پەرلەگیرفانانتاران دەنگدەرانیان شەرمەزار كرد

Wednesday, 28/02/2018, 21:03


زانیم  درۆ دەكەن, بۆیە هەفتەی رابردوو بابەتێكم بەناوی درۆی هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی پلە باڵاكان نووسی, زانیم روی حكومەت  سپی دەكەنەوە, ئاخر من 9 ساڵە  چاودێرییان دەكەم, ئاخر من چەندین  پرۆژە یاسایانم  خوێندەوە و لەناو تەنەكەی زبڵدا بینیمەوە , ئاخر  ئەوەی زیاتر موزایەدە دەكات  زۆرترین  پرۆژە یاسای  واژۆ كردو  و  داوام ان لێیان كرد كەوا   ژمارەی بانكی نەدەن بۆ موچەی خانەنشینیەكەتان,  بۆ ئەوەی نەیاتە  سەر ژمارەكە , كەچی لە  بری ئەوە بە گوێمان بكەن,  بەدوای ژمارەی بانكی جواندا دەگەڕان ,  ئێستا دەبێت  لەبەردەم دەرگای حكومەتەكە بوەستین و بپاڕێنەوە كە  ئەو پرۆژە یاسایە واژۆ نەكات كە  پەرلەگیرفانەكان دەنگیان بۆی دا, دەبێت چەند لەو 11 پەرلەمانتارانەی تێدا بێت  سوێندیان بە ئەنفال و هەڵەبجەو شەهیدان خوارد  كە موچەو خانەنشینی دوای دەرچونیان رەتە كەنەوە , ئێستا خانەنشینی خۆیان 16 جاری فەرمانبەرێكە كە 45 ساڵ خزمەتی هەیە و رەنجی جەستەیی  دەدات,  ئەی ئەو دایكە شەهید و مناڵە باوك ئەنفالكراوە, كە ئێستا بە دەریایەك خوێنەوە  كاكی پەرلەگیرفانی  ئەفەندی  بە دوو دانە درۆ ەوە خانەنشینییەكەی 10 هێندەی  ئەوانە .
پێشبینیم  دەكرد ئێستا  ئەوان موزایەدە بەسەر حكومەتە ناعەدالەتەكەی كوردستانەوە  بكەن و بڵێن نا 2 ملیۆن  بۆ ئێستای كوردستان  زۆرە , نا دوای پەرلەمانتاری  لە كوێ شەڕ بەرامبەر خەڵكی كوردستان هەبێت  ئێمە لەوێین , نا دایكی شەهیدان سەروەری ئێمەن و هەموو موچەیەك لە خوار ئەوانەوە بێت, ناو نا  و هەزاران نای دی,  ئەوانە ئاوا پاداشتی  دەنگدەران  و خەڵكی كوردستان  دەدەنەوە .
لە كۆتادا كەس موزایەدەی سەر شاشەمان  پێ نەفرۆشێتەوە , ئەگەر راستە كەن , ژمارەی بانكی مەدەن و  موچەی خانەنشینی  رەت بكەنەوە , ئیتر نامانەوێت جارێكی دیكە بە درۆی  هاوكاری خێرخوازی  هەڵمان خەڵەتێنن .
ئیتر ئەمە سستەمی پەرلەمانییەو ئەوەی ئێمە ئەمرۆ دەیبینین, گەلان دەیان ساڵە بینیویانە, بۆیە كە پەرلەمانتارە  بیننن, گیرفان و دۆلار و ئیمتیازاتو  بینن.
-------------------
پەرلەمانتاران لاپەڕەیەكی رەشی دیكەیان تۆمار كرد
دوای یاسای بودجەی حیزبەكان و كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان, ئەمجارەش  پەرلەمانی كوردستان لە بڕی چاكسازی و كەمكردنەوەی ئیمتیازاتەكانی خۆیان , لە بری ئەوەی ئەو بڕەی حكومەت بۆیانی دیاریكردبوو كەمتر بكاتەوە , ئاستی هەژاری خەڵكی كوردستان لەبەر چاو بگرن, كەچی قەڵەمی بێویژدانیان خستە سەر ئیمتیازاتەكانی خۆیان , بە زیاتر لە 100%ی ئەوەی بۆیان دیاریكرابوو , بڕیاری خانەنشینیان بۆخۆیان ا.
ئێمە 9 ساڵە كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی ئاغایانی پلە باڵا دەكەین,  داواكارین خەڵكی كوردستان  بەرامبەر بەم  ئابڕوچونەی پەرلەمان بوەستنەوەو رێگا نەدەن  بڕیارەكەیان سەر بگرێت , لەسەرتاسەری كوردستان خۆپیشاندان بكەن.
بەڵێ بۆ هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاران و پلە باڵاكان
بەڵێ  بۆ دادپەروەری لە دابەشكردنی سەروەت و سامان
هەڵمەتی دادپەروەری


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە