموو وڵاتان دنیا یەكێك لە پیشەى پزیشك ئەوەیە بە هەستێكى مرۆڤانە و خزمەت كردنە, هەموو ئەو قوتابیانەى كە لە كۆلێژى پزیشكى سویند ئەخۆن بۆ دڵسۆزى لە كارەكانیان ونهێنیەكانى نەخۆش بپارێزن. كەجى كۆلێژى پزیشكى بۆتە شوێنێكى نمایش كردنى جل و بەرگ و پێشنگاى ئۆتۆمبیل و بەرتیل وەرگرتن و واستە, كاتێكیش دادەمەزرێن بە پیشەى پزیشكى لە بەڵێن و سووێند خواردنەكەشیان بێ بەڵێنن دەبن هەڵوێستیان دەگۆڕێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست