کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێزی ده‌ریاوانی فه‌ره‌نسا هۆشداری ده‌داته‌ ئێران‏

Friday, 13/11/2009, 12:00


دوای سه‌پاندن و نوێ كردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ڕژێمی تیرۆرستی كۆماری نا ئیسلامی ئێران له‌ لایه‌ن سه‌رۆك ئۆباماوه‌ بۆ ماوه‌ی ساڵێكی تر هێزه‌ ده‌ریایه‌ییه‌كانی ئێران له‌ گه‌رووی هورمز كه‌وتوونه‌ته‌ خۆ ئاماده‌كردن بۆ په‌لاماردانی كه‌شتیگه‌لی چارل دیگۆلی فه‌ره‌نسی كه‌ نزیكه‌ی 4200 سه‌ربازی ده‌ریاوانی فه‌ره‌نسای تێدایه‌ ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ كه‌شتیگه‌له‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ ڕووبه‌روی كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌ی ده‌ریا ئه‌بێته‌وه‌ له‌ ناكاو 2 زه‌روره‌قی ئێرانی ته‌قه‌ له‌ كه‌شتیه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ ئه‌كه‌ن و ئه‌وانیش وه‌ڵامیان ئه‌ده‌نه‌وه‌و 2 به‌له‌مه‌ ئێرانیه‌كه‌ش هه‌ڵدێن یه‌كسه‌ر دوای ڕووداوه‌كه‌ سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ئیمڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی به‌ په‌له‌ی وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسادا ئه‌و وه‌زیره‌ رای گه‌یاند كه‌ له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆ هه‌ر ڕووداوێك و دووباره‌ی بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ وه‌ڵامی توند ده‌درێته‌وه‌و ، شایه‌نی باسه‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا ڕای گه‌یاند هه‌ر به‌له‌مێكی ئێرانی له‌ كه‌نداوی هورمز نزیك بێته‌وه‌ به‌ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت نقومی ئاو ئه‌كرێت و له‌ هه‌مان كاتیشدا باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا رای گه‌یاند ئه‌گه‌ر كاری وا دووباره‌ بكرێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ دوور نیه‌ گورزی سه‌ربازی لێ بوه‌شنرێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە