تاڵه‌بانی و تۆپبارانی قه‌ندیل له‌گه‌ڵ (31 ی ئابی 1996) به‌شی یه‌که‌م
Tuesday, 09/08/2011, 12:00
هه‌موان ده‌زانین که‌تاڵه‌بانی دارده‌ست ودۆستێکی باشی له مێژینه‌ی ئێرانه؛گشت ئه‌وکورته‌نامانه‌ی وه‌ک به‌ڵگه له‌کوردستانپۆستدا بڵاوبونه‌وه ؛لانی که‌می ئه‌و به‌کرێگیراویه‌ی تاڵه‌بانی ئاشکراده‌که‌ن که‌له سه‌رده‌می شاخی ینک دا،بۆڕژێمی کۆنه‌په‌رستی ئێران هه‌یبوون.
گه‌رچی کاروانی ملکه‌چبون و خۆفرۆشی تاڵه‌بانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای شه‌سته‌کان؛وه‌لێ له‌شاخدا،ده‌ستپێکی مێژویه‌کی نوێ یه له کات و شوێنێکی جیاوازتر له ڕابوردوو. بێگومان؛ئه‌زمونی به‌جاش بونی " 1966" ی تاڵه‌بانی و ململانێكانی ئه‌وسای نێو پارتی و بارزانی و کاره‌کانی ئه‌و ده‌مانه‌یی پیا گوزه‌شتن؛ده‌رس و په‌ندێکی باشی بۆ کاره‌کانی تاڵه‌بانی به‌رهه‌م هێنا،بۆیه به بڕوای ته‌واوه هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆفرۆشی و ته‌جه‌سوسی به‌رفراوان بیناکردوه.
گه‌مه‌و،جۆری په‌یوه‌ندیه جاسوسیه‌کان وبه‌ڵێنده‌رایه‌تی ،هۆکاری به‌ره‌و پێشبردن و خستنه سه‌ر ته‌ختی سه‌رککۆمارین، له عێراقی نوێشدا که وه‌ک بوکه سه‌ماکه‌ره وداشی دامه،ده‌یجوڵێنن. دیکۆمێنتی زۆریش له‌به‌رده‌ستدان بۆ ڕووهه‌ڵماڵینی ئه‌م ڕاستیه که له‌ئێستاشدا به‌جۆرێک له ته‌م ومژدا کاره‌کانی ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌وه‌ی پێویستبێت وه‌ک یاسا جێبه جێیان ناکات و،ڕێز وپایه‌یی کورسیه‌که‌ی به‌ده‌ست خۆی نیه.هه‌رچۆن ده‌بین که کاری پێویست له‌که‌یسی تاوانبارانی به‌عس و، ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌دا ناکات له به‌رامبه‌ر بریاره‌کانی دادگای عێراقیدا.
جه‌لال تاڵه‌بانی؛که‌سایه‌تی و بڕیارده‌ری یه‌که‌م بوه له نێو یه‌کێتیدا، گه‌رچی ئه‌مه له پێشوتردا وا نه‌ده‌بینراو، نه‌ده‌بیسترا.ته‌نانه‌ت به جیابونه‌وه‌ی گۆڕانیش هیچ په‌ندێکی لێوه‌رنه‌گرتوه له‌و تاک ده‌سه‌ڵاتی وباوه‌ڕییه‌ی خۆی نه‌هاته خواره‌وه،که گشت سه‌روه‌ریه‌کانی خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری پارته‌که‌ی کرده قوربانی کورسی ده‌سه‌ڵات و ڕووی ئاگراویشی کرده ئه‌وانه‌ی دژی ده‌وه‌ستنه‌وه له‌گه‌یشتن به مه‌رامه‌که‌ی که کورسی ده‌سه‌ڵاته.کۆی ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه پێمان ده‌ڵێت وردتر سه‌رنجێک له‌و ڕابوردوه بده‌ین که بونه هۆکاری شه‌ڕی ناوخۆ‌و،ده‌رئه‌نجامی وه‌ک ئه‌مڕۆی لێکه‌وته‌وه.
مه‌سعود بارزانی له سه‌رده‌می کۆڕه‌وه‌که‌دا وه‌ک سه‌رۆکی دانوستانی به‌ره‌ی کوردستانی و ڕژێم بۆ گفتۆگۆکردن له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق و کوردستان و ئاشتبونه‌وه‌ی گشتی له‌گه‌ڵ به‌عسدا، ماوه‌یه‌ک له‌به‌غدادی پایته‌خت مایه‌وه،که له‌پاڵ کاره‌کانیدا جۆرێک له‌سۆزداری بۆ ڕژێم ده‌نواندو،ده‌ستیکرد به نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ سه‌رانی به‌عسدا که بوه هۆی دابه‌سته‌و ده‌ستمۆکردنێکی ئه‌وتۆ که خێر بۆ ئاینده‌ی سه‌دام مسۆگه‌ربکات،له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا به‌عس په‌یوه‌ندیه‌که‌ی قۆسته‌وه‌و،دیاری و،کۆمه‌کی به‌خشیه پارته‌که‌ی بارزانی که ئه‌مه‌ش وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ بارزانی باوک و شۆڕشه به‌عس ئاساکه‌ی پارتی ،تا به چه‌ک و پاره و ئێزگه‌ی ڕادیۆو،هه‌ندێک کۆمه‌کی تربه‌رده‌وامی بده‌ن به خه‌باته پیرۆزه‌که‌ی به‌ناو شۆڕشی بارزانی. بێگومان مه‌سعود به قۆناغی ڕاپه‌ڕیندا تێپه‌ڕیبوو، ڕزگارکردنی شار‌و شارۆچکه‌کان به‌ده‌ستی جه‌ماوه‌رو،پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌وسای یه‌کێتیه‌وه،بوه هۆکاری په‌رواێز خستنی پارتی و بارازنی له گۆڕه‌پانه‌که‌دا.یه‌کێتی له زاخۆوه تا که‌رکوکی به‌ده‌سته‌وه‌بو. پارتی هێزێکی بچوکیان هه‌بوو ،ئه‌وه‌ش پێک هاتبو له کۆنه جاش وخه‌ڵکانێکی خراپ.هه‌ر بۆیه به‌عس به‌باشی ئه‌مه‌ی خوێندبۆوه،له‌ڕوی پێکهاته‌وه ئاشانای بون که‌له ڕاستیشدا هه‌ندێک له‌سه‌رۆک جاشه‌کان له‌ژێره‌وه هه‌ر له په‌یوه‌ندیدا ،مابونه‌وه‌له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عسی هه‌ڵهاتودا،پارتیش ئه‌مه‌ی باش ده‌زانی به‌ڵام له‌به‌ر بێهێزی و مل لاری رۆژگاردا به‌هه‌مان شێوه‌ی قوتابخانه‌که‌ی بارزانی قبوڵیان کرد.به‌عس ده‌یزانی هێزه‌کانی پارتی هه‌مان هێزی جارانی خۆی بون له ناوچه‌که‌دا به‌ڵام به ناو‌و،شێوه‌یه‌کی تره‌وه.لاشی ئاشکرابوو که‌پارتی ده‌ست سور نه‌بوو به شه‌ڕی دژ به به‌عس و،بگره ده‌شی پاراستن وکار ئاسانی بۆده‌کردن له‌ژێر چه‌تری ئه‌ودا ده‌ربازی ده‌کردن له‌سنوره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌به‌ره‌و ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێم.
به‌کورتی لێک نزیک بونه‌وه‌ی" مه‌سعود و سه‌دام" له‌و ساته‌دا؛بازرگانی نه‌وت و خۆراک و 31ی ئابی لێکه‌وته‌وه وبه‌رهه‌می بازرگانی سیاسی و دوا پله‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی پێ مسۆگه‌رکرد.
تاڵه‌بانی له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی که‌نداو وڕاپه‌ڕیندا بڕوای وابو سه‌دام و،ڕژێمه‌که‌ی کۆتاییانه.؛ کۆڕه‌وه‌که‌و،شکستی هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕگه‌کاندا، خستییه‌وه سه‌ر به‌ڕه‌ی سه‌دام و به‌عس؛بۆگفتوگۆوگه‌ڕانه‌وه بۆ نێو باوه‌شی عێراقی عه‌ره‌بی؛هه‌ر بۆیه وه‌ک بسته باڵا‌و بچوک له به‌رامبه‌ر سه‌دامدا؛ڕووی ڕه‌شی سه‌دامی دیکتاتۆری ماچ کرد‌و،یه‌کێک له ڕووڕه‌شترین رۆژی مێژوویی له‌و کاته‌دا بۆ خۆی و پارته‌که‌ی تۆمارکرد.سه‌نگی په‌یوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورد‌و دونیای به جۆرێکی تر گۆڕی.له‌و ساتانه‌دا به‌دوو جۆر باسیان لێده‌کرا، ماچی ئاشتبونه‌وه،هه‌ندێکیش به ماچی ڕه‌ش و ئاشوب ناویده‌برد. جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه کورد دۆستی زۆری بۆ په‌یدابوو به‌ڵام به ماچی ناکه‌س به‌چه‌یه‌ک گشت دونیا و شه‌هیدان ڕاچڵه‌کین.
تاڵه‌بانی ده‌یزانی چی کردوه‌و چی ده‌کات.هه‌میشه تاوانی گه‌وره‌کان، بچوکه‌کان باجی ده‌ده‌ن.تاڵه‌بانیش وه‌ک سپا سالاری یه‌کێتی ئه‌مه‌ی کرد‌و،کردیه کرده‌یه‌کی سیاسی وبه‌ژیرانه ناوی ده‌برد؛هه‌روه‌ک ئه‌و پیرۆزباییانه‌ی که‌له ڕژێمی خوێنڕێژی به‌عسی سوریاومیسری کرد.
ماویه‌تی....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست