چاوپێکەوتنی یواکیم مێدین لەگەڵ جەنەراڵ مەزڵوم عەبدیدا


100 هەزار واژۆ بۆ لاهای

Tuesday, 19/11/2019, 17:11


لە سەرەتای نەوەدەكان, هەموو كات بەیاننامەیەكمان دەنووسی, ئاراستەی دادگای لاهایمان دەكرد, بە بێ ئەوەی بگات, یان ناوەكەی و ئەرك و مهامەكەی بزانین, بە كوردییەكی شەق و شڕیش نەك بە ئینگلیزی دەماننووسین, وەك ئەوەی دادگای لاهای لەسەر شانی هەموومان دوو مەلایەكەتی هەبێت نامەكانی ئێمەی بۆ وەرگێڕێت و بۆیان ببات, ئیمەیل و فاكسیش نەبوو, ساڵی 1995 هەڵمەتێكمان دژ بە وەفیق سامەڕائی راگەیاند وامدزانی بكرێتە ئینگلیزی ئیتر تەواو, زۆر مەراقیشم بوو یەكێتی نەتەوەیی فاكسێكم بۆ بكەن, هەواڵی یەكەم ڤیستیڤاڵی یادی ئەنفالم بۆ بگەیەننە میدیا تیڤی, ئەمانە هەموو خەون بوو, هیچیشیم بۆ نەكرا, ئێستا بە سانایی دەگەمە دادگای لاهای, ئەونامانەی ئەوكاتم لاش بێت نایاندەمێ, چونكە دەزانم ئادرەسەكە هەڵەیە , كە ئەوەی سەرەتای نەوەدەكان من دەمویست هێشتا هەر دروست نەبوو بوو, شتێكی دیكە هەبوو ئەركی جیا بوو , 10 ساڵ دوای ئەوە لە ساڵی 2002 دەست بەكار بوو, كە دەست بەكاریش بوو, كاری بەسەر خەمە گەورەكانی من هەڵەبجەو ئەنفال و بارزانی و فەیلی و قاڕنێ و قەڵاتان و سەردەشت و عاموداو دەرسیمەوە نەبوو.
هەواڵی دەست بەكار بوونی " لیژنەی دۆكیۆمێنتكردنی تاوانەكانی جینۆسایدكردنی میللەتی كورد
", خوێندەوە , كە دەیانەوێت 100 هەزار واژۆ كۆبكەنەوە بۆ دادگایی تاوانبارانی رۆژئاوا " بڕیارە دوای کۆکردنەوەی واژۆکان، واژۆکان بە بەڵگەوە لە دژی سوپای توركیا وەک سكاڵایەكی یاسایی ئامادە و پیشكەش بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (لاهای) و هەموو دادگا و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان تا تاوانباران دادگایی بكرێن، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتیەكان سزا بدرێن، هەروەها قەرەبووی مەعنەوی وماددی قوربانیان بكرێتەوە، پاشانیش کۆپی هەر یەک لەو ١٠٠ هەزار واژۆیە پێشکەش بە سەرۆکی هەموو وڵاتانی دونیا دەکرێت.
", بەڵام حەزە كەم سەنجەكانی خۆم لەسەر ئەم كارە پڕ دڵسۆزییە دەرببڕم :
1- لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لایەن ف ر ك سكاڵا تۆمار كراوە , لەبەر ئەوەی توركیا و سوریا ئەندامی دادگاكە نین, ئەستەمە دادگا لە كۆتاییدا قەبوڵی داواكارییەكە بكات و دەست بە پشكنین ولێكۆڵینەوە بكات, ئەوی پێویستە دەستنیشان كردنی ئەو تاوانبارانەیە كە ناسنامەی وڵاتانی ئەندامیان هەیە لە تاوانەكە بەشدارن, باشتریش ئەوانەی بڕیاردەرن, ئەمە لە دەستوری كاری ئەواندایە و پێمان راگەیاندوون.
2- بڕیارە لە 4ی دیسەمبەر بۆدووەم جار لە چوارچێوەی كۆنگرەی وڵاتانی ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەی ئێمەش سمینارێكی هەژارانەمان لەسەر بودجەی خۆمان بۆ دووەمجار هەبێت, بەشێكی تایبەتە بە خوێندنەوەی تاوانەكانی رۆژئاوا, هاوكات فلیم و ستان و بڵاڤۆكەشمان دەبێت بۆ بەشداربووان, واتە خەونە كۆنەكان ئێستا بوونە بە واقیع تەنانەت لە دادگای لاهای وەك 14 ساڵی رابردوو بەشدار دەبین و دادوەرو سەرۆك و داواكاری گشتی دەبینین و قسەیان لەگەڵ دەكەین و بەشداری كۆبونەوەو مەراسیمەكانیان دەبین و قاوەو خواردن و خواردنەوەیان لە گەڵ دەخۆین.
3- تا هەنووكە ئەمنستی ئەنتەرناسیۆناڵ , جینۆساید ۆچ و خاچی سورو .... دەیان كەسایەتی گرنگی جیهانی ئەوەی لە رۆژئاوا رویداوە وەك تاوانی جەنگ ناساندووە, واتا كاری باش كراوە.
4- شێوازی كۆكردنەوەی واژۆ لە كوردستان هەڵەو نا یاساییە, كەسەكانی بزرن,واژۆ دەبێت ژمارەی ناسنامەی باری كەسێتی یان پاسەپۆرتی لە گەڵدا بێت, بۆ ئەوەی واژۆكە ببێتە بەڵگەیەكی مەعنەوی باوەڕپێكراو, هەرچەندە لە پرسی جینۆساییددا , یان تاوانی جەنگدا واژۆ گرنگی نییە, ئەوەی گرنگە بەڵگەنامەو شایەد و پشتیوانییە, ئەمەریكا و روسیا و ئیسرائیل و سعودییە وەك 4 جەمسەری گرنگ خۆیان فسفۆریان بەربڵاوتر بەكار هێنابێت, ئێستا چۆن سزای بەكارهێنەران دەدەن؟.
5- پزیشكان و خاچی سوری كوردی پشكنینی باشیان لە رۆژئاوا ئەنجامداوە, راگەیاندنی كوردیش بەتایبەت بینراو رۆڵی گرنگی لە بە دۆكۆمێنتكردندا هەیە, ئێستا سەردەمی هەڵەبجەو ئەنفال نییەو هیچیان بۆمان نەهێشتۆتەوە.
گرنگ ئێمە تاوانی سەرێ كانی بكەینە تاوانێكی جیهانی وەك هەڵەبجە, كە كەس بە جینۆسایدی نەناسیووە وەلێ جیهانییە, هەڵەبجە بووە هۆكاری لە دایك بوونی ئۆپی سی دەبلیو , چووە پەرتووكی گینزەوە, مۆنمێنتی لەناو بارەگای رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاوی بۆ دروستكرا, دەبا محەمەدی سەرێكانیش بكەینە هێمایەك بۆ قەدەغەكردن چەكی فسفۆری لە جیهاندا, بە بەرهەم هێنان و عەمباركردن و فرۆشتن و بەكارهێنانی هەمەلایەنەی .

https://rojnews.news

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە