کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌سه‌ر پاره‌ ته‌قه‌ له‌ ئیبراهیم تاتڵیساس ده‌که‌ن..

Monday, 14/03/2011, 12:00


له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه‌ راگه‌یه‌نراوه‌ ، که‌ ته‌قه‌ لێکردنه‌که‌ی ئیبراهیم تاتڵه‌س په‌یوه‌ندی به‌ شه‌ریکه‌کانیه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ کوردستان که‌ له‌م دوایه‌دا چه‌ند کێشه‌یه‌ک که‌وتۆته‌ نێوانیان له‌سه‌ر پاره‌ و پڕۆژه‌کان و بلیتی یان بڵێین یانسیبی تاتڵیسه‌س بینگۆش وه‌ک ئاگادارین له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێمه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ کرا به‌ هۆی نه‌بوونی پشکیان تیایدا ، ئیبراهیم به‌ته‌مای پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌تر بوو له‌ که‌رکوک تا به‌غداد که‌ ئه‌مه‌یان هیچ پشکێکی بنه‌ماڵی بارزانی تێدا نه‌بوو ئه‌و له‌گه‌ڵ گروپێکی عه‌ره‌ب په‌یماننامه‌که‌ی به‌ستبوو ئه‌وه‌ش بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود نیگه‌ران کردبوو . له‌م دواییانه‌ ‌ ئاگاداریان کردبوه‌وه‌ نابێت له‌و گروپه‌ عه‌ره‌به‌ نزیک بێته‌وه‌ و ده‌بێت هه‌موو پڕۆژه‌کان پشکی ئه‌وانی تێدابێت هه‌تا ریکلامی پرۆژه‌کانیان وه‌ستاند و کێشه‌ی 3 ملیۆن دۆرلاری ریکلامه‌که‌ که‌وتبوه‌ به‌ینیانه‌وه‌ تاتڵیسه‌س به‌ته‌ما بوو ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بێته‌ هه‌ولێر بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شه‌ریکه‌ کورده‌کانی به‌ڵام پێش هاتنه‌که‌ی دوێنێ شه‌و ته‌قه‌ی لێکرا و بریندار کرا که‌ ئه‌گه‌ری ژیانی زۆر که‌مه..
راگه‌یاندنه‌کانی تورکیا باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ تاتلیساس به‌سه‌ختی بریندار بووه‌ و ئه‌و که‌سه‌ی ته‌قه‌ی لێکردووه‌ خه‌لکی باشوری کوردستانه‌.زۆربه‌ی که‌ناڵه‌کانی تورکیا ئاماژه‌ بۆ تیرۆری بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ده‌که‌ن.
http://edition.cnn.com/2011/WORLD/europe/03/14/turkey.singer.shot/


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە