به‌شداربوون و،نه‌بوونی بارزانی؛له‌کۆنگره‌ی نیشتیمانی ئێراقداو؛نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌ی تاڵه‌بانی له‌به‌رلین بۆ.!؟

Wednesday, 11/01/2012, 12:00




ئاکامی‌هه‌وڵه‌کانی سه‌رانی یه‌کێتی و،پارتی بۆ دروستکردنه‌وه‌ی ئێراقێکی نوێ؛بوه‌ شکست بۆ کورد و،سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌بۆ ئه‌ره‌ب ؛ کورد په‌راوێزخراو،ئه‌ره‌ب پته‌وتربوون له‌ ئێراقدا.


سه‌رانی کورد له‌ڕێی پیاهه‌ڵدانی "عێراقی عه‌ریق و،عروبه‌‌"وه‌،له‌پاڵ؛‌گشت ئه‌وهه‌وڵ و،په‌یوه‌ندیه‌ ناوچه‌یی و ،ده‌ره‌کی و،خۆفرۆشیانه‌ی‌‌ که‌ خستیانه‌ گه‌ر،توانیان هه‌ندێک پله‌وپاره‌ی،کاغه‌زیی"ته‌شریفی" به‌ده‌ستبهێنن و بۆماوه‌یه‌ک له‌که‌شی ئێراقێکی مه‌نگدا، مه‌له‌ بکه‌ن و،وێنای هه‌ندێک له‌سه‌ران و،ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراق وه‌ک قاوغ پیشان بده‌ن و،فۆرمه‌له‌ی به‌که‌ن و،چاوبه‌ستی خه‌ڵکی کوردستان وپرۆسه‌ی سیاسیش بکه‌ن به‌سیناریۆی هه‌ڵبه‌ستراوله‌ هه‌رێمێکی ئازادکراوی پێش ؛ئازادکردنی ئێراق، به‌ 12 ساڵ.!؟


بڕیاری ده‌ستگیرکردنی هاشمی و به‌رده‌وامبونی مالیکی له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که‌ی دادگا؛ترس و،هێمایه‌کی تره‌ بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم وئێراقێکی فیدراڵی نوێی؛ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌و ووڵاته‌.


کورد؛هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌؛داکۆکی له‌مافه‌ده‌ستوریه‌کانی خۆی بکات،چوون بڕیار به‌ده‌سته‌کانی ووڵات ،به‌که‌متر له‌ وه‌ی که‌نوسراوه‌ له‌ده‌ستوردا کورد ه‌بینن ؛کرده‌وه‌ی نوێنه‌ره‌کانی کورد له‌ئێراقدا گه‌واهیده‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن و،بێگومانیش له‌وه‌ زیاتریان بۆ ئه‌نجام نادرێت که‌ کردویانه‌،چوون ئه‌وه‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سیستمه‌ سیاسیه‌ی نێو هه‌ناوی پارته‌ سیاسیه‌کانن که‌ نێردراون بۆ ئه‌م پۆستانه‌.


مالیکی،هاشمی کرده‌ سڵقی رووت،له‌به‌رده‌م نه‌یارانی ،وه‌ک‌ نموونه‌یه‌ک له‌هێزو، ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خستیه‌ به‌رده‌م لاده‌رانی وبه‌رهه‌ڵستکارانی له‌پلانی نوێ ئێراقی شیعه‌ مه‌زهه‌بدا به‌سه‌رۆکایه‌تی خۆی. گه‌رچی پاساوه‌که‌شی له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ خسۆته‌ به‌رد ه‌ست بۆ ڕێگریه‌کانی هاشمی سونه‌مه‌زهه‌ب. واته‌ ده‌بێت که‌یسه‌که‌ی به‌ پرۆسه‌ی یاسایدا بڕۆن و بڕیاری یاسایی بۆ ده‌ربچێت؛که‌ ئه‌مه‌ش هه‌نگاوه‌کانی درێژترن له‌وباسه‌ی که‌ باسی لێوه‌ ده‌که‌ن؛گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌بێت.. ئه‌وا له‌زیندانه‌کانی ئێراقدا زیندانی زۆر هه‌ن که‌ چاوه‌ڕێی شانسێکی له‌وجۆره‌ن وه‌ک " تاریق عه‌زیز،سوڵتان هاشم و...."هتد.


به‌شدارنه‌بونی بارزانی له‌ کۆنگره‌ی نیشتیمانی ئێراقدا؛هێنده‌ی ترسه‌ له‌ سه‌رانی حوکومه‌تی ئێراقی ؛هێنده‌ هه‌ڵوێست نیه‌،له‌ به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی کوردو،ئه‌ربدا بۆ ئاینده‌ی گه‌له‌که‌ی.وه‌ک هه‌مان هه‌ڵوێستی تاڵه‌بانی نواندی له‌ به‌رامبه‌ر کێشه‌که‌دا که‌ به‌جێهێشتنی کورسی وپۆسته‌که‌ی بوو له‌ترسی پاساوه‌ یاساییه‌کانی دادگای ئێراقی.سه‌رانی کورد بێ به‌ش نین له‌و بڕیارو کرده‌وانه‌ی که‌ ده‌که‌ونه‌ به‌رده‌م یاسا ولێپێچینه‌وه‌ی یاسایی وتۆمه‌تبارکردنیان وبردنیان بۆ دادگای فیدڕاڵی ئێراق. بارزانی هێنده‌ی له‌ که‌یسی "31 ی ئاب و گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌کانی هه‌رێم و کوشتنی هاونیشتمانیانی وه‌ک زه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ و ڕێژوان و گه‌رمیان..."هتد. خۆی ده‌ترسێت .له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌کان و کێشه‌ لاوه‌کیه‌کانی سونه‌وشیعه‌ ناسڵه‌مێته‌وه‌،کوشتوکوشتاره‌کانی 31ی ئاب پارتی و به‌عس ئه‌گه‌ری گه‌وره‌ن بۆ بردنه‌ به‌رده‌می دادگای ئێراقی له‌ ئێستاو ئاینده‌دا.به‌هه‌ده‌ربردنی سامانی نیشتیمانی و پرسی گه‌نده‌ڵی وقۆرخکاری ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان له‌ هه‌رێمدا، ترسێکی گه‌وره‌ن بۆ ئاینده‌ی بارزانی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی،که‌تا ئێستاش وازیی به‌ کایه‌کان و کات ده‌کات ،بۆ ده‌ربازبوون لێیان. هه‌ربۆیه‌ ناوێرێت به‌ره‌و ڕووی ڕاستیه‌کان بێته‌وه‌و، وه‌ک سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمه‌که‌ داکۆکی ڕاسته‌قینه‌ بکات و ده‌نگ دلێر بێت؛که‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ئه‌و په‌نده‌ کوردیه‌ی ده‌ڵێت " ڕێوی ده‌ره‌وه‌و،شێری ماڵه‌وه‌"یه‌ بارزانی.


تاڵه‌بانی؛له‌ کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا دێته‌ به‌رلینی پێته‌ختی ئه‌ڵمانیا،بۆ نه‌شته‌رگه‌ری قاچه‌کانی و پشتی؛ته‌ندروستی تاڵه‌بانی خراپه‌و کورسی میوانداریه‌کانی بۆ خراوه‌ته‌ نزیک ده‌رگای چونه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای جوڵه‌ی نه‌ماوه‌وه‌ک پێویست.هه‌رچۆن له‌دوا په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌که‌یدا بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ئاشکرای کردبوو که‌ دوا ساته‌کانیه‌تی له‌ژیاندا،لای هه‌موانیش ئاشکرایه‌‌؛پاش کۆبونه‌وه‌یه‌کی چه‌ند ڕۆژی له‌ سلێمانی نه‌یتوانی بڕوا به‌ مه‌کته‌ب سیاسیه‌که‌ی بکات بۆ دیاری کردنی جێگری سه‌رۆکی حوکومه‌ت و وه‌زیره‌کانی بۆ نیوه‌ کابینه‌ی داهاتووی هه‌رێم.


ئه‌مانه‌وه‌ و دورکه‌وته‌نه‌وه‌ی نێچیره‌ڤان و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سه‌ته‌گه‌ری نێو پارتی و،کاڵبوونه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنه‌ ستراتیجیه‌که‌ی نێوانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتیداو، به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان و داوای به‌هه‌رێمبوونیان له‌ده‌سه‌ڵات؛زنگێکی قوشقی که‌رانه‌یه‌ بۆ بارزانی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی،له‌گه‌ڵ کاردانه‌وه‌کانی ئۆپۆزسیۆن و شه‌قامیش بۆ ملکه‌چکردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ڕه‌هایه‌ی ده‌یویست بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ سه‌رۆکبن.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە