کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ولێر: تێپه‌ڕبونی که‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌کانی به‌رپرسێک روداوێکی هاتوچۆی لێده‌که‌وێته‌وه‌ و‌ هاوڵاتییه‌ک گیان له‌ده‌ستده‌دات

Tuesday, 24/11/2009, 12:00


به‌هۆی تێپه‌ڕبونی که‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌کانی به‌رپرسێک له‌ یه‌کێک له‌ شه‌قامه‌کانی شاری هه‌ولێردا روداوێکی هاوتوچۆ ده‌که‌وێته‌وه‌ و هاوڵاتییه‌کیش گیان له‌ده‌ستدات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ نه‌یویست ناوی‌ ئاشكرا بكرێت، به‌ سبه‌ی‌ راگه‌یاند: دوێنێ دوشه‌ممه‌ سه‌عات 12:5 خوله‌کی نیوه‌ڕۆ، له‌‌ یه‌کێک له‌ شه‌قامه‌کانی‌ نزیك پارکی هه‌ولێر و له‌و سایده‌دا که‌ ترافیک لایت سور ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سێ ئۆتۆمبێلی به‌رپرسێک له‌و سایده‌ ده‌بن، ناچار پۆلیسی هاتوچۆ رێگه‌ بۆ ئه‌و سایده‌ ده‌کاته‌وه‌، له‌ هه‌مان کاتدا له‌ سایدی به‌رامبه‌ر ترافیک لایت ده‌بێته‌‌ سه‌وز و ئۆتۆمبێلێک له‌ جۆری نیسان سه‌نی ته‌کسی به‌رێده‌که‌وێت و ده‌بێته‌ هۆی پێکدادانی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێکی تردا.
سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی‌: وێڕای زه‌ره‌ر و زیانی ماددی که‌ به‌ر ئۆتۆمبێله‌کان که‌وتوه‌، ده‌ستبه‌جێ شۆفێری ته‌کسییه‌که‌ گیان له‌ ده‌ستدات، له‌ هه‌مان کاتدا ئۆتۆمبێله‌کانی به‌رپرسه‌که‌ بێگوێدانه‌ ئه‌و روداوه‌ تێده‌په‌ڕن.
هاوکات خاوه‌ن ئۆتۆمبێلێکیش دوای ئۆتۆمبێله‌کانی به‌رپرسه‌که‌ ده‌که‌وێت و پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌ی دوان له‌ ئۆتۆمبێله‌کان ده‌گرێت که‌ بریتین له‌ (11059 و11564)، دواتر ئۆتۆمبێله‌کان ده‌چنه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی و تا ئێستا هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ نه‌كراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە