خۆشەویستم هیواکانم لەچەشنی دار و بەرد تێکەڵاو بوون ئێستاکە هیچ کامیان شفرەی ئەم ژیانە ناکەنەوە لەم کتێبی گومانە کام درەخت ئەبێتە سێبەر بۆ حیکایەتەکانم تا لە دەمی وەریندا لە شوێنی گەڵاکانی من هەڵوەرم نازانم چ (با)یەک جانتای غیرەت ئەکاتە شان و پشکۆی بیرکردنی تۆ .. لە مندا ئەکوژێنێتەوە...
خۆشەویستم ئەمویست ماچێ لە ڕیتمی ئاو لە کەناری چاوت بکەم نامەیێک حەرفەکانی بە نەسیم بۆ گەڵای ڕۆحت بنێرم هەزار ماچم هەبوو لە ڕەنگی باران گوڵێکت نەدامێ بۆ ماچ هەزار حەرفم هەبوو بۆ نووسین هەزار ڕەشەبا ئامادە بوو بیگەیەنێ نە پەڕێکی خاڵیت هەبوو نە گەڵایەک تا حەرفەکانم وەرگرێ لە بیرمە...
تیشکێکبێ پرسی خۆرله‌سه‌ر دیواره‌کانی شار ده‌منوسێته‌وه‌گولێک له‌باخه‌کانی زه‌مه‌نداده‌مخوێنێته‌وه،تیشکه‌کان باسی سووتان ده‌که‌ن وکه‌چی نازانممن!دڵنه‌وایی کام پشکۆ بده‌مه‌وه‌دڵم هێمن هێمن دەسوتێت وبه‌دیار خۆمه‌وه هه‌ڵده‌وه‌رێم،گەڵای چاوەکانم بە ئاگایەکە نەسیمی بەختەوەری هەڵدەکات.***سەیرە هیچمان بێ یەکتر...
من و پایز لەیەک ئەچین ئەو وەرزی گەڵاوەرینە و من وەرزی خەم باریندرەخت و چاوەکانملەیەک ئەچین ئەو گەڵا ئەوەرێنێ و چاوەکانی من فرمێسک.
هەناسەکەم،زۆر حەز ئەکەم لە شیعرێکا باست بکەم جار بە جارێ بتخوێنمەوە و لە ناو تۆیا خۆم وون بکەم حەزم وایە شیعرەکانم وەک نیگای تۆ گه‌شاوه بن وەک ئەو گوڵانەی ئه یهێنی له‌جوانیدا له تۆ بچن تۆ کانیاوی وشه‌کان و سوار چاکی خه یا ڵه کانمی له تاریکی شه‌وه‌کانا مانگی دره‌وشاوه‌ی ژیانمی...
هەناسەکەم هەموو رۆژێ (بگەرێوه) لەدەفتەری ژین دەنووسم ، درەختەکە لێم بێزارە هێندەی لەوێ بۆت بوەستم هەموو ساتێ تۆ تێکەڵی لەگەڵ بیر و رۆح و هەستم چاوەرێتم دڵ ئەپرسێ کەی دێیتەوە خۆشەویستی؟
هەرچی مۆمی هیوام هەبوو بە یەک گومان کوژاندتەوە پەنجەرەکەم زۆر خۆی نەگرت بەیەک وشە شکاندتەوە کۆشکێکم دروستکرد لەخەندە بەیەک نیگا ڕوخاندتەوە تازە ىروام پێت نەماوە هەموو هیوا کانمت وەراند بە ئاگری خۆپەرستیت گوڵی هەستی منت سووتاند لەگەڵ گەردەلوولی ڕقت خۆشەویتسیت گشتی فڕاند وەکو تابلۆیەکی بێ...
گه‌ر ئه‌ستێره‌و مانگی لێ زیز بن ماناى له‌فه‌رهه‌نگ نامێنێ. پیانۆ ئه‌گه‌ر شیوه‌نێ سه‌مای بۆ نه‌كات نۆته‌كانی بۆ هیچ لایه‌ك نافڕێنێ كه من ونبم، بۆی ئه‌گه‌ڕێن ؟ واز له‌ئاسمان و زه‌وى بێنن له ن‌و دڵى ئه‌و بگه‌ڕێن ئه‌گه‌ر هاتن، پێتان ده‌ڵێم: له پاكی هه‌ناسه‌كانی ئه‌ودام واز بهێنن، با...
کە بەهار دێ گوڵ چاوەڕێیە بۆ باران پەپوولە چڵ بۆ ئه‌و چڵ دەکات تا ژیان ئەیدۆزێتەوە، زۆر دەمێکە بەتەنیایی لەئاسمانی غەریبیدا ئەفڕم کە دەمەوێ یاد بکەم لەم غوربەته بێتۆیه‌مدا ئەمرم. گەڵای هەستم بێ بوونی تۆ هەڵدەوەرێ چاوەکانم زەنگ لێئەدەن کە بیرت ئەکەن گشت جارێ دوای کۆچی تۆ ماسیەکی بێنازم کەوتوومەتە...
چی بژەنم لەتابووتی خۆشیەکاندا خەم دەژەنرێ ؟ ئێوە بڵێن: ئاسوودەیی شەتڵێ هەیە تا لەناو باخدا بروێنرێ ؟ بینیوتانە، گوڵ باڵ بگرێ و بەرەو ئاسمان هەڵبفرێندرێ ؟
که‌با پیر بوو چۆن تێبگات له‌ڕازی گوڵ که‌بێهه‌ست بوو تیشکی خۆر ناوه‌ستێ له‌سووتانی چڵ که‌شکابێ شووشه‌ی زانین نه‌زانین ده‌بێته سه‌رۆک له‌هه‌ر باخێك پاره بڕوێ ده‌بێ جوانی بۆی بدات چۆك. (دوونیا) ده‌می بۆ ژیان نه‌برد که‌وته به‌ر چه‌قۆی کولتووری دۆگمایی مرۆڤه‌کان، به‌وپاره‌یه‌ی که‌وه‌رتان...
جاران كتێبه‌كان هاورێم بوون له‌باوه‌شما ئه‌مهێشتنه‌وه له‌به‌ر چاوما وون نه ئه‌بوون كه گوڵی تۆ له من ڕوا له یادم چوون وانه‌كانی عه‌شق و وه‌فات زۆر زوو فێر بووم ئه‌وه‌ی سه‌یره به‌لامه‌وه و من بۆی نه‌چووم له‌و كاته‌ی كه تۆم خوێنده‌وه له خوێندنه‌وه‌ی تۆ تێر نه‌بووم له وانه‌كه‌ی عه‌شقی تۆ ...
تابلۆی یادەکان ئەشکێنم بە ئاگری بێ هەستی تۆ گشت نامەکان ئەسووتێنم کە تێ نەگەی لە ئازارم جێگات ناکەمەوە لە شادی ئەوەی لە زینداندا نەبێ تینوو نابێت بۆ ئازادی.
دەنگێ ئازارم ئەداتبۆ هەر کوێیەك هەنگاو دەنێمئەو بەدوای منا ڕا دەکات لەوە ناچێ دەنگی تۆ بێتۆیەك جوانتر لەمنا هەیڕەوا نییە ئەو بێ هۆ بێچاوەرێمە، چاوەرێگەر گەڵاش بیت من قبوڵمەئەبمە زەوی بەسەر منا هەڵبوەرێ
وتم: سوچێ لەدڵمت بۆ تەرخان دەکەمهاتی وشوێنت تیا نەبووەوەوتم: نیوەیت پێ ئەدەمزانیم ئەویش بەشی شکۆمەندیت ناکابۆیە پەشیمان بوومەوە ودواجارهەموویم بەخشی بەتۆ و‌ئێستا لەدەرەوەی کات و شوێنمگەر هیچ دەنگێ لەسەر ئەم بوونە نەمێنێمن بێدەنگی تۆ ئەدوێنم،تا ئاوڕم دایەوە ئەو وتی:چۆن مانگ ناژی بێ تاریکی شەوئەستێرە بێماچئەو...