داوام وایە كوردەكان هۆڵەندا لە 4-6 دەنگ بە نیكۆڵ بدەن Nicole van Gemert لە لیستی پارتی سۆسیالستی هۆڵەندی "SP" ژمارە 3

Tuesday, 19/05/2009, 12:00


سازدانی : عەلی مەحموود محەمەد

" برۆفایل نیكۆل فان خیەمێرت " Nicole van Gemert" لە ساڵی 1975 لە شاری فان ڕای لە دایك بووە , ماستەری زانستی كۆمەڵایەتی خوێندوەوە لە زانكۆی ماسترێخت , 9 ساڵە ئەندامی پارتی ئێس پەیە " سۆسیالست " , جێگری پارلەمانتار كریستا بووە , لە بەڕێوەبەرایەتی پارتدا بوو لە شاری هوفلرخ , ئەندامی پەرلەمانی هەرێمایەتی ناوەڕاستە . بەرپرسی نەخشەدانانە لە ڕێكخراوی "Wecf " .هاوكاری كریستای كردووە لە دۆسیەی فرانس ڤان ئانرات و هەوڵدان بۆ درووستكردنی مۆنمێنتی هەڵەبجە , ئێستاش پاڵێوراوی ژمار 3 ی پارتەكەیەتی بۆ پارلەمانی ئەوروپا . "
پ: سەرەتا با لێرەوە دەستپێبكەین , بۆچی دەتەوێت بچیتە پارلەمانی ئەوروپاوە ؟.
وەڵام : بیرۆكەی یەكێتی ئەوروپا لە بەهێز بوندایە , خەریكە سیاسەتی وڵاتە گەورەكان باڵا دەست دەبێت لە بڕیارەكانیدا , من بچمە ئەوێ هەوڵە دەم هێز بۆ پارلەمانە ناوچەییەكان " وڵاتەكان " بگەڕێتەوە , چونكە زۆرجار سیاسەتی وڵاتە گەورەكان دژ بە مافی گەلانە و مافی هاووڵاتیانی خۆشیان , ئێمە سەربازگیری و سیاسەتی چەوتمان بەرامبەر پەنابەران و پەرە گرتنی ڕاستیزم و دژابەتی گەلانی چەوساوەمان بۆ چییە ؟.
بۆیە پێمان وایە پێویستە هەر وڵاتێك سیاسەتی خۆی دابڕژێت بە پێی تایبەتمەندییەكانی . هەروەها دەمانەوێت هەنگاوی ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزبوونی ناوەندێتی یەكێتی ئەوروپا ڕابگرین .
پرسیار : هاتنی توركیا بۆ ناو یەكێتی ئەوروپا بەلاتانەوە چۆنە ؟.
وەڵام : ئێمە دەمانەوێت ڕیفراندۆم بكرێت بۆ هەر وڵاتێك بێتە ژورەوە , واتا لە جیاتی گەل ئەو بڕیارە نەدەین , دەمانەوێت خەڵك بۆ خۆی بڕیار بدات , ئێمە بۆ هەموو بڕیارە هەستیارەكان دەمانەوێت ڕیفرادۆمی بۆ بكرێت , بەڵام برۆكسل ئەم دیموكراتیەتەی تێدا نییە .
من بە پێویستی دەزانم توركیا پێشتر هەموو مەرجەكان جێبەجێ بكات , لە مافی مرۆڤ , مافی نەتەوەكان بە تایبەت " كورد و كێشەی قوبرس " , عەسكەرتاریەت , گەندەڵی ... نەمانی جیاكاری لە نێوان ناوچەكانی وڵات بە پێی پەیماننامەی كۆپنهاگن , ئەوسا ڕێگری نامێنێت .
پرسیار : بە چونتان بۆ پارلەمانی ئەوروپا , بە نیازن چی بۆ كورد بكەن ؟.
وەڵام : ئێمە دەبینە دەنگی ئەوانەی لە برۆكسل دەنگیان نییە , كێشەیەكی وەك كورد كە ئێستا تا ڕادەیەك ون بووە , نەك كورد نموونە بلوج و عەرەبی ئێران و ئازەر و دارفۆر و باشووری سودان و ..... , من ئەوكاتە بە هاوكاری دۆستەكانم لە كوردەكان دەنگیان دەگەیەنمە جێی خۆی , هەر كاتێك پێویست بكات بە بەرژەوەندی مافەكانیان قسە دەكەم و هەڵوێست وەردە گرم , چۆن پارتەكەم لە هۆڵەندا هەڵوێستی هەبووە بەرامبەر بە كێشەكانتان , من دەبمە دەنگی مەزڵومان بێ بانگەشەی هەڵبژاردن , ڕۆژەكان زۆری نەماوە و دەبیننەوە كە ڕاستگۆ بومەبەرامبەر وتەكانم , كە چومە پارلەمانی ئاوروپاوە ئەبێ بزانن دەنگێكتان زیادی كردووە , پارتی سۆسیالست هەمان هەڵوێستی هەیە بەرامبەر بە مافەكانی كورد , هەڵوێستی من لەوێوە سەرچاوەی گرتووە , وە فراكسیەكەمان هەموو لەگەڵ مافەكان كوردددان لە هەموو پارچەكانی كوردستان .
پرسیار :لە هۆڵەندا لیستێك هەیە بەناوی ڕێكخراوەكانی تیرۆرەوە , ئەم هەڵوێستەش لە ڕوانگەی بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری وڵاتانی ڕۆژئاواوە وەرگیراوە , ئێوە سەبارەت بەو لیستە چی دەڵێن ؟ , ئەگەر باوەڕیشتان پێی نییە چۆن هەوڵ بۆ هەڵگرتنی دەدەن ؟.
وەڵام :ئێمە لەگەڵ ئەوە نین كە پارتی جەماوەری بكرَتە تیرۆریست , بەڵام باوەڕمان وایە گروپی بچووكی تیرۆریست هەیە , خەڵكی بێتاوانە كوژن .
تا ئێستا ئاگادارین "پكك "چەندین جارە شەڕ ڕادەگرێت ,تەمەنا دەكەین توركیا وەڵامیان بداتەوە , ناكرێت لە ژێر بەهانەی تیرۆریست گەلی بندەستە بچەوسێنرێتەوەو مافەكانی پێشێل بكرێت و سەركووت بكرێت . كات و هێز مانای تیرۆریست بوون دەگۆڕێت , ئەوەی جاران تیرۆریست بوون ئێستا لە پارلەمانی ئەوروپا دادەنیشن نموونە شین فین لە ئێرلاند, بۆیە ئێمە دژ بە ئەو لیستەین و هەوڵی نەمانی دەدەین , فێرن زوو خەڵكە كەنە تیرۆریست تا بهانەی سەركوتكردنیان بۆ بدۆزنەوە , بۆیە من ئەو لیستە ڕەتە كەمەوە , كە ڕەتیشم كردەوە و بە نا دادپەروەرم زانی پشتیوانی لە هەموو هەوڵێك دەكەم بۆ نەمانی .
پرسیار : یانی دەكرێت ئەگەر توركیا هاتە یەكێتی ئەوروپاوە , تیرۆریستەكان ئێستای توركیاش " بە ئیسلاحى ئەوان " بێنە پارلەمانی ئەوروپاوە ؟.
وەڵام : راستە وایە , بێشك دێن , چونكە ئەوان هێزێكی جەماوەرین و خەڵكیان لەگەڵە و كوردەكان هەموو لە گەڵیاندان , دەنگی باش دەهێننەوە .
پرسیار : سەبارەت بە ئێران , ڕژێم بەردەوامە لە ئیعدامكردنی چالاكڤانانی مەدەنی و سیاسی , ئەو خەڵكە پێویستیان بە پشتیوانیكردن هەیە .
وەڵام : پێویستە وڵاتە ئەوروپییەكان یەك یەك پاڵەپەستۆ بكەنە سەر ئێران بۆ ئەوەی هەڵوێستی پراتیك بگرترێتە بەر دژ ئەو ههەڵمەتە نموونە سەپاندنی ئابلوقەی ئابووری .
مانگی 10 یەك وەزیری دەرەوە دەبێت بۆ هەموو ئەوروپا , ئەو كات دەتوانین پاڵەپەستۆ بكەین بۆ ئەوەی ئەوروپا بەشێوەی یەكگرتووانە هەڵوێست وەربگرێت دژ بە هەڵمەتی هەڵواسین لە ئێران .
دیارە ئێستاش هەڵمەتی لە قاو دان بەردەوامە , پێویستە ئێران واز لەم كارە وەحشیانانەیە بهێنێت و وەڵامی نەتەوەكان بداتەوە و مافی ژنانیش بە فەرمی بناسێت , سەردەمی حكوومەتی سەركووت و ئیعدام و كرداری دواكەوتوو نەماوە .
پرسیار : ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ كێشەكانی كورددا دەژێیت , ئاگاداری بەشێك لە دۆسیەی ئانرات و تاوانی هەڵەبجە و ئەنفال و كۆمەڵكوژی كوردان هەیت , پێت وایە لە پارلەمانی ئەوروپا چی دەكرێت لەو بوارەدا ؟.
وەڵام : ناتوانم ئێستا هیچ بەڵێنێك پێش وەختان بدەمێ , بەڵام بیر لەوە دەكەمەوە بۆ زیندووەكان هەوڵێكی وا بدرێت وەك مرۆڤ بژێن و خاوەند مافەكانی خۆیان بن لە ناوچەكە .
پێویستە جینۆسایدی كورد بە فەرمی دانی پێدا بنرێت و بناسرێت , وەلێ هاوكات پێویستە زوڵمی سەر كوردان لە ئێستادا لەم وڵاتانە كۆتایی پی َ بێت " توركیا و سوریا و ئێران و ئێراق " دان بە مافەكانی كورددا بنێن .
بۆ ئەم مەبەستە هەوڵە دەم لە گەڵ هاوكارانم گروپێك پێك بێنم بۆ ئەو ئامانجانە كاری بەردەوام بكەین و لە پەیوەندیدا بین لەگەڵ خودی كوردەكان و بە پێی ئامۆژگارییەكانیان كارەكان بەرینە پێشەوە , چونكە داواكارییەكانیان بەردەوام لە گۆڕان و بەرەوپێشەوە چوندایە .
گرنگ ئەوەیە بۆتان دەسەلمێنم , مانگێكی دیكە هەست بەوە بكەن دۆستیك نزیكتان زیادی كردووە لە پارلەمانی یەكێتی ئەوروپا .
ماڵپەڕی تایبەتی پاڵێوراو :
http://www.minderbrussel.nl/kandidaten/nicole-van-gemert

هەڵوێستی كاك یونس گۆران لەسە نیكۆڵ
یونس گۆران ئەندامی پارلەمانی هەرێمی ئۆترێخت و كاندیدی پێشتری هەمان پارت بۆ پارلەمانی ئەوروپا : نیكۆڵ لە ڕێگای پارلەمانی ناوچەییەوە دەیناسم , هاوكارمە , ژنێكی خاكی و زیرەك و باش و ڕاستگۆیە , باوەڕی بە یەكسانی بەهێزە , دڵسۆزی نەتەوە بندەستەكان بە گشتی وە كورد بە تایبەتییە , لەو بڕوایەدام ئەوەی من دەمەویست لە پارلەمانی ئەوروپا بیكەم بۆ گەلەكەم , ئێستا نیكۆ باوەڕم بەهێزە بیان كات بە زیادەوە , بۆیە داواكارم ئەوانەی دەیانەویست دەنگ بە من بدەن لە هەڵبژاردنی پارلەمانی ئەوروپا , دەنگەكەیان بدەن بە نیكۆڵ , بە زیادكردنی دۆستێكمان لەو شوێنە هەستیارە قازانجە كەین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە