منیش ده‌ڵێم؛به‌ڵێ بۆ ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵات

Monday, 25/07/2011, 12:00








کرده‌وه‌کانی؛ڕۆژانی ڕابوردوی ده‌سه‌ڵات،به‌ فه‌لاقه‌خانه‌که‌ی (15.7)ی یه‌کێتیشه‌وه‌له‌ سلێمانی؛بۆخه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕوانکراوبون؛نه‌ک ده‌گمه‌ن و ناوازه‌.چاوه‌ڕوانییه‌کی له‌م جۆره‌ش؛له‌هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات،ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌ومێژووه‌ خوێناوییه‌یی له ساڵانی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوه‌وه‌؛به‌ناوی شۆڕشی گه‌لی کورده‌وه‌ پیاده‌ی ده‌که‌ن له‌ نێوجوڵانه‌وه‌ چه‌کداریه‌که‌ی ناوچه‌که‌دا.نه‌ک چاوه‌ڕوانیه‌کی ده‌مارگیری کوتوپری هه‌ڵه‌ ئامێزی ناشارستانی هێزه‌کانی ناوخۆو، پۆلیسی حوکومه‌تی لیستی کوردستانیه‌.


"مسته‌فا بارزانی" چه‌ندین جۆر کوشتن و ئازاردانی؛به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه‌ له‌ژیانی چه‌کداری خۆیدا تۆمارکردوه‌.‌چه‌ندین جۆر داهێنانی دڕندانه‌ و ده‌ستوه‌شاندنی ناشایسته‌ی له‌ که‌سایه‌تیه‌ ناوداروده‌سه‌ڵاتداره‌کانی باشورو،‌ خۆرهه‌ڵاتی کوردستاندا؛له‌ ئه‌ستۆیه‌.که‌ له‌ (پلارو،تانه‌و،سوکایه‌تیه‌وه‌؛بیگره‌ تاده‌گاته‌ ده‌ستدرێژی و،هه‌موو جۆره‌کانی کوشتنی نه‌شیاو له‌یاساو ڕێساکانی دونیادا)که‌ ئه‌مانه هه‌موو له‌ توێشوی سه‌فه‌ره‌که‌یدا وه‌ک چه‌کدار بۆ خه‌ڵکی کورد جێماون و،که‌شکۆڵێک له‌تاوان؛له‌هه‌گبه‌که‌یدا قه‌تیس ماون. که‌ ده‌کرێت له‌ ئاینده‌ی گه‌له‌که‌ماندا؛به‌سودوه‌رگرتن له‌ سه‌روه‌ری یاسا وپسپۆران و،شاره‌زایانی ئه‌م بواره‌ توێژینه‌وه‌و،لێکۆڵینه‌وه‌ی وردو،زانستیانه‌ی بۆ بکرێت و؛ له‌ژێر چه‌تری دادگایه‌کی مۆدێرن و ئازاددا وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ڕاستی بناسرێت و،له‌گشت ئه‌و وه‌همانه‌ بشۆرێته‌وه‌ که‌ له‌ئیێستادا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت. گومانیش له‌وه‌دانیه‌ که‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان ده‌توانێت وه‌ک تاوانبارێکی جه‌نگ بناسرێت و، سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی بیگرێته‌وه‌. بۆه‌م جێبه‌جێکردنه‌ش ته‌نها ده‌توانرێت؛قه‌بره‌که‌ی به‌دیواری ڕشی داخراو بگیرێت و که‌س بۆی نه‌بێت سه‌ردانی بکات و فاتیحای بۆ بخوێنێت . که‌ ئه‌مه‌ش ده‌کاته‌ سه‌روه‌ری یاسای وڵاتێکی ڕاسته‌قینه‌ی دڵسۆز به‌ گه‌ل و مێژوه‌که‌ی. بۆیه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێت پرسیارێكی قورس و سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ڵامه‌که‌ی ده‌داته‌وه‌. ئایا ئه‌م سه‌روه‌ری یاسایه‌ قبوڵ ده‌کات؛یان نا.؟!


"بارزانی کوڕ" مسعود و،پارته‌که‌ی هه‌میشه‌ بانگۆی ئه‌وه،‌ده‌ده‌ن به‌گوێی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌دا؛که‌ هه‌مان ڕێبازی بارزانی مسته‌فایان گرتوه‌و تێده‌کۆشن بۆ به‌رده‌وامی قوتابیخانه‌که‌ی بارزانی مسته‌فا و سه‌روه‌ریه‌کانی شۆڕش و پێشمه‌رگه‌.دوا وته‌کانی ‌به‌رده‌م کونسولخانه‌ی فه‌ره‌نسا دوباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستییه‌ن.


ڕابوردوی کاره‌کانی بارزانی کوڕو،چه‌کداره‌کانی ؛پێمان ده‌ڵێت تا بپرسین.؟ له‌مسعودی کوڕ،تاپێمان بڵێت:کاره‌ساتی هه‌کاری وموعینی وکوردانی خۆرهه‌ڵات و،زیندانه‌کانی حاجی ئۆمه‌ران و ئاکرێ و ،ته‌قینه‌وه‌که‌ی زاخۆو،کوشتنی ڕێناس و،زمان بڕینی بێژه‌رو، کوشتنی ڕۆژنامه‌ نوس و،خه‌ساندنی گه‌نجانی کورد له‌زیندان و شێتکردن و به‌ره‌ڵاکردنیان له‌ مزگه‌وته‌کان و، 31ی ئاب و، کوشتنی ژنه‌ به‌ناو لاده‌ره‌کانی بارزانی ؛له‌کام ده‌رس و په‌ندی قوتابیخانه‌که‌ی بارزانیدان. که‌ده‌کرێت ئه‌م ڕابوردوانه‌‌ بکرێنه‌ به‌ڵگه‌ی ڕاستی ڕابوردویان ؛ڕه‌نگه‌ که‌ره‌سته‌ی باشیش بن بۆ پرۆسه‌ی دادگایی کردنه‌که‌ی ئاینده‌ و ناساندنی به‌ قوتابخانه‌که‌ش به‌ قوتابخانه‌یه‌کی فاشیست و دڕنده‌.


ڕێچکه‌ی ڕابوردویه‌کی له‌وجۆره‌ش،ترسناکیه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ له‌به‌رده‌م چاکسازی ڕیشه‌یدا؛بۆیه‌ ده‌سه‌ڵات ناتوانێت ئه‌م چاکسازیانه‌ بکات و،مافی هاونیشتیمانیان بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌.


"حسامه‌دین تاڵه‌بانی" جه‌لال؛چ وه‌ک گه‌نجێکی چه‌کدارو،پاشان فه‌رمانده‌یه‌کی سه‌ربازی وپاشان سه‌رکرده‌ی چه‌کداری و66 ی سه‌ر به‌ڕژێم و دروستبونی "ینک" له‌ گۆڕه‌پانه‌که‌دا‌ .شتی زۆرن که‌ ته‌نها باس له‌م ساتانه‌ی سه‌رکۆماری ده‌که‌ین که‌ پیا گوزه‌ر دبێت،به‌ردانی فرۆکه‌وان و،داکۆکی کردنی سوڵتان هاشم و،کۆمه‌کی بنه‌ماڵه‌ی سه‌دام خوێنمژ؛له‌ سه‌روه‌ت وسامانی گشتی وڵات ،که‌ده‌کرا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالکراوو،شه‌هیدانی لێ سودمه‌ندبکرێن، خه‌ونی شاعیرانه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردستان و، که‌مکردنه‌وه‌ی گشت ماندوبون و گیانفیداییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ئاست دوژمناندا. جه‌خت له‌ بێ بڕوای تاڵه‌بانی و ده‌سته‌که‌ی ده‌کات له‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان ودۆزه‌که‌یدا؛ وه‌ک خۆی وتبوی په‌له‌ مه‌که‌ن هیچم نه‌ماوه‌ ئه‌وسا چیده‌که‌ن بیکه‌ن ؛به‌ئاره‌زوی خۆتان.


دارێکی بێ ناوه‌رۆکی له‌وجۆره‌؛ئایاده‌کرێت هه‌موو ئومێده‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی پیاهه‌ڵبواسرێت و،مه‌رامه‌کانی بهێنێته‌ ده‌ی وئاسوده‌ی وئاشتی وپێکه‌وه‌ژیان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و قه‌ڵه‌م ڕه‌ویه‌تیی.


گه‌رچی ئه‌مه‌ پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگا نیه‌ له‌کوردستانی باشوردا،به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ به‌و جۆره‌ جێ خۆیانکردۆته‌وه‌و جێنشین بون،که‌ ئه‌مه‌ش ترس وشه‌رمێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئاینده‌ی ناوچه‌که‌ومێژووی خه‌ڵکی کوردستان.


گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ و به‌ره‌و چاره‌سه‌رکردنیان بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی،جگه‌ له‌ تاوانکردن و به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان وشه‌ریک بون له‌گه‌ڵ ئه‌ومێژوه‌ ڕه‌شه‌یاندا له‌ئاینده‌دا ،هیچ به‌رهه‌مێکی نابێت.


بۆیه‌ منیش وه‌ک کوردستانپۆست؛ ده‌ڵێم به‌ڵێ بۆ ڕاماڵینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و ئازادکردنی کۆمه‌ڵگا له‌ کۆیله‌بوونی بنه‌ماڵه‌و حیزبی فاشی.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە