دوای بڵاوكردنەوەی بەڵگەكانی سەبارەت بە گەندەڵی یەكانی رێكخراوی كوردستان بۆ پەرەپێدانی مەدەنیەت KOCD
Monday, 22/02/2010, 12:00
كە تیایدا دەركەوتبوو بڕە پارەیەكی خەیاڵی لەلایەن ئەم رێكخراوەوە بۆ سودی تایبەتی كەسەكان بەكارهێنرابوو. هەر بۆیە لێكۆڵینەوە لەگەڵ ستافی رێكخراوەكە كرا لەلایەن لایەنی پەیوەندار لە ئەنجامدا دەركەوت كە سەرباری (9) ملیۆن میزانیەی مانگانە كە هیچ جۆرە چالاكییەكی پێ ئەنجامنەدراوە دوو پرۆژەش لەلایەن دوو رێكخراوی بیانی لایەنی ماددی دابینكراوە بەڵام ستافی پرۆژەكە كۆی وەێلی پرۆژەكانیان كۆپی كردووە بۆ وەزارەتی دارایی بەناوی سەرفكردنی میزانیەی رێكخراوەكەیان لە كاتێكدا هیچ پارەیەك سەرف نەكراوە، وەك ڕوون بۆتەوە بەناوی ئەو دوو پرۆژەیە پارەیەكی زۆر وەرگیراوە و كۆی ئەو زانیاریانە لە بەڵگەكاندا هەبووە، ئەم رێكخراوە سەرباری سستی لە كارەكانیدا و نەبونی چالاكی حكومەت و رێكخراوە بیانیەكانیشی چەواشە كردووە. هەروەها چەندین گەندەڵی تر ئاشكرا بووە لەكاتی لێكۆڵینەوە لەگەڵ بەرپرسی بەشی دارایی رێكخراوەكە
شایانی باسە دوای لێكۆڵینەوە لەلایەن حكومەتەوە بڕیاردرا بە دەركردنی سەرۆكی رێكخراوەكە (سعید سەلیم پشدەری) و استقالە پێكردنی و دەركردنی بەرپرسی بەشی دارایی رێكخراوەكە بەهۆی چاوپۆشی كردنی لە بەهەدەربردنی پارەی رێكخراوەكە و چەواشەكردنی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی ناوخۆ، هەربۆیە رێكخراوەكە خراوەتە ژێرچاودێری وورد، لەلایەكی تریش وەزارەتی ناوخۆ بە پێچەوانەی یاسای كۆمەڵە و رێكخراوەكان (ئازاد حەمە ئەمین) ی سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ی ڕاسپارد بە وەرگرتنی بەرپرسیارییەتی سەرۆكایەتی رێكخراوەكە لەگەڵ ئەوەی ناوبراو بەشداربوو لە كۆی گەندەڵییەكانی ئەم رێكخراوە، لەلایەكی تریش وەزارەتی ناوخۆ یاسای كۆمەڵە و رێكخراوەكان پێشێل دەكات چونكە بەپێی یاسا نابێت كەسێك لەهەمان كاتدا سەرۆكایەتی دوو رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی بكات!
بۆیە ئەم بڕیارە لادانە لە یاسایەك كە خودی وەزارەتی ناوخۆ بەرپرسە لە پابەندبون پێیەوە.لەلایەكی تریش دوای ئاشكرا بوونی دیارنەمانی بڕە پارەیەكی خەیاڵی لەم رێكخراوە بەهیچ جۆرێك داوا نەكراوە ئەو پارەیە بگەڕێنرێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست