ئۆردوگای عوملە رابگرن

Friday, 27/03/2020, 2:57


بەڕێز سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ
بەڕێز سەرۆك وەزیرانی عێراق
بەڕێز دەستەكانی مافی مرۆڤ لە عێراق و كوردستان
بەڕێز پەرلەمانتارانی كورد لە عێراق
بەڕێز وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان
-------------------------
داواتان لێدەكەین پشتیوانی بكەن
لە فشارەكانی راگرتنی بنیات نانی ئۆردوگای عوملە لە زومار سەر بە پارێزگای موسڵ بۆ زیندانیەكانی داعش كە بڕیار وایە 31400 كەسیان لە ئۆردوگای هۆل لە سوریاوە بهێنن لەوێ نیشتەجێیان بكەن , داوا دەكەین ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ نەكرێت , كارێكی ناڕەوایە قوربانی و تاوانبار لە تەنیشت یەك ژیان بەرنە سەر , بە تایبەت برا ئێزیدی و كاكەیی و توركمانە شیعەكان كە قوربانی تاوانی جینۆسایدی داعشن لەو دەڤەرە وەك ناوچەی رەسەنی خۆیان دەژێن, هێنانی داعشەكان بۆ ئەوناوچەیە كە پێكهاتەكانی تێدا دەژێن دەبێتە پوازێكی ناسەقامگیری و جینۆساید بۆ داهاتوو, داوا لە حكومەتی عێراقی دەكەین دەست هەڵبگرێت لەو پڕۆژەیە :
ناوی رێكخراوەكان
1- تؤرِي ريَكخراوة كوردستانييةكان لة ثيَناو دادطاي تاواني نيَودةولَةتي -Koncicc
2- IKN-تؤرِي ئايكان كوردستان
3- Organization of the Justice Campaign
4- World without chemical, biological and phosphorous weapon
5- Organization Against Weapons of Mass Destruction in Kurdistan
6- كوردستان بيَ جينؤسايد
7- هەڵمەتی ژیان نا بۆ ئیعدام لە كوردستان

______

ژیانی بەركەوتوانی چەكی كیمیاوی بپارێزن
بۆ بەڕێزان: لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا-COVID-19
: وەزیری تەندروستی
وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان

وەك ئاگادارن ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19 كاریگەری توندی لەسەر ئەوانە دەبێت نەخۆشی درێژخایەن بە تایبەت نەخۆشی سییەكان و هەناسەدانیان هەیە , بەركەوتووانی چەكی كیماوی لە كوردستان بۆ خۆیان بێ لە كۆرۆنا بەدەست ئەو نەخۆشیەوە دەناڵێنن, باشترین نموونە كاك كامیل عەبدوالقادرە كەئێستا لە ئەڵمانیا لە چارەسەریدایەو ژیانی لە مەترسی زیاتردایە بەهۆی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا COVID-19 لە ئەڵمانیا , بۆیە ئێمە داوا لە بەڕێزتان دەكەین خەم لە بریندارانی چەكی كیمیاوی بخۆن و هاوكاریان بن لە خۆ پاراستن بە دابینكردنی هۆیەكانی خۆ پاراستن و زەمانەتی گەیشتنی داو دەرمان بۆیان .

ناوی رێكخراوەكان
1- تؤرِي ريَكخراوة كوردستانييةكان لة ثيَناو دادطاي تاواني نيَودةولَةتي -Koncicc
2- IKN-تؤرِي ئايكان كوردستان
3- Organization of the Justice Campaign
4- World without chemical, biological and phosphorous weapon
5- Organization Against Weapons of Mass Destruction in Kurdistan
6- كوردستان بيَ جينؤسايد
7- هەڵمەتی ژیان نا بۆ ئیعدام لە كوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە