چاوپێکەوتنی یواکیم مێدین لەگەڵ جەنەراڵ مەزڵوم عەبدیدا


بەڵێ چارەسەركردنی كێشەكان لەناو كوردستانە

Thursday, 10/12/2020, 12:42


29 ساڵە سەدان هەزار وشەمان لەسەر كێشەكانی كوردستان نووسی و هەزاران خۆپیشاندانمان كرد بۆیان, دەیان جار لەسەردەمی شاختانەوە زیندانەكانمان بینی, لە بری پاداشت بەشمان زیندان و نان بڕین و پەراوێزخستن و دووجار راوەدونان بوو, كێِشەكان رەگێكی بۆ ساڵانی خەباتی چەكداریتان دەگەڕێتەوە, خووەكەتان ئەوكات گرت و تەركتان نەكرد بە پیری, رێكەوتن لە گەڵ بەغدا و هاتنی چەند سەت ملیار دینارێك لە بەغداوە و هەڵوەشاندنەوەی هەرێم یان موچە خستنە سەر بەغا چارەسەری كێشەی خەڵكی كوردستان لە عێراقی لێواری ئیفلاسی ئابووری و حكومەتی فاشیلی سیاسی ناكات, كێشەی خەڵكی كوردستان كێشەی جۆری حوكمڕانی ئێوەیە لە كوردستان, ئێمە كە چەكمان بۆ سەربەخۆیی و كۆتایی ستەمی نەتەوایەتی هەڵگرت, نامانەوێت بگەڕێینەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی خاڵخاڵییەكانی سبەی,كێشەكە لە سەپاندنی دەسەڵاتێكی بنەماڵەیی ناقۆڵای رادەلەدەر دز و گەندەڵی ئێوەیە لە كوردستان, باشترین نموونەش حكومەتە سەیرەكەو حیزبە سەیرو سەمەرە بنەماڵییەكانتانە , دەسەڵاتداری چوار ئامۆزا, سێ بنەاڵە , 30 ملیاردێر, دوو سوپا , 423 ئەنفالچی ئازاد, گۆڕی هەزاران دۆنمی سەركردەكانتان , كۆمپانیای زەبلاحی باج نەدەر , جادەی وێرانی تانكەرە نەوتە دزییەكانتان ......., جیاوازی نێوان منداڵ وبرا لۆتیەكانتان و ئەو گەنجانەی قینی پەنگ خواردویان لە یادی هەشتا ساڵەی زنجیرە فلیم كارتۆنی تۆم و جیری وەك پشیلەكەتان لێهاتووە بە دەستیانەوە, بوونی سەدان هەزار كەمەندام, كە مانگانەیان پارەی تەكسی موچە وەرگرتنەكەیان ناكات , چواردە دەروازەی دزیتان, دەیان مۆڵگەی ئیتڵاعات و میتتان, رێنیشاندەری فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانتان.... نازانم چی بژمێرم و چی تەرك كەم, پرسیاری قوتابخانە بوایە هیچ قوتابییەك لێی دەرناچوو, لە بەر زۆری, ئاڵۆزی, شاراوەیی وانەكە.
ئەگەر دەتانەوێت كێشەكان چارەسەر بن و سەر هەڵنەدەنەوە :
1- بنەماڵەكانتان لە دەسەڵات و بازرگانی و كایەی ئابووری دور كەنەوە.
2- ناشرینترین بوونەوەر ئەو هەموو بابۆ و ئاراس و مەلا و شێخ و چیاو شەپۆڵ و ....دور خەنەوە لە كۆمەڵگاو چالاكی ئابووری و سیاسی, تازە كۆمەڵگا لەگەڵ ئەو ناشرینانە ئاشت نابنەوە.
3- راستە بە چاو دۆلاری ژێر زەمینەكانی ئێوەمان نەبینیوە, بەڵام دەزانین لەم سەردەمەدا پارە لە ژێر زەمیندا نییە, پارە لە كۆڕەك و ئاسیاو كارو قەیوان و كارگای چیمەنتۆو پاڵاوگەی نەوت و قاچاخچێتی سنوورەكان و بازاڕی پشك و دراوی كۆمپانیا زەبلاحەكانی جیهانە, بەشێكی بهێننەوە قەیرانی پێ بەڕێ بكەن.
4- ئەو هەموو شارو گردو تەپۆلكەو خانووە ملیۆن مەترییە چۆڵ كەن, با بێ لانەكان و گەنجانی هەناسە سارد تێیدا نیشتەجێ ببن.
5- دامەزراندن تەنها بۆ هەژاران بێت نەك بۆ بنەماڵەو ئەحباب و حیزبییەكانتان .
6- منداڵ وكەسوكارە لۆمپەنەكانتان لە خەڵك دور كەنەوە .
7- گومرگی سنورەكان كۆنترۆڵ بكرێت , فرۆشی نەوت شەفاف بكرێت, داهاتەكان بگەڕێنەوە بۆ دەستێكی ئەمین كە ئێوە ئەوەتان لە دەستداوە, باج بخرێتە سەر كۆمپانیاكان بە پێی زۆری داهاتی زیاد بكرێت.
8- بودجەی حیزبەكان هەڵوەشێتەوە, سەرچاوەی پارەی كەناڵەكانی راگەیاندن ئاشكرا بكرێت.
خاڵەكان زۆر زیاترن, تەحەمولی ژیان لەسایەی خۆتان و منداڵ و كەسوكارتان نەماوە, نەوتیش دوارۆژی نا رونە, مرۆڤایەتی بۆ وزەی پاك هەنگاو دەنێت, چارەنووسی عێراق لە روی ئابووری وسیاسییەوە رەشترە لە كوردستان, ئێوەش متمانەتان سفرە لەناو كۆمەڵگادا, هەموو پەیمان و درۆوكانتان تاقیكراونەتەوە, بۆ ئەوەی چارەنووسی قایمقامەكەی شارەزور چارەنووسی هەمووتان نەبیت بەسە, چارەسەر لە كوردستانە, لە بەغدا بە دوایدا مەگەرێن, دواجار بەغدا نیوەی رێتان دەبێت, ئەمجا رۆیشتنتان دەبێت, بەڵام گەڕانەوەی نابێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە