دوای تۆ لە دەرگای مردنمدا
Saturday, 08/11/2014, 12:00
تیشکێک
بێ پرسی خۆر
لهسهر دیوارهکانی شار دهمنوسێتهوه
گولێک لهباخهکانی زهمهندا
دهمخوێنێتهوه،
تیشکهکان باسی سووتان دهکهن و
کهچی نازانم
من!
دڵنهوایی کام پشکۆ بدهمهوه
دڵم هێمن هێمن دەسوتێت و
بهدیار خۆمهوه ههڵدهوهرێم،
گەڵای چاوەکانم بە ئاگایە
کە نەسیمی بەختەوەری هەڵدەکات.
***
سەیرە هیچمان بێ یەکتر ناژین
نە خۆری سۆزی ئەو
بێ هۆگربوونی من ئاوا دەبێ و
نەئارام دەگرێ شەپۆلی حەزی من
بۆ تیشکی نیگای ئەو
دەیبینم و نایبینم.
باران نییە
گوڵەکان ببووژیێنێتەوە،
بەڵام کەباران دهبارێ
شادی لەدڵما دەڕوێ و
دڵه خورپهی سهرشێتان
دام دهگرێ،
با نییە،
بەڵام کەدەنگی دێت
چی مۆسیقا هەیە بۆی دەچەمێتەوە.
***
لهناو خۆما ههمیشه
گویم لەدەنگێکە
بهچهشنی شهپۆلی دهریا
ئارامی بهرۆح دەبەخشێ
هێزێک لەخۆما شك دەبەم
بێ بینایی
پەیکەرێك بۆ ژیان دادەتاشێ
دەستێک لەڕووحما شک دەبەم
کەدهیهێنێ بەسەر سەرما
گشت خەمەکان لەبیر دهکەم
هۆ باوکە گیان
لەلای من بەو هەرگیز مەرۆ
ئاخر خودایه
ئەودەنگە تۆی
ئەو هێزە تۆی
ئەو دەستەش ههر تۆی
وەرە و هێمن
وەک باڵندە
ڕووە و ئاسۆیەکی رۆشن
بمفرێنە
هەرچی ئومێدی کاڵ ههیە
بەساتێ لەباوەش گرتنت
دەری بێنە
لای جۆلانەکە
سەر ئەخەمە سەرشانت و
بەرگی خەمم بسوتێنە
کە تۆ عەتری ئارامی
بە نێو ماڵا ئەپرژێنی
رق و کینە
خەم و ئازار
تاریکی
لە دڵەکان دەرئههێنی
خەندەی نوێ
خۆشەویستی
بەختەوەری
لەناو دڵەکان دەچێنی
ئاخر بۆچی
مەلی سۆزت هەڵدەفڕێنێ.
***
ئای باوکە گیان!.
بۆ هەمیشە هەستم دەکرد
تۆ بەتەنیا بەس هی منی
وەکو مانگی و
بە تەنیا بۆ من رۆشنی
بەڵام دواتر ئەوەم زانی
کە دەرگای ماڵەوە دا دەخەی
درەختەکان
جۆڵانە و باخ و
گوڵەکان
بانگت دەکەن
توخوا مەرۆ بمێنەوە
بێتۆ، تەنیایین!
میهرەبانیت
بەسەر ئێمە بتوێنەوە
بەڵام گلەیی چی بکەم
وەکو ئەوان شار
بیرت دەکات.
کۆڵان کۆڵان و
دار بەدار
من زۆر دەمێکە دەزانم
تۆ دڵی هیچمان ناشکێنی
باڵندەی میهرەبانیت
بۆ هەموو دڵەکان دەفرێنی
جار بەجاریش
زۆر هێمنی و
بە ماچێکت من دەدوێنی.
***
ڕهنگه هێشتا تیشکی خۆرت
بەر هیچ گوڵێ نەکەوتبوو
لەسەر درەختی ماڵەوە
چۆلەکەیەک نەنیشت بێ،
کەمانێکی ماندوو و غەریب
ڕای چڵەکاندم،
نۆتەی حەقیقەتێکی تاڵ
بەهاری عومری وەراندم
کوا پێنووسم ؟
کوا تێنووسم ؟
خۆم وون کردووە
چی بنووسم ؟
لەپڕ، چاوەکانم کردەوە ژین تاریك بوو
کەشتی هیوام
لە دەریای مردنێ گیر بوو
ئومێد دەرگاکەی داخست و
ئیدی بۆ من نەکرایەوە
درەختی ناو باخەکەمان لەژیان تۆراو
گەڵای سەوزی نەدایەوە
پەنجەرەی نازم تەڵخ بوو
جارێکی تر نەسرایەوە
باوکه گیان!.
نازانم کە چۆن دڵی هات
مردن تۆم لێ بتۆرێنێ
مرۆڤێ، کەهەموو بوونمە
لەناو ژیان دەری بێنێ
دوای تۆ لە دەرگای مردنمدا
لەوێ نەبوو
تا رۆحی منیش دەربێنی
دوای ئهو رۆژه
که (با)ی مردن هات و
تۆی وهراند
تابلۆیەکم بۆ جوانی تۆ
بۆ ئارامیت
لە ناو رۆحی خۆما نەخشاند.
***
ئێستاکە
کە لەوێنەکانا دەتبینم
دەرۆمەوە جارای جاران،
کهدەتخستمە باوەشی خۆت و
فڕێت دهدام بەرە و ئاسمان
بوکە شووشەت بۆ دەهێنام
دهتوت:
ئەمە دیاری تۆیە
دەهاتیەوە بۆ ماڵەوە،
زوو دەتپرسی
ئەی کوا؟ لەکوێیە؟
وا بوکەکانم هەر ماون
تۆ وونیت و
هەر ئەوان دێنمە بەرچاوم
که هەموو جارێ
ماچت گەروەترین دیاری بوو
بۆ رۆژی لەدایک بوونم
لەم چەند ساڵەی
تۆ جێت هێشتووم
هەست دەکەم، کەبەبێ بوونم
تەنیا ئەرۆم کەسێ نییە
بیگرێ دەستم
هیچ بووکە شووشەم نەماوە و
لەرۆژی لە دایک بوونما
دەنگی هیچ ماچێ نابیستم
لەو کاتەی کە تۆ رۆشتووی
خۆشی وەری لە سلێمانی
بولبولەکەت دوور رۆیشت و
وازی هێنا لە گۆرانی
گوڵەکان وشک بوون و
فرێیان دا بەرگی جوانی
منیش لێرە
غەریبی رۆحم دەخوات
کۆڵانەکانی غوربەت
زیندانێکن رێگە نادەن
ئێوارەیەک بگەمە لات
شەکەت بوومە و
جار و بار
دەست بۆ مرن درێژ ئەکەم
ئەلێم خوایە رۆحم دەرکە
بەڵکو بە دیداری ئەو بگەم
کات دەروات و
دڵم لە لێدان ناوەستێ
کەس ناتوانێ لەم زەمینە
بەخەیاڵیش وەکو تۆ بێ و
تەوقەی ئاسوودەیم بۆ بەستێ.
***
باوکە گیان ،بیرت ئەکەم
ماسی کە دەریا جیدێڵی و
ئەچێتە کەنار
کە دەریا بیری ئەکات
تاوەکو بگەرێتەوە
ئەکا هاوار
شەپۆلەکان درێژتر ئەکات
ئەگاتە لای
ئەیوەرێنی گوڵی مەحاڵ
منیش دوای تۆ
هاوارم کرد
وەکو دەریا
چاوەکانم بۆ کۆچی تۆ
هێندەی ئاسمان گریا
بگەرێوە
کەشتیەکی رێگا وێڵم
مەهێڵە وون بم لە زەریا
باوکە گیان
دوای تۆ ژیان
هیچ خۆشی تێدا نەماوە
لەو ژیانە
ئەوەی کە لەلای من باوە
یادی تۆیە و
بڕێ جاریش
تەنیایەکی قاچ شکاوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست