کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاتى زیاد كراوو........

Saturday, 26/03/2011, 12:00


لە یارى تۆپی پێدا كاتێك هەیە پێ ى دەوترێت (كاتى زیاد كراوو).ئەمەش دواى تەواو بونى كاتى یاسایى یارییەكە ,چەند دەقیقەیەك كە لەكاتى یارییەكە دا بە هەدەر دراوە بە تیپى دۆڕاوە دەدرێ بۆ ئەوەى هەموو توانایەكى بەكاربهێنێت تا ئەنجامەكە بگۆرێ وسەركەوێ .ئەوەش دوا كاتى تەمەنى ئەو یارییە یە .
ئێستاش لە هەرێمى كوردستاندا ئەو بەرنامە چاكسازییە كات دیاریكراوەى كە ئۆپۆزسیون بە دەسەلاتى یەكێتى وپارتى داوە ,بۆ جێبەجێكردنى , كاتى زیاد كراوە .چونكە ئەوە بیست ساڵ تێپەڕى و حكومەت هەر ساوایە و بەرپرسەكانیش بازرگانى گەورە .ئەوە بیست ساڵ تێپەڕى وگیرفانە لەبانك دروستكراوەكەى ئەوان هەر پڕنەبووە ونایەوێ پڕبێت ,ئەوە بیست ساڵ هوتافى ئازادى و دیموكراسى گوزەرى كردوو ئێستاش خاوەنى پێنوسى بوێر وئازاد, تیرۆر وفیشەكەكانیان تینووى سنگى گەنجانى ئەم نیشتیمانەیە .
ئەوە بیست ساڵ تێپەڕى وهەر بەرپرسەو خاوەن هێزێكى سەربازییە ,هێزێكى یەكگرتووى پێشمەرگەش خەونى ئێمە .ئەوە بیست ساڵ تێپەڕى ودروست بوونى دەوڵەتى كوردى ئاوات وهیواى ئیمەیەو خەیاڵ لاى ئـــــــەوان .ئەوان كەبیست ساڵ نەیانتوانى ئەو دەرفەتە بقۆزننەوەو خزمەتێكى تەواو بەهەموو كوردستان بكەن ئەوەتا هەندێ شوێنى وەكو دارفۆر وهەندێكیشى بەقسەى خۆیان وەكو دوبەى ....
ئەوان بیست ساڵ خۆیان كردە خواى ئێمە ودەبوو ئەوەى لاى ئەوانە پیرۆزە لاى خەڵكیش پیرۆزبێت َ ...ئەوەى ئەوان ڕقیان لێبێت خەڵكیش ڕقى لێبێت ....ئەوان بیست ساڵ منداڵ و خزم و دۆستى خۆیان نەما نەیانكردبێتە بەرپرس وبازرگانى خۆین مژى ئەم خەڵكە ...ئەوەشى كە بەگەنجى ئەم خاكەى ڕەوا دەبینن ناوى گێرە شێوێن وئاژاوە گێڕە .....
ئەوان بیست ساڵە موڵك وماڵى جوانى ئەم نیشتیمانە نەما داگیریان نەكردبێت ,شوێنێكى گەشتیارى نەما موڵكى بەرپرسێكى نەخوێندەوارى ئەم نیشتیمانە نەبێت ..ئەوان بیناكانیان تا سەقفى ئاسمان ڕشتوەو هەژارێكیش لەژێر پێى خۆیان نابینن ...ئەوە بیست ساڵە هیچ بەڵایەكى تراژیدى نەما بەسەر ئەم خەڵكەیان نەهێنابێت شەڕى براكوژى ,برسێتى ,ئاوارەى ................
بۆیە ئێستا دواى بیست سال دەمێكە كاتى یاسایى یاریكە تەواو بووە .ئەوەى كە ماوە ,كاتى زیاد كراووى یارییەكەیە .
بۆیە خەڵكى ئەمجارە و بۆ دوایین جار دەرفەتى پێبەخشینەتەوە ,كە بتوانن سڕرەوەیەك بەسەر مێژووى دووئیدارەى و شەڕى براكوژى وخۆویستى وكورسى ویستى وپاوەن كردنى موڵك وماڵى گشتى وڕاودنانى گەنجان بۆ هەندەران ى بیست ساڵەى خۆتاندا بهێنن .ئەگەر نـــا زۆر زوو سڕەرەوەى زەمەن ئێوەش دەخاتە نێو دوو توێێى كتێبە مێژوویە گوزەرەكانەوە ..
بەڵام ئەمجارەیان خودابكات پەندە كوردییەكە ڕاست دەرنەچێت كە دەڵێ "تۆبەى گورگ ....مەركە....) .بۆیە
تكایە...بەر لەوەى بڕۆن ڕیگە مەدەن دیارى خەڵكى نەفرین بێت بۆتان .چوون ئێوە زەمەنێ پاڵەوانى نێو خەونەكانى ئەو خەڵكە بوون ,ئێوە فریشتەى نەجات وئێوە سەروەرى ئەو خەڵكە بوون بۆیە ڕێگە مەدەن كۆتایى یارییەكە دۆڕانێكى قورس بكەن بەڵكو ئێوە لەكاتى زیاد كراوون وەسودى لێببینن ....
جا بۆیە ئەو دەرفەتەى كەماوتانە بژین بۆسەرفرازى خەڵكى كەدەمێكەخۆتان وداروو دەستەتان لەسەر ماڵ وموڵكى ئەوان دەژیین .

[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە