کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ: وه‌زاره‌تي خوێندني بالاَي حوكومه‌تي هه‌رێمي كوردستان

Sunday, 08/09/2013, 12:00


بابه‌ت: سكالاَنامه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێ نه‌داني مافه‌ دارايه‌كان

ئێًمه‌ وه‌ك كۆمه‌لَێك له‌ كانديداني تواناسازي سكالاَمان هه‌يه‌ له‌سه‌ر پێ نه‌داني تێچووني ژيان و كرێ كۆرسي زمان كه‌ وه‌زاره‌تي خوێندني بالاَ برِياري داوه‌ كرێ كۆرسي زمان له‌شه‌ش مانگ زياتر سه‌رف نه‌كات له‌ هه‌مانكاتدا ئه‌م برِياره‌ زۆربه‌ي قوتابيان ئاگاداري نه‌بوون وه‌ له‌سه‌ر پشگيري داريه‌كه‌ نوسراوه‌ بۆ ماوه‌ي يه‌ك سالَ تێچووي زمان كرێ تێچووي ژيان سه‌رف ده‌كه‌يه‌ن وه‌ له‌هه‌مانكاتيشدا كۆمه‌لَيك له‌ قوتابيان كرێ خوێندن و تێچووي ژيانيان شه‌ش مانگ له‌ كوردستان كۆرسي تايبه‌تي زمانيان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ وه‌ شه‌شه‌ مانگييش له‌ ده‌ره‌وه‌ي ولاَت كرێ ژيان و تێچووي ژيانينان بۆ سه‌رف كراوه‌ . ئه‌مه‌ نادادپه‌روه‌ريه‌كي زۆر گه‌وره‌يه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خوێندكاران. داواكارين له‌ وه‌زاره‌تي خوێندني بالاَ چاو به‌و برِياره‌دا بخشێنيته‌وه‌ وه‌ هه‌ر قوتابيه‌ك به‌ پێ ي پێويستي ئه‌وه‌ برِه‌ پاره‌ي بۆ سه‌رف بكرێت چونكه‌ ئێمه‌ هه‌موومان له‌بارودۆخێكي زۆر خراپي داراي داين هه‌ر قوتابيه‌ك كه‌ يه‌ك كۆرسي زماني كه‌وتبێته‌ سه‌ر ئه‌ستۆي خۆي به‌ تێچووي ژيان و كري كۆرسي زمانه‌كه‌ي نزيكه‌ي (10000) ده‌ هه‌زار دۆلاريي كه‌وتۆته‌ سه‌ر ئه‌ستۆي خۆي. ئه‌گه‌ر هاتوو داواي ئێمه‌ي خوێندكار جێ به‌جێ نه‌كرا ئه‌وا هه‌لَوێستي مه‌ده‌ني تر ده‌گرينه‌ به‌ر يانهه‌لَده‌ستين به‌ كانسلَكردنه‌وه‌ي ڤيزاكانمان كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌رێمي كوردستان ده‌خاته‌ ليستي رِه‌شه‌وه‌ چونكه‌ پيشتگيري داراي به‌ ئێمه‌ داوه‌ كه‌ ئه‌و برِه‌پاره‌يه‌ سه‌رف بكات ئێمه‌ش به‌ (UKBA) داوه‌ به‌ومه‌رجه‌ ڤيزه‌يان به‌ ئێمه‌داوه‌ كه‌ ئه‌و برِه‌ پاره‌يه‌ سه‌رف بكرێت بۆ ئێمه‌ي خوێندكار ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌موكورتيه‌ك له‌ پێداني پاره‌كه‌ هه‌بێت وه‌ ئێمه‌ش هۆكاري كانسلَكردني ڤيزه‌كه‌مان ئه‌وه‌ بێت ئه‌وا بێ دودلَي حوكومه‌تي هه‌رێم ده‌خرێته‌ ليستي رِه‌شه‌وه‌.

كۆمه‌لَێك قوتابي بێ به‌شكراو له‌ مافي داراي

09/09/2013

بريتانيا

وێنه‌يه‌ك بۆ: سه‌رجه‌م ميدياكاني كوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە