پرۆژەى(دەشتى بەهەشت)سەرەتایەك بۆبەعەرەب كردنى هەولێر
Thursday, 06/01/2011, 12:00
ئەمەوێ سەرەتا بەوە دەست پێبكەم كە لەریكلامە كۆمپانیاكانى (عادل المتحیدە)بۆپرۆژەى دەشتى بەهەشت لەكاتى ڕیكلامەكە بەعەرەبى دەنوسێت (بۆهەمووئەوانەى هەڵگرى ناسنامەى عێراقین),ئەم ووتەش خۆبەخۆ یان بەمەبەست لەماوەیەكى درێژدا دروست كرنى ناوچەیەكى كێشەلەسەرى ترە .چونكە لاى هەموان ڕوونە كەئێستاباروودۆخى ئاسایشى ناوچەعەرەب نشینەكان ئاڵۆزەو خەڵكى ئەوناوچانە تائێستاش بەرەو هەرێمى كوردستان كۆچ دەكەن ئەوان بەتایبەت ئەوانەى لایەنى داراییان باشە ئامادەن لەخانویەكى كرێشدا بژین بەس مەترسیان لەسەر نەبێت ,بەڵام ئەم كۆمپانیانە دەرفەتى بوون بەخاوەن موڵكیان لەهەرێم پێدەدات ئەمەش لەماوەیەكى درێژدالەڕێژەى كوردى ئەوناوچانە دادەبەزێنێت و بەپێچەوانەو ڕیژەى عەرەب بەرز دەكاتەوە .هەمان ئەوكێشەى كەئێمەى كوردساڵەهایە لەناوچە كێشە بۆدروست كراوەكان بۆیان دروست كردووین پێوە دەناڵێنین .بۆیەكاربەدەستانى هەرێم پێویستە بەشێوەیەكى عقڵانى,بەرژەوندى گشتى نەتەوایەتى چاودێرى كۆمپانیەكان بكەن.
[email protected] /گەرمیان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست