• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

عەلی مەحمود موحەمەد: كۆڕبەند دافوس : چەوسێنەرانی جیهان یەكگرن

لە كاتێك رۆژ لە دوای رۆژ هێزی كڕینی دۆلار لە دابەزینە, كەچی هێشتا پێوەری 1,9  دۆر  بۆ رۆژێك بۆ دەرچوون لە هەژاری نەگۆڕاوە, كە تا هەنووكە 7,7%ی دانیشتوانی جیهان بە كەمتر لە 700 دۆلار لە ساڵێك دەژێن, ئەم رێژەیەش  خۆشبەختی و دەستكەوتە بۆ پیاوانی دافۆس, ئەفریقییەكان 17%ی دانیشتوانی جیهانن,...

عەلی مەحمود موحەمەد: كۆرۆنا و رەگەزپەرستی

زۆرێك لەوانەی كە باوەڕیان بە زانست و مێژوو نییە, لایان وایە ئەوەی دەیزانن و باوەڕیان پێیەتی لوتكە هەموو زانستەكانە, كۆرۆنا دەبەنەوە سەر غەزەبی خودایی و ئەركی ڤایرۆس لە ئافاتێكی ماڵوێرانكەرەوە دەبەنە سەر ئەركێكی جیهادی مرۆڤانەو عەدالەتخوازانە و بە پیرۆزی دەزانن, وەك وەڵامدانەوەیەكی خودایی بەرامبەر بە...

عەلی مەحمود موحەمەد: چین كۆرۆناش تێك دەشكێنێت

شەست رۆژە نەخۆشی كورونا بەرۆكی بە چینیەكان گرتووە, شارە بوكی وهان و چەندین شاری كردووە بە تارمایستان و چۆڵانەو وێرانەیەكی ترسناك, ئەو شەقامە جوان و بازاڕە رەنگاو رەنگ و باڵە خانە بەرزانە لە ترسی ڤایرۆسی كورونا بەرگی سامناكیان پۆشیوە, خەون بەوە دەبینن بەچن بە قوڵایی زەویدا, ئەو خەڵكە داهێنەرو ئیش كەرو...

عەلی مەحمود موحەمەد: راپۆرته كانی ئۆكسفام و كۆڕبەندی دافوس

راپۆرتی ئۆكسفامی ساڵی 2019 " ئۆكسفام تۆڕی رێكخراوە خێرخوازییەكانە بۆ كەمكردنەوەی هەژاری لە ساڵی 1942 لە بەریتانیا دامەزراوە " كە رۆژێك پێش دەستپێكردنی دانیشتنەكانی دافوس بڵاو كرایەوە واتا لە 21ی جەنیوەری 2019, ئاگری بەردا لە جەستەی كۆبونەوەكە, ئەوەی ئەمساڵیس تەزاندی, ساڵ لە دوای ساڵ راپۆرتەكان...

عەلی مەحمود موحەمەد: كۆڕبەندی دافوس: سێركی جیهانی دزەكان

گەڕان بە دوای مرۆڤایەتی بوون لە سەرمایەاریدا محاڵە, لێ لێرە پەنجا ساڵە ئۆلیگارشیەكان جیهان چیاكانی ئەڵپ بە دوایدا تەی دەكەن, وەلێ نەگەیشتن پێی وەك جیهانی دیلمۆن و بەهەشتی عەدەن, ئایا دافوس نوسخەیەكی باشتری سەرمایەداری پێیەبۆ مرۆڤایەتی ؟, ئەم گەڕانەش لە ناچارییەوەیە , چونكە ئۆلیگارشییەكان هەستە كەن بەهۆی...

عەلی مەحمود موحەمەد: چیرۆكی دەرماڵەی پەرلەمانتاران و سوتاندنی بێوەژنە ژنە هندیەكان

تا ساڵی 1828 لە وڵاتی هیندستان ئەگەر پیاو بمردبایا ئەوە ژنەكەشیان بە زیندویی بە زۆر بە دەم شیوەن و گریانەوە لە گەڵ پیاوەكەدا دەسوتاند, لە میسری كۆنیشدا ئەگەر فیرعەون كە پۆستی سەرۆك بوو نەك ناوی كەس بمردبایا ئەوا لە گەڵ خۆیدا زێڕو زیو و شتە بە نرخەكانیان لە گۆڕەكەی دادەنا, تا لە جیهانی داهاتوودا بەكاریان...

عەلی مەحمود موحەمەد: وێنای قاسم سلێمانی وەك خۆی

دەمەوێت جیا قسە بكەم, نە وەك گەشتیارانی شیمالی ئیران, نە وەك پڕۆ ئیرانییەكان, نە وەك ئەو نووسەرانەی لە مانای ئازادی و ئەخلاق لە نووسیندا تێنەگەیشتوون, نە وەك ئەو پرسەو شەیپورەی سیاسی و كەناڵەكانی راگەیاندن بۆ قاسمی سلێمانیان بەرپا كردووە, دەبێت مێژوو چی لەسەر ئەو نووسین و راپۆرتانە بڵێت؟, نەوەكانی...

عەلی مەحمود موحەمەد: چاكسازیتان باش: 6 ملیۆن بە 40 ساڵ تەمەنەوە

جاران بەعس بە نەیارەكانی خۆی دەوت تابووری پێنج, دەترسم ئێستا ئەوەی دژایەتی موچەو خانەنشینی ئەم پەرلەمانتارە سوێند خواردووانەش بكات, یان رەخنە لە پڕۆژەكەیان بگرێت بیكەنەجاشی خانەنشین بە لیوا, یان ببێتە تابووری پێنج و لایەنگری كۆماری خوازەكانی ئیسپانیاو لە گەڵ ئانارشیستەكنی كەتەلۆنیا گۆڕ ون كرێت. كەس...

عەلی مەحمود موحەمەد: چاكسازی یان فێڵبازی

ماوەی نزیك یانزە ساڵە لە گەڵ ئەم كەیسەدا دەبەمە سەرو چاودێرێكی وردیش بوومە بەسەر لێدوان و پڕۆژەو هەوڵەكانەوە, تاقیكردنەوەیەكی گرنگیش بوو بۆ دەرچوون لێی كە كەس لێی دەرنەچوو, دەڵێی كارەكتەرەكانی بە بان پردی سیراتا دەپەڕنەوە, دادپەروەری تاقیكردنەوەیەكی سەختە, بەوانەشەوە قسەی هێندە زلیان دەكرد, لە جیاتی...

عەلی مەحمود موحەمەد: كودەتای پۆلیڤیاو دیموكراسی درۆینەی رۆژئاوا

دوای 481 ساڵ لە دەسەڵاتدارێتی سپی پێستەكان بەدوای گەشتە وێشومەكەی كۆڵۆمبس و داگیر كردنی پۆلیڤیا لە لایەن ئیسپانیاوە لە ساڵی 1525دا, وە 183 ساڵ لە سەربەخۆیی وڵات, بۆ یەكەمجار پۆلیڤییە رەسەنەكان كە 68%ی دانیشتوانی وڵات پێك دەهێنن ,كە نزیك 20%یش دو ڕەگی ئەوروپی- هیندییە سورەكانن و تەنها 5%یان ئەوروپین,...

عەلی مەحمود موحەمەد: 100 هەزار واژۆ بۆ لاهای

لە سەرەتای نەوەدەكان, هەموو كات بەیاننامەیەكمان دەنووسی, ئاراستەی دادگای لاهایمان دەكرد, بە بێ ئەوەی بگات, یان ناوەكەی و ئەرك و مهامەكەی بزانین, بە كوردییەكی شەق و شڕیش نەك بە ئینگلیزی دەماننووسین, وەك ئەوەی دادگای لاهای لەسەر شانی هەموومان دوو مەلایەكەتی هەبێت نامەكانی ئێمەی بۆ وەرگێڕێت و بۆیان ببات,...

عەلی مەحمود موحەمەد: بزاڤی لۆلییە

لۆلا 580 رۆژ لە كونجی زیندان مایەوە, زیندانیانكرد بۆ ئەوەی مافی كاندید بونەكەی لێ بسێننەوە, كودەتای پێش گەیشتن بە كورسی بوو,ئەو قوربانی جەماوەریی بونەكەی بوو,لێ چركەساتێكیش تەنیا نەبوو, هەر لە رۆژی 7ی نیسانس 2018 ەوە , رۆژانە هاوڕێیانی كە لە بەردەم زیندانەكەی كۆببونەوە, بەیانیان هاواریان دەكرد لۆلا...

عەلی مەحمود موحەمەد: كەی چارەنوسی بێسەرو شوێنكراوانی كوردستان دیاری دەكرێت

بۆ ئەنفالەكان 15 ساڵ چاوەڕوانیمان كرد, تا وردە وردە روفاتی بەشێكی بچوكیان هاتەوە, لە قۆناغی بێسەروشوێنییەوە چوونە قۆناغی شەهادەت, بارزانیەكان 20 ساڵ , فەیلیەكان 23 ساڵ, وەلێ بێسەروشوێنانی شەڕی ناوخۆیی هەموو لایەنەكان 23 بۆ 25 ساڵی خۆی تێپەڕاند,كە پشكی زۆریان دیلی جەنگ بوونە و دەبوایا بە پێی رێكەوتنامەی...

عەلی مەحمود موحەمەد: خوێندنەوەیەك بۆ بڕیاری درەنگ وەختی بە جینۆساید ناسینی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە

3-8-2019 پاش 5 ساڵ لە ئەنجامدانی تاوانی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان لە شاری شەنگال و دەوروبەری لە لایەن داعشەوە, پەرلەمانی كوردستان بە 89 دەنگ لە كۆی 111 دەنگ, بڕیاری بە جینۆساید ناسینی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكانی پەسەند كرد, كە دەكاتە 80%ی پەرلەمانتاران , 20%ەكەش دابەش بوونە لە نێوان ئامادە نەبوو و نكۆڵیكەران"...

عەلی مەحمود موحەمەد: 3ی ئاب

زیاتر لە 1200 ساڵە ئێزیدییەكان لەسەر ئەم خاكە جینۆساید دەكرێن, هەموو ئەو تاوانانەی داعش ئەمرۆ ئەنجامی داوە, بە درێژایی ئەو مێژووە , سەدان جار لە دوبارە بونەوەی بەردەوامدا بووە , لە ماوەی دوانزە سەدەی رابردوودا بەردەوام جینۆساید و  تاڵان كراون و كچان و ژنانیان كراوە بە كەنیزەك و لە بازاڕی گەرمی كۆیلەی...