ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی بوکه‌ڵه‌ی ئاشتی هه‌ورامی نه‌تانزانیوه
Monday, 20/03/2017, 3:17
له زۆنی سه‌وزدا کۆمه‌ڵێك مۆته‌که به ناوی کۆمپانیای خوازراوه‌وه هه‌موو خێروبێرو داهاته‌کان ده‌دزن و خه‌ڵکی فه‌قیرو هه‌ژاری لێ بێبه‌ش ده‌که‌ن، وه‌ك کۆمپانیاکانی قه‌یوان و نۆکان و فاروقی مه‌لا مسته‌فا و ئاسیا سێل و چاڤی لاند و پاڤێڵ و لاهور و ساتور، له‌ولاشه‌وه کۆمه‌ڵێك مشه‌خۆری وه‌ك عومه‌ر مورتاح و سوڵتان مه‌حمود و دکتۆر مەلا به‌ختیار و بنه‌ماڵه‌ی برایم و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر که له نه‌گبه‌تی و قه‌یران خولقاندن و قوڕ خه‌ستکردنه‌وه بۆ سه‌ری میلله‌ت یه‌ك تۆسقاڵ سوودیان نه‌بووه بۆ کورد‌و ده‌یان ملیۆن دۆلار نه‌سریه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر یه‌ك له‌و قه‌زه‌مانه‌یه.. ئه‌وه‌ی به‌عس نه‌یکرد ئه‌مان بۆیان ته‌واو کرد، بۆ نمووونه به‌عس دیلی نه‌ده‌کوشت به‌ڵام یه‌کێتی و پارتی له شه‌ڕی نێوخۆدا ته‌عدای جنسییان له دیل ده‌کرد و به کۆمه‌ڵ تیر بارانیان ده‌کردن.
کێ باس له‌وه ده‌کات هه‌ڵه‌بجه قوربانی ده‌ستی سه‌دام و پاسدار و چاوساغه‌کانیان بوو؟ هه‌ر خه‌ڵکی بێده‌سه‌ڵات و سڤیلی هه‌ڵه‌بجه‌ش بوونه قوربانی و ئه‌وانی تر وه‌ك به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچوون، ئێستاش میدیای ئه‌و 2 بنه‌ماڵه ساخته‌چییه هه‌ر وه‌ك که‌رکوك فرمێسکی تیمساح بۆ هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵده‌ڵێڕژن و له‌ولاشه‌وه خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی له پشته‌وه لێده‌ده‌ن و خه‌ڵکه‌که‌ی مه‌حروم ده‌که‌ن و ئێستاش برینداره‌کانی چه‌کی کیمیاوی به به‌رچاویانه‌وه رۆژانه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش له ژێر ناوی وه‌همیدا بانکه‌کانی جیهانیان پڕکردووه له پاره‌ی دزراوی میلله‌ت و هه‌ر کۆشکی 30 ته‌به‌قه‌یه به ئاسماند ده‌چێت و دروست ده‌کرێت و که‌س ناپرسێت هی کێیه و به چی دروستیان کرد؟
ئێستا با بێینه سه‌ر بابه‌ته سه‌ره‌کیه‌که‌مان و هه‌مووان ئاگادار بکه‌ینه‌وه له مه‌ترسی ئه‌و بوکه‌ڵه ئه‌له‌کترۆنییه‌ی ناو نراوه ئاشتی هه‌ورامی و رۆژانه رووی ره‌شتر ده‌بێت و له‌عنه‌تی زیاتری بۆ ده‌چێت و تا له کۆتاییدا شاپێکی لێده‌درێت و هه‌موو خه‌تاکان ده‌خرێته ملی ئه‌و و ئه‌وانه‌ش به کۆنترۆڵ ده‌یجوڵێنن خۆیان ده‌که‌نه شێخی سه‌نعان لێمان، میلله‌تی ناحاڵی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێننه‌وه‌و بڕیار‌و وه‌عدی فوتێکراوی ئاوهایان پێده‌ده‌ن کوردستان ده‌که‌نه دوبه‌ی و هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن، که له 26 ساڵدا نه‌یانکردووه‌و تا بنهه‌نگڵیان درۆ‌و گه‌نده‌ڵی و تاوان و خیانه‌ته‌و هه‌رگیز ناتوانن چاکسازی بکه‌ن، چونکه ئه‌وان له‌سه‌ر سته‌م ماونه‌ته‌وه، به به‌رقه‌راربوونی دادپه‌روه‌ریی ئه‌وانه هه‌موو له‌ودیو شیشی دادگاییکردنه‌وه راده‌گیرێن و رووبه‌رووی تاوانه بێ شوماره‌کانیان ده‌کرێنه‌وه.
ئه‌وه‌ی نه‌تانزانیوه ده‌رباره‌ی بوکه‌ڵه‌ی ئاشتی هه‌ورامی ئه‌وه‌یه که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌ك مقاش و ده‌مامکێك به کاری ده‌هێنن بۆ دزینی هه‌موو سامان و داهاتی وزه‌ی کوردستان، چونکه نایانه‌وێت ناوی خۆیان له مه‌له‌فی نه‌وته‌وه بگلێنن، به‌ڵکو لای نه‌فامان وا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن که ئاگایان له هیچ مامه‌ڵه‌یه‌کی نه‌وت نییه، هه‌ر ئاشتی هه‌ورامی سه‌رپه‌رشتی ده‌کات و لێی به‌رپرسیاره، بۆچی؟ تا له داهاتوودا که رۆژی خۆی هاته پێشه‌وه‌و ده‌وران به دۆخێکی تردا گۆڕدرا بارزانی خۆی به‌ری بکات له مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی نه‌وت و دزینی سامانی کوردستان و هه‌مووی بخاته ئه‌ستۆی ئه‌و بوکه‌ڵه ئه‌له‌کترۆنییه‌ی ناونراوه ئاشتی هه‌ورامی و ئیدی ڕسوا ده‌کرێت، خۆ میلله‌ت هێند گه‌وج نییه نه‌زانێت تاقه یه‌ك دۆلاریش داهات و خه‌رجی زۆنی زه‌رد نابێت به بێ ئاگاداری بارزانی، ئه‌و دیکتاتۆره‌ی بێ بوونی هیچ شه‌رعییه‌تێك هه‌موو ده‌نگێکی ئازاد‌و خه‌باتکارانی سه‌رکوت کردووه‌و تیرۆری هاوڵاتیانی کورد ده‌کات.
پێویسته هاوڵاتی چیدی هێنده ساده نه‌بێت مه‌سه‌له‌که وا ببینێت که ده‌سه‌ڵات تێمان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵکو په‌نجه بکه‌ن به چاوی ئه‌و دزو مافیا‌و گه‌نده‌ڵ و ناپاکانه‌ی به ناوی کوردایه‌تیه‌وه ماڵی هه‌موو کوردیان کاول کرد‌و میلله‌تیان له چه‌ندان قه‌یرانه‌وه گلاندووه‌و که‌س نازانێت ئه‌و هه‌موو داهاته‌ی کوردساتن بۆ کوێ ده‌ڕوات؟ ناشهێڵن عه‌بادی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات و نه‌وت بنێرێت! خۆ میلله‌ت له دوکه‌ڵی نه‌وته‌که زیاتر هیچ سوودێکی لێ وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌م زستانه هات و چوو خه‌ڵک له سه‌رمادا ره‌ق بووه‌وه ئه‌و قاچاخچی و دزانه یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیان به پاره‌ش نه‌دایه هاوڵاتیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست