کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دووکەس چۆن ژیان دەگوزەرێنن ...من و کۆنە جاشێک وەک نموونە ..!

Friday, 08/06/2012, 12:00




لە سەرەتای هەشتاکاندا:
من و ئەو دووکەسی زۆر جیاواز بووین
من خوێندکار بووم و کوڕی پێشمەرگەیەکی دێرینی ساڵانی شەستەکان کەلە ناوەڕاستی هەشتاکاندا خانەنشینکرا ... خاوەنی (5) کور بوو دوانمان خوێندکار بووین و سێ کوڕەکەی دیکەشی لە زوڵم و ستەمی ئەو ڕۆژگارەی بەعس هەڵهاتبوون.
ئەو: خوێندکارێکی تەمەڵ کە ناوەندیشی بۆ تەواو نەکراو لە ژێر سایەی باوکیدا دەژیا کە (معاون مستشار) بوو دواتریش هەروەک باوکی چەکی خۆفرۆشی و جاشایەتی کردە شانی و بەو پەڕی شانازیەوە باسی بەشداری خۆیانی دەکرد لە شاڵاوی ئەنفال دا.
ڕاپەڕینی ساڵی 1991:
من: پاش کۆتایی هێنان بە خوێندن و هەڵهاتن لە خزمەتی سەربازی و خۆحەشاردان بۆ چەند مانگێک لەناو شاردا، دەنگۆی ڕاپەڕینی جەماوەر و پێشمەرگەی کوردستان کەوتە بەرگوێم زوبان دەستەوسان بوو لە چۆنیەتی دەربڕینی هەسەتی من و سەدان و هەزاران گەنجی وەک من.
ئەو:
کاتێک هەواڵی نزیک بوونەوەی هێزی پێشمەرگەیان پێ گەشت خۆی و باوکی بەیەک دەنگ گوتیان (پێشمەرگە حەدی چییە دێتە ناوشار).
ڕۆژانی به دوایی ڕاپەڕین: - من: - وەک گەنجێکی خوێن گەرم و بەوپەڕی هەست کردن بە لێپرسراویەتی وەکو سەدان وهەزاران ڕۆڵەی ئەم نیشتمانە بەبێ گوێ دانە ڕاوبۆچوون و ڕەنگ و رێڕەو و ڕێباز هاتینە سەرشەقام و بەشداری ئەو ساتە مێژووییەمان کرد. ئەو:. بە هەمان چەک کەلەسەردەمی جاشایەتیدا کردبوویە شانی بەهەمان پۆشاکی کوردیەوە خۆی خزاندە باو حیزبێکی بچوک لەناوچەی شارەزوور کۆڕەوی ساڵی 1991: - من: پاش ئەوەی لە درەنگ وەختێکدا ویستم لە شار دەرچم لەلایەن هێزە داپلۆ سێنەرەکەی ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کرام و لەگەڵ چەند برادەرێکدا بە موعجیزە نەجاتمان بوو تادواتر بەچەند ڕۆژێک ڕووم کردە سنوور بۆ چەند مانگێک لە هەورامان گیرسامەوە تۆ: لەیەکەم ساتی هاتنەوەی ڕژێمی بعد بەعس بۆ ناوشار بەهەمان چەک و بەهەمان پۆشاکەوە خۆت گەیاندە بازگەکەی عەربەت - سلێمانی و شانبەشانی سوپای بەعس وەستایت و بەخەڵکت دەگوت (ئەوا سلێمانیمان گرتەوە)؟ ساڵی (1992) و دواتر: جەماوەری کوردستان بۆ یەکەم جار ڕوویان کرە سندوقەکانی دەنگ دان و بەو پەڕی ئازادیەوە نوێنەرانی خۆیان هەڵبژارد بۆ پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان منیش یەکێک بووم لەو شەپۆلە جەماوەریە کە شەقامەکانیان ڕازاند بووەوە. تۆ: دووبارە گەڕایتەوە ناو حیزبە بچوکەکەو لەگەڵ یەکگرتنی لەگەل دوو حیزبی دیکەدا پاشان تێکرا چوونە ناو پارتێکی باڵادەستی کوردستانەوە ... تۆش وەک پیشەی هەمیشەییت هەلەکانت قۆستەوە و هەنگاو بەهەنگاو بەردەوام بویت لە خۆبەرەوپێش بردن، باوکیشت هەر بەردەوام مانگانە بە پشتی زانیاریەکانی تۆ هاتوچۆی بە غدای دەکرد. شەڕی ناوخۆ: من: شەڕی ناوخۆ تاوانێک بوو کە لایەنەکان بەرامبەر بە میللەت کردیان کە تاوەکو ئەمڕۆش چ لایەناکان و چ ئەم میللەتە باجەکەی دەدەین کە من پێم وابوو کە سەربەرز و براوە ئەو کەسەیە کە بەشداری تێدا نەکا تۆ: لەگەڵ یەکەم تەنگژە و ناکۆکی سەنگەرت گواستەوە بۆ ئە لایەنەی کەلە شاردا باڵا دەست بوو بەهۆی شارەزاییت لە بواری پەتپەتێن و خۆ بردنە پێش و ماستاو چێتی کارێکی ئاسان بوو کە پلە حیزبیەکان تەی بکەیت تاوەکو بکرێتە لێپرسراویەتیەکی زۆر هەستیار لە بارەگای سەرەکی حیزب لە شاردا. باوکیشت هەربەردەوام بوو لە هاتووچۆی پایتەختی بەعسیان. ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە 2003 و دەرکەوتنی مەلەفی پیاوەکانی بەعس.من: بە ڕوخانی ئەم ڕژێمە لە بەغدا پاش داگیر کردنی لەلایەن هاوپەیمانانەوە ئاواتی من و ملیونانی وەک من لە ڕۆکانی ئەم میللەتە هاتەدی کە کۆتایی سەردەمێک بووکە هەموو جۆرە زوڵم و ستەمێکی نامرۆڤانەی تێدا بەکات هات دژبە میللەتێک لە جینۆساید و ئەنفال و کیمیاباران. تۆ: ڕووبەروی ئەو ڕۆژگارە بویتەوە کە من چاوەڕێم دەکرد .. دەرکەوتنی مەلەفی خۆت و باوکت لە سایتە ئەلیکترۆنیەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاند ندا .. کە دەرکەوت بە بەڵگەی حاشا هەڵنەگر کە تا دواساتەکانی تەمەنی ئەو ڕژێمە خۆت و (معاون مستەشارەکەی باوکت) پەیوەندیتان هەبووە لەگەڵیان، کە دواتر دەرکردنت لە حیزب و ڕیسوابوونی لێکەوتەوە کە خۆت ناوت نا (استقالە) لەسەر ڕای جیاواز؟! لەئێستادا ... من. .. فەرمانبەرم لە فەرمانگەیکی حکومەتی هەرێم بە مووچەی (600) هەزار دینار. تۆ: لێمان بویتە ڕیفۆڕم خواز و ڕابردووت دیار نەما لەسایەی گەندەڵی دارایی و سیاسی و کۆکەڵایەتی ئەم هەرێمە بە (مدیر عام) خانەنشین کراویت بە مووچەیەکی دوو میلۆن دیناریەوە، و تانەو تەشەر لە دەستەڵات دەدەیت و تۆمەتی گەندەڵی دەخەیتە پاڵیان تێبینی: ئەم بابەتە چیرۆکێکی ڕاستە و کەسایەتیەکانیش بۆنیان هەیە، و لەژێر ڕۆشنایی ناونیشانی بابەتێک نوسیومە بە ناوی (من و تۆ) کە پێشتر بەڕێز کاک (سۆران جەلال) بڵاوی کرد بوەوە لەگەڵ ڕێزو حورمەتم بۆ بەڕێزیان
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە