کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێویستە رێگەنەدرێت فەتحوڵڵا گولەنییەكان لەگەرمیان گەرا بكەن

Thursday, 30/04/2009, 12:00


رۆژی 28/4/2009 لەشاری كەلار نێردراوی كۆلیژی ئیشق و نەلوفەری فەتحوڵڵا گولەن بە ئەمری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار سەردانی قوتابخانەكانی ناو شاریان كردووە و بەشێوازی تەبشیری كۆبوونەوەیان بەمامۆستا و خۆێندكارانی ئەو شارە كردووە، ئافیشیكی رێكلامیان لەناو خوێندكاراندا بڵاوكردبووەوە.

جەماوەری بەشەرەفی دەڤەری گەرمیان
خوێندكارانی خۆشەویست...

وەكو ئێوەش ئاگادارن كە فەتحوڵڵا گولەن یەكێكە لە دوژمنەكانی گەلی كورد و دامەزرێنەری كۆبوونەوەی ئابانتە كە لەشاری هەولێر بەمەبەستی پاكتاوكاری نەتەوەیی سازكرابوو و تیادا یەك وشەی كورد و كوردستانیش نەهاتبووە زمان. هەروەها ساڵی پار خوێندكارانی بەشە جیاجیاكان لە هەولێر بۆ ماوەی مانگێك زیاتر مانیان گرت تا كۆلیژی ئیشق كە سەر بەفەتحوڵڵا گولەنە دا بخرێت. هەروەها فەتحوڵڵا گولەن بۆ خۆی یەكێكە لەخوێندكارانی سەعیدی كوردی لەسەر رێبازەكەی ئەو لای داوە و هەڵگەڕاوەتەوە، ئێستاش لەلایەن دەوڵەتی تورك و هێزە جیهانیەكانەوە بۆ بڵاوكردنەوەی ئیسلامی سیاسی میانڕەو پشتگیری دەكرێت، و وەكو ئەمجارەیان دەخوازن لەگەرمیان گەراكانی خۆیان دا بنێن.
لەكاتی سەردانەكەیاندا هەوڵیان داوە كۆڕە دەوڵەمەندەكان بناسن و لە رێگەی پرۆپاگەندەوە دەوڵەمەندەكان و كۆڕە مەسئۆلەكان لەخۆیان كۆبكەنەوە. تا لەكاتی ئێستا تەفرقە بخەنە نێوان خوێندكاران و لەداهاتوویشدا كۆمەڵگا. پێدەچێت شێوازی رێكلامەكانیان زۆر خۆش و جۆان بێت، بەڵام ناوەڕۆكەكەی كارێكی سیخۆڕییە. زیان بەگەلەكەمان دەگەیەنێت، وەكو چۆن لە رابردوودا بەشێوازێكی ئاشكرا گەلی كورد رووبەڕووی ئەنفال و كیمیاباران كرایەوە و جینۆساید كرا، ئێستاش جینۆسایدی فكری دەست پێدەكەنەوە؛ كە لە یاسا نێو دەوڵەتییەكاندا بەجینۆسایدی سپی دەناسرێت.
بۆیە ئێمە وەكو ئەنجوومەنی گەنجانی گەرمیانی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان، گەلەكەمان بەگشتی و خەڵكی دەڤەری گەرمیان و خوێندكاران بەتایبەتی ئاگادار دەكەینەوە كە ئەو جەماعەتە خێریان بۆ گەلی كورد نییە و ئەم كارەشیان پیلانگێرییەكی چەپەڵ و نەگریسە. بانگی هۆشیاری دەكەین، داوا لەخوێندكاران و كۆڕە دەوڵەمەندەكانیش دەكەین كە خۆیان ناچاری دوژمنەكانی گەلەكەمان نەكەن و ئەو مامۆستا و قۆتابخانانەی خۆیان لەهی هەركەسێك بەشەرەف و بەناموسترە. هەروەها ئەو كردەوەیەی بەرێوە بەرایەتی پەروەردەی گەرمیانیش بەراست نابینین كە رێگە بدەن بەو كەسانە و لە ئێستاوە بانگی هۆشیاریان لێدەكەین.

ـ وێنەیەك بۆ قایمقامی قەزای كەلار
ـ وێنەیەك بۆ بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار
ـ وێنەیەك بۆ سەرجەم داموودەزگا راگەیاندنییەكان
ـ وێنەیەك بۆ دەزگا ئەمنییەكانی دەڤەری گەرمیان


ئەنجوومەنی گەنجانی گەرمیان
پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان
29-4-2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە