كۆمپانیای هەواوی لە رێكەوتی 15ی سەپتەمبەری ساڵی 1987 بەسەرمایەی تەنها 21000 یوانی چینی واتا تەنها 3000 دۆلار دامەزرا, بارەگای سەرەكی لە شاری شینجینی چینە, 197000 كارمەندی هەیە, 107000 یان لە كەرتی توێژینەوەو گەشە پێدانی كۆمپانیاكە كاردەكەن واتا رێژەی 54,8% كۆی هێزی كاری خەریكی داهێنانن, ئەمەش دەریدەخات...
لە یادی سێ ساڵەی مەرگی جەلادی گەلانی ئێران قاسم سلێمانی لە شاری سلێمانی یەكێك لەوانەی بەشداربوو وە وتەی پهەبوو لەو یادە ڕەشەدا بەڕێز كاك محەمەدی حاجی مەحمود بوو, گوایە لە وتەكەیدا زانیاری نەبیستراوی بڵاوكردۆتەوە, وەك لە مانشێتی هەواڵێكی پێگەی شارپرێسدا هاتووە" محەمەدی حاجی مەحمود زانیاریی نەبیستراو...
وەفیق عەجیل حەمود سامەڕائی 1-7-1947-30-8-2022, سوپا سالاری خانەنشین و جێگیری بەڕێوەبەری هەواڵگری عێراقی و تۆمەتباری ژمارە یەكی لیستی داواكراوانی ئەنفال لە كۆی 423 كەسی داواكراوو, سێشەمە 30-8-2022 لە لەندەن بە نەخۆشی شێر پەنجە مرد.جێی خۆیەتی وەفیق سامەڕائیش وەك عزەت دوری, ئەرشەد زێباری, هادی...
ئۆپهراسیۆنی لێدانی نهوتی كهركوك یان فهتحی یهك, یهكهم ئۆپهراسیۆن بوو ئێرانییهكان له ناوخۆی عێراق به هاوكاری پێشمهرگهی ینك ئهنجامیاندا، یهكهم جار بوو ئێرانییهكان له گهڵ لایهنێكی عێراقی و كوردی لهناو خاكی عێراق ئۆپهراسیۆنی هاوبهش ئهنجام بدهن, پێشتر فهجری دوو له سنووری حاجی ئۆمهران...
لەسەر هۆكاری تاوانی كۆمەڵكوژی بارزانیەكان, هەندێك لە سەركردەكانی ی ن ك هەڵوێستی خۆیان دەربڕیوە, ئەوانەی من بزانم بەڕێزان تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا, وەك دوو كەسی یەكەمی ینك لەناو ئەوانەدان, هەموو لەگەڵ ئەوەدان پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری ئۆپەراسیۆنی حاجی ئۆمەران واتا فەجری دووی كردووە, وە ئەمەش...
كەریم ئەحمەد سكرتێری پێشووی حیزبی شیوعی عێراق و كوردستان لە بارەی شەڕی قەندیلی دووەوە دەڵێت:" ئێران و پدك لەسەر ئەوە رێكەوتبوون كە پێكەوە هێرش بەرنە سەر ناوچەی حاجی ئۆمەران و چۆمان و باڵەك بۆ پاكردنەوەیان لە هێزەكانی عێراق ........لە گەڵ هاوڕێیانی پدك قسەیان كردبوو كە پێویستە پشتگیرییان بكەن و هێزێكی...
كاتێك لە رێكەوتی 19-8-2003 تیرۆریستان بارەگای نەتەوە یەكگرتوووەكانیان لە میوانخانەی قەنات لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق تەقاندەوە, لە ئەنجامدا 22 كەس كوژرا, 15ەی بیانی بوو, لە ناویان 3 كەسیان ئێرانی و ئوردنی و میسری بوون, لە ناو كوژراوەكان نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان سیرجیۆ دی میلۆ هەبوو, كاتێك لە رێكەوتی...
فارس نیعمە محیاوی Neama Hussain AL-mihiwai Faris لەدایك بووی 3-7-1940 دانیشتووی شاری ڤیەنای پایتەختی نەمسا, لە ساڵی 1983 ەوە فەرماندەی فەیلەقی 1 و 5, لە پاڵ بەشداریكردنی لە پرۆسەی ئەنفال لە سەردەمی فەجری دوو سەركردەی فەیلەقی 1 سوپای عێراقی بوو, فەرماندەیی گرتنەوەی چیای گردمەندی كرد لە پرۆسەی...
تەنانەت كەناڵەكانی راگەیاندنی ئێرانیش هەموو دوبارەی دەكەنەوە كە پارتی شەریكە ئۆپەراسیۆنی سەركەوتووی فەجری دوو بووە, بە پێچەوانەی زۆرینەوە, مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەو كات و ئێستا, هاشا لەوە دەكات بەشداری راستەوخۆی ئۆپەراسیۆنی فەجری دوویان كردبێت, وەلێ هەر خۆشی دان...
لەسەر ئۆپەراسیۆنی فەجری دوو ناسراو بە هێرشی حاجی ئۆمەران دەبوایە ئێستا كۆمەڵێك زانیاری لە بەردەستدا بوایا, كە بۆ راڤە كردنی هەمە لایەنەی ئۆپەراسیۆنەكە پێویستن, وەڵامی هەموو ئەم پرسیارانە بە سانایی لە ئەرشیفدا جنگ بكەوتنایە كە دەكرێن, ئەركی پارتییە سەرەتا داوای لێبوردن بكات لەو نكۆڵی كردنەی لە بەشداریكردنی...
بەهۆی جەنگی ئێران - عێراقەوە دەرفەت رەخسا بۆ حكومەتی عێراقی پەلاماری دڕندانەی كوردستان بدات, بە بەهانەی تێوە گلانی بە جەنگەوەی پارتی, یەكێتی, حسك, بزووتنەوەی ئیسلامی, حیزبواڵلە بەهەردوو باڵەكەیەوە, بە هێنانی پاسدار بۆ ناوەوەی باشووری كوردستان, لە ئێرانیش جەنگەكە رێگای بۆ سەركوتی گەلانی ئێران و ئۆپۆزسیۆن...
سۆرن مامە حەمە یەكەمینی ئەو شەهیدە رۆژنامەنووسانەیە لەسەر كاری رۆژنامەنووسی لە باشووری كوردستان تیرۆر كران, چۆن كاوە لە باوەشی دایكیا تیرۆر كرا, چۆن سەردەشت عوسمان رفێنرا و بە ساردی هێنرایەوە بۆ باوەشی دایكی, سۆرانیش تیرۆركردنەكەی تراژیدیانە بوو, ئەو چەندە بوێر بوو لە وتن و كرداردا, هێندەش...
دوای 22 ڕۆژ لە كیمیابارانكردنی گوندەكانی بالیسان و شێخ وەسانان لە باشووری كوردستان بەهۆی بوونی بارەگای پاسدار لە گوندەكەیان, لە رێكەوتی 16-4-1987لە باشووری كوردستان, شارێكی دیكە كوردستان كەوتە بەر شاڵاوی كیمیابارانكردن 28-6-1987 لە لایەن فڕۆكە جەنگیەكانی حكومەتی ئێراقەوە, ئەویش شاری سەردەشت بوو لە رۆژهەلاتی...
تۆمەتبارانی ئەنفال هەر ئەو 423 كەسە نین كە دادگای باڵای تاوانەكان بە ناو ( قائمە باسماو الاشخاص المگلوب اتخاژ الاجراوات القانونیە بحقهم) لیستی ناویانی بڵاوی كردۆتەوە. لە پرۆسەی دادگایی تۆمەتبارانی ئەنفال لە دەستپێكدا حەوت تۆمەتبار دادگاییكران, ئەو حەوت كەسەی دادگایی كران, ئەوانە بوون...
ئۆكسفام تۆڕی رێكخراوە خێرخوازییەكانە بۆ كەمكردنەوەی هەژاری لە ساڵی 1942 لە بەریتانیا دامەزراوە, هەموو ساڵێك رۆژێك پێش دەستپێكی كۆڕبەندی دافۆس راپۆرت لەسەر هەژاری و جیاوازی سامان و داهاتی وڵاتانی هەژارو دەوڵەمەند و جیاوازی نێوان هەژاران و دەوڵەمەندان پێشكەش دەكات, ساڵانە راپۆرتەكانی ئاگر بەردەداتە...