کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كەلار.....كراوە بە كۆمەڵگەیەكى سەربازى

Saturday, 05/03/2011, 12:00


ئەمڕۆ ڕۆژى 5ى ئازار لەیادى راِپەڕینى گەلى كوردستان بڕیار بوو لە شارو شارۆچكەكانى كوردستان مانگرتنى سەرتاسەرى ڕابگەینرێت .لە كەلارى ناوەندى ئیدارەى گەرمیان وەكو شوێنەكانى دیكەى كوردستان بڕیار بوو ئەمڕۆ بكرێتە ڕۆژى مانگرتن ,بەڵام ئەوەى جێگەى سەرەنجە هێزێكى زۆرى پۆلیسى گەرمیان ولیواى 34ى گەرمیان كەپێكاتووە لە نەتەوەى كوردو عەرەب بۆ بەرەنگارى تیرۆر لەناوچەى قەرەتەپە دروست كراوون ,ئەم هێزانە رژێنراونەتە نێو بازارى كەلار ولە هەموو كۆڵانەكانى ئەو شارە بڵاوەیان پێكراوە ,وە ڕیگرى لە بچووكترین كۆبونەوەى جەماوەرى دەگرن وتەنانەت لە شارى كەلار لە سەروى 5كەسەوە بەیەكەوە ناتوانن بگەڕێن وبڵاوەیان پێدەكرێت .ئەمەش دواى ئەوە دێت لە25شوباتى مانگى ڕابردوو گەنجانى كەلار خۆپیشاندانێكیان كردوو بە شێوەیەكى توند لەلایەن لقى 22گەرمیانى پارتى دیموكراتى وەلامدرانەوەو بووە هۆى كوژرانى 2و كەس برینداربوونى زیاد لە 30 كەس .بۆیە لەو ڕۆژە بەدواوە كەلار شێوەى كۆمەڵگەیەكى سەربازى گرتووە .

گەرمیان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە