کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كارنامەى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان بۆ چاكسازى لە كوردستان

Wednesday, 09/03/2011, 12:00


پرسى كوردستان لەهەلومەرجى ئەمڕۆدا بەقۆناغێكى پڕ لەگۆڕانكاریى خێرا لەئاستى ناوخۆو ناوچەكەدا تێپەڕ دەبێت، كە پێویستى بەنەخشەرێگایەكى واقیعى بەپەلەو یەكانگیر لەگەلأ خواستەكانى خەڵك هەیە، تاكو ناوماڵى كوردى رێكو سازو تەبابێتو لەئاستى بەدیهێنانى خواستە نەتەوەییەكانى دابێت، حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان لەم قۆناغەدا رێگا چارەى سەرەتایى لەم خاڵانەى خوارەوەدا دەبینێت:
1- لەڕووى سیاسی، لەڕێگاى دیالۆگى بەردەوامو یەكدى قبوڵكردن، لەپێناو بەرجەستەكردنى سیاسەتو ستراتیژیەتێكى نیشتمانىو نەتەوەیى لەسەر پرسە گشتیەكان، سازانو رێكەوتن هەبێ.
2- بەپیرەوەچوونى داخوازییەكانى خەڵكو چارەسەركردنى كێشەكانیانو نەهێشتنى ناعەدالەتى كۆمەڵایەتىو دەستەبەركردنى مافى وەك یەك لەئاستە جیاجیاكانو گێڕانەوەى ئیرادەى هاوڵاتیبوون بۆ تاكى كوردستان لەڕێگاى كارنامەیەكى چاكسازى دوور لەفشارو رازیكردنى لایەنە سیاسیەكانو ئەجێنداى سیاسیەوە.
3- سنووردانان بۆ دیاردەى گەندەڵىو ریشەكێشكردنى لەڕیگاى:
أ- پێكهێنانى كۆمسیۆنى باڵاى دەستپاكى(نەزاهە).
ب- دەركردنى یاساى نەهێشتنى گەندەڵى، كە رێبگرێت لەئیستغلالكردنى پۆستە حكومییەكانو بەكارهێنانى موڵكو مالأو سەروەتو سامانى دەوڵەت بۆ بەرژوەندیى تایبەتىو كەسىو حزبى، چ راستەوخۆ چ ناڕاستەوخۆ.
4- نەهێشتنى هەیمەنەى حزب لەبەڕێوەبردنى كاروبارى حكومەتو كایە جیاوازەكانى كۆمەڵگەدا، گۆڕینى شێوازى بەرێوەبردنى كاروبارى حكومەتو بە سیستەماتیككردنى دامەزراوەكانى.
5- دامەزراندنى ئەنجومەنى راژەو دامەزراندنى فەرمانبەران (مووچە خۆران) لەڕیگاى ئەو ئەنجوومەنە.
6- پێداچوونەوە بەپۆستە وەزیفییەكان لە(خوارەوە بۆ سەرەوە) بەلادانى ئەو كەسانەى تەنها بەپێوەرى حزبى داندراون، بەكەسانى شایستە بە پێوەرى بڕوانامە، تواناو لێهاتوویى، بێ رەچاوكردنى ئینتیماى سیاسىو حزبى.
7- كاراكردنى رۆڵى داواكارى گشتى.
8- لابردنى رووخسارى حزب بەسەر رێكخراوو سەندیكاكانو رێكخستنەوەیان بەپێى هەڵبژاردنى پیشەیى.
9- یەكخستنو رێكخستنەوەى هێزى پێشمەرگەو دەزگاى ئاسایشو پۆلیسو هەواڵگرییەكان لەسەر پێوەرى نیشتمانىو قەدەغەكردنى رێكخستنى حزب لەنێوان ئەو هێزانەدا.
10- قەدەغەكردنى رێكخستنى حزبى لەناو دەزگاكانى پەروەردەو خوێندنى باڵاو پاراستنى حەرەمى خوێندنگاو زانكۆكان.
11- رێكخستنەوەى سیستمى تەندروستى، بەشێوەیەك كە هاوڵاتیان بتوانن چاكترین خزمەتگوزارى لەنەخۆشخانە حكومییەكان وەربگرن.
12- رێكخستنەوەى سیستمى بازاڕو هاوردەكردن، بەپێى یاسایەك كە سنوورێك بۆ گرانىو پاوانكردنى بازار دابنێت.
13- بەتوندى سزادانى ئەو بازرگانانەى كە بەبێ مەرجە سەرەكیەكانى
(كوالێتى كۆنترۆلأ) كاڵاو پێداویستیى رۆژانە لەخواردنو خواردنەوەو دەرمانو كەلوپەل، دەهێننە بازاڕەكانى كوردستان.
14- چاوخشاندنەوە بەپرۆژەكانى نیشتەجێكردنو دەركردنى رێنمایى بۆ ئەوەى چارەى كێشەى نیشتەجێبوون بكات.
15- دەستەبەركردنى بیمەى بێكارى بۆ ئەو كەسانەى بێكارن، تاكو هەلى كاریان بۆ دەستەبەر دەكرێت.
16- بایەخدان بەرۆڵى گەنجان لەكایە جیاوازەكانى كۆمەڵگاو رەخساندنى هەلى كار بۆ دەرچووانى زانكۆو پەیمانگاو ئامادەییە پیشەییەكان.
17- هەڵبژاردنەوەى ئەنجوومەنى پارێزگاكانو فراوانكردنى دەسەڵاتەكانیان بەپێى یاسا.
لەكۆتاییدا سەربارى ئەو خاڵانەى ئاماژەمان پێدا، چارەسەرى بنەرەتى دۆزى خەڵكى كوردستان بەندە بەچارەسەرى سیاسیانەى پرسى كورد لە رێگاى ریفراندۆم لەسەر مافى چارەنووسى گەلى كوردستان، كە هەلومەرجە هەرێمایەتىو نێو دەوڵەتیەكانیش بەو ئاراستەیە رێدەكات.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە