بودجەی حیزب

Thursday, 25/02/2010, 12:00






بودجەی حیزب یەكێكە لەو پرسیارانەی تاك بە تاكی خەڵكی كوردستان دەیكەن و بەردەوام دووبارەی دەكەنەوە ,بەشێك لە داهاتی وڵات بۆ ئەم لایەنە تەرخان دەكرێت ,بەڵام لە شێوەی خەرجكردنی لە لایەن ئەو لایەنانەی وەری دەگرن,هیچ زانیارییەك نادرێتە هاووڵاتیان و تەنانەت بە ئەندامانی ئەو لایەنانەش,بگرە تەنها چەند كەسێك لە خولگەی كەسی یەكەمی حیزبەكان پێی دەزانن و زانیارییان لەسەری هەیە,ئەمە لە كاتێكدا ئەو داهاتە لە بودجەی گشتی دەدرێت كە گەل خاوەندێتی,هاوكات لە پای دەنگی بە دەست هاتوو دەدرێت كە لایەنگرانی ئەو لایەنە مسۆگەریان كردووە,بۆیە لە هەردوو ڕوەوە پێویستە بەدجە بۆ جەماوەر و بۆ دەنگدەرانی ئەو لایەنە ئاشكرا بكرێت.
لە ژیانی حیزبایەتیدا نەك تەنها بودجەی خەرجییەكان پێویستە ئەندامان و جەماوەر و دەنگدەری ئەو لایەنە بیزانن,ئەوا دەبێت لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە بەشێوەی شەفافانە بڵاو بكرێتەوە,هەمووان پێویستە ئاگاداری شێوازی دابەشكردنی ببن,بەڵكە لەوەش گرنگتر ئەوەیە شێوازی بە دەست خستنی ئەو بودجەیەش گرنگە,لەهیچ وڵاتێكی جیهاندا پارت و لایەن بۆی نییە بە ئارەزووی خۆی بە هەر ڕێگایەك بووە بودجەی لایەنەكەی بە دەست بخات,بگرە ئەوە بە یاسا ڕێكە خرێت,زۆرجار لەم ڕوەوە كاربەدەستانی ژمارە یەكی وڵاتە زل هێزەكان سزا دراون,چونكە ئەگەر بە یاسا ڕێك نەخرێت ئەوا:
1- دەوڵەمەندەكان بە هۆی ئیمكاناتی زۆریانەوە كاریگەری لەسەر حیزبەكان دادەنێن و لە بەرژەوەندی خۆیان بە گەڕی دەخەن و ژیانی سیاسی بە ئاراستەی بەرژەوەندییەكانیان دەبەن.
2- وڵاتانی دەرەكی كاریگەری لەسەر ژیانی سیاسی دادەنێن و هەڵبژاردنەكان بە بەرژەوەندی خۆیان دەبەن.
3- ڕێگا خۆش دەكات پارت و لایەن بە ڕێگای نا شەرعی بە بازرگانیكردن بە مادە بێهۆش كەرەكان و كردنەوەی قومارخانە و بازرگانی دیكی ناڕەوا ئیمكاناتی زۆر بە دەست بخات.
حیزب دەزگایەكی سیاسییە كار دەكات بۆ گۆڕنكاری سیاسی,ئابووری,كۆمەڵایەتی,فەرهەنگی لە ژیانی كۆمەڵگادا,پێویستە هەڵسوكەوت و كارەكانی بەو ئاراستەیە بێت,یەكەم كار پێویستە بیكات:
- بودجەكەی شەفاف بێت.
- پەیوەندییە دەرەكییەكانی ئاشكرا بێت.
- گوتاری سیاسی ڕون بێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە