بە هێمنی ماچت ئەکەم
Friday, 31/10/2014, 12:00
هەناسەکەم،زۆر حەز ئەکەم
لە شیعرێکا باست بکەم
جار بە جارێ بتخوێنمەوە و
لە ناو تۆیا خۆم وون بکەم
حەزم وایە شیعرەکانم
وەک نیگای تۆ گه‌شاوه بن
وەک ئەو گوڵانەی ئه یهێنی
له‌جوانیدا له تۆ بچن
تۆ کانیاوی وشه‌کان و
سوار چاکی خه یا ڵه کانمی
له تاریکی شه‌وه‌کانا
مانگی دره‌وشاوه‌ی ژیانمی
که ده‌ست بۆ پێنووس ئه‌بم
خه‌یاڵی تۆ ئه‌گرێ ده‌ستم
به سه‌مای دێره‌کان دیاره
که به عه‌شقی تۆ په‌یوه‌ستم
ببوره ئازیز گه‌ر جارێ
دڵره‌قانه زیزم کردووی
له ناو ده‌فته‌ری پایزا
من به‌گوڵ ناونووسم کردووی
ئه‌ترسم له‌م غه‌ریبیه
هه‌ست بکه‌ی له‌بیرم کردووی
نا ،نا ،ئازیز چاوه‌رێمبه
که گه‌ڕامه وه نیشتیمان
بەرلەوەی کە تۆ بڕۆیت و
کۆتایی بێت کاتی ژوان
توند پەنجەکانت ئەگرم و
بە هێمنی ماچت ئەکەم
بە چرپەوە پێتی ئەڵێم
خۆشم ئەوێی،هەناسەکەم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست