کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Friday, 22/05/2009, 12:00


هه‌ندێ شت هه‌یه‌ که‌ ده‌یبیستیت توشی شۆك ده‌بیت وه‌کو ئه‌مه‌ی که‌ د. ڕه‌فیق سابر خۆی خستۆته‌ لیسته‌ به‌دناوه‌که‌ی جه‌لالیه‌کانه‌وه‌ که‌ نازانم ئه‌م پیاوه‌ نیازی چییه؟ ‌ خۆ ناشێ که‌ ئه‌و ‌ به‌حساب ‌ ڕۆشنبیره‌ ئاگای له‌و هه‌موو بێزاریه‌ی میلله‌ت نه‌بێت و ئاگای له‌ تاوانه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌بێت؟ یان به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ئه‌ویشی کوێرایی داهێنا! من به‌م نوسه‌ر و ڕوناكبیره‌ ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر لای خۆت وایه‌ که‌ ده‌توانیت کارێکی چاك بکه‌یت بڕۆ ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌ زمانه‌وانیانه‌ی که‌ ڕۆژانه‌ ده‌یبیستین له‌م که‌ناڵه‌ کوردیانه‌ ڕاست بکه‌ره‌وه‌ چاتره‌ له‌ وه‌ی له‌ قوڕاوی خه‌ستی گه‌نده‌ڵیدا مه‌له‌ بکه‌یت و خۆت بخه‌یته‌ ڕیزی نه‌فره‌ت لێکراوه‌کان. تۆ به‌م کاره‌ت له‌لایه‌که‌وه‌ هه‌زاران له‌و ڕۆشنبیرانه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی تۆیان ده‌خوێنده‌وه‌ له‌ خۆت ده‌ڕه‌نجێنی و جارێکی تر ئه‌و نوسینه‌ی ناوی تۆی پێوه‌بێت نایخوێندنه‌وه‌، له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ قازانج به‌ پیاوانی وه‌ك مه‌لا به‌ختیار و عه‌مه‌ر فه‌تاح ده‌گه‌یه‌نیت و ئه‌بیته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌سه‌ر ڕوت کردنه‌وه‌ی میلله‌ت به‌رده‌وام بن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە