که گۆڕانبێ ویستمان و به‌رنامه‌مان سه‌رئه‌که‌وێ ئیراده‌مان
Saturday, 30/05/2009, 12:00
ئه‌ڵمانیا
لێپرسراوانی ئێستای یه‌كێتی ئه‌وه‌نده‌ی وتاری بێ مانا‌و قسه‌ی كاڵ وكرچ بڵاوئه‌كه‌نه‌وه له‌دژی باڵی ڕیفۆرم و كاك نه‌وشیروان، نیوه‌ی ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ چاكسازی ناو یه‌كێتیا بونایه ئێستا نه ئه‌گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی وشه‌ی گۆڕان ئاوا توشی نه‌خۆشی و هیستیریایان بكات.
سایتی چاو‌دێر یه‌كێكه له‌و سایتانه‌ی كه‌چه‌ند لێپرسراوێکی یه‌كێتی كردویانه‌ته پێگه‌یه‌ك بۆپهلاماردانی کاک نه‌وشیروان و باڵی ڕیفۆرم. هی وایان هه‌یه له تفه‌نگ ته‌قاندن و پیاوکوشتن به‌ولاوه شتێکی تر نازانێ که‌چی چاو‌دێر کردویه‌تی به محللی سیاسی و هه‌مو رۆژێک ته‌سریحێکی بڵاوئه‌کاته‌وه.
ئه‌وانه ئه‌قڵیان هه‌بێ ئه‌بێ بزانن که كاك نه‌وشیروان به‌ته‌نیا نییه، به سه‌دها هه‌زار ئه ندام و كه‌سی دڵسۆزی میلله‌تی له پشته. ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ دژایه‌تی ئه‌و هه‌مو ئه‌ندام و كه‌سه دڵسۆزانه ئه‌كه‌ن.
به‌رزانی ئه‌حمه‌د كورده یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی له چاودێره‌وه لێدوانی چه‌واشه‌كاری و قسه‌ی پڕوپوچ ئه‌كات.
ئه‌م پیاوه‌ی مام جه‌لال ئه‌ڵێت:
جیابونه‌وه‌ی نه‌وشیروان له یه‌كێتی به پاساوی چاكسازی و گۆڕان بو به‌ڵام واده‌ركه‌وت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاته هتد.
به‌خوا سه‌یره له‌بانه! ئه‌ی قابیله خۆ یاری پشیله‌و مشک نیه، ته‌بعه‌ن بۆ ده‌سه‌ڵاته. ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵات نه‌گرێته ده‌ست یان ئه‌وه‌نده ده‌نگ نه‌هێنێ حیزبه گهندهڵاکانی یه‌کێتی و پارتی ناچار بکات مل بۆ گۆڕان ن و چاکسازی نه‌وی بکه‌ن، خۆ تا ساڵی حه‌ی میلله‌ت له‌ژێر باری گه‌نده‌ڵی و ناههقیا ئه‌ناڵێنێ.
به‌ڵێ به‌رزانی ئه‌حمه‌د كورده وایه كاك نه‌وشیروان بۆ ده‌سته‌ڵات وا ئه‌كات، به‌ڵام كام ده‌سته‌ڵات؟
ده‌سته‌ڵاتی گه‌ل یان ده‌سه‌ڵاتی تاكه كه‌سی؟ دهستهلاتێكی دیموكراتی یان دیكتاتۆری؟ ده‌سته‌ڵات ئه‌بێت عه‌داله‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵگا به‌هه‌م بهێنی، نه‌ك ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی كه ئێستا باڵه گه‌نده‌ڵه‌که‌ی سکرتێری گشتی په‌یڕه‌وی ئه‌كات. ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی ئاغاکه‌ت به‌رپای کردوه، له‌دنیادا نمونه‌ی نیه. له خۆتان پرسیوه ئه‌وهه‌مو سه‌روه‌ته له كوێوه؟ له خۆتان پرسیوه بۆچی هه‌مو شتێك بۆ ئێوه حه‌لاڵه به‌ڵام بۆ ئه‌ندامان و كه سانی زهرهرلێكهوتوی حزبه‌كه‌تان حه‌رامه؟
لێره‌دا له‌ناو هه‌زاران نمونه ته‌نیا نمونه‌یه‌ک باس ئه‌که‌م:
شێركۆ جدی ساڵی 1989 له ڕه‌تڵی گه‌رمیانی پارتیزانه‌کانی پاش ئه‌نفال شه‌هید بو، دوو كۆرپه‌ی یه‌ك ساڵان و چوار ساڵانی به‌جێ هێشت، كۆڕه گه‌وره‌كه‌ی ناوی دابانه، له ساڵی ١٩٩٨ وه سه‌ردانی مه سئولین ئه‌كات بۆ عیلاج كردن بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، توشی نه‌خۆشیه‌ك هاتوه ڕۆژانه زیاتر له ده‌جار ئه‌بورێته‌وه، چاره‌سی ته‌نها له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌كرێت، تا ئێستا به‌و ده‌رده‌وه ئه‌ناڵێنێت پشتگۆێ خراوه‌و ئاسانكاری بۆنه‌كراوه و یارمه‌تی نه‌دراوه. که‌چی مه‌سئولی وا هه‌یه وه‌ك عماد ئه‌حمه‌د له چه‌ند ساڵێكدا ده‌یان سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردوه به‌پاره‌ی حكومه‌ت و یه‌كێتی نه‌شته‌رگه‌ری جونكاریش ئه‌نجام ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر حسابی كه‌س وكاری شه‌هیدان. ئه‌مه ناعه دالهتییه، كاك نه‌وشیروان لیستی گۆڕان دژ به‌م نایهكسانیانهن .
به‌بیری هه‌مو مه‌سئولانی یه‌كێتی ده‌هێنمه‌وه له‌كاتی ناخۆشیه‌كانی یه‌كێتی به‌شان و باڵیان ههڵئهداین، به‌كوشتیان ئه‌داین، بههێلكهیهكی كوڵاو شه‌و ڕۆژێكیان پێ ئه‌كردینه‌وه، نازانم ئه‌وكاتانه به‌رزان له كۆێ بو؟ ئێستا له‌سه‌ر حسابی ئێمه بوه به لێپرسراو به‌ری ڕه‌نجی خه‌باتی شه‌هیدان وئێمه ئه‌خوات.
به‌رزان پێ وایه كه كاك نه‌وشیروان ئه‌بوایه له ناو خودی یه‌كێتی چاكسازی بكردا یه نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی. مه‌جبورم ئه‌م جاره‌ش پشت به مه‌لا به‌ختیار ببه‌ستم، که له كۆبونه‌وه‌ی مانگی ١٢ی ٢٠٠٨ له شاری مانهایمی ئه‌ڵمانیا وتی: ئێمه ئه‌م كورسیه بۆ كه‌س چۆڵ ناكه‌ین! به‌رزانی ئه‌حمه‌د كورده گه‌ر خۆی غه‌شیم نه‌كات ئه‌زانێ باڵی ڕیفۆرم له‌م دواییه‌دا چه‌ند پڕۆژه‌ی چاكسازی خسته به‌رده‌م مام جه‌لال و مه‌كته‌ب سیاسی، گه‌ر نا مام جه‌لال باسی چاكسازی ئه‌کرد؟ گه‌ر زه‌ختی باڵی ڕیفۆرم نه‌بوایه.
لێتان ئه‌پرسم: هه‌مو مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئێستاتان ئه‌توانێ ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی هێرۆی خێزانی مام جه‌لال هه‌یه‌تی لێی بسه‌ننه‌وه؟ كه هیچ لێپرسراوێتی نیه له ناو یه‌كێتیدا كه‌چی لێپرسراوی هه‌موتانه.
ئه‌و دهرۆێشی یه‌ی ئێوه بۆ مام جه‌لالی ئه‌كه‌ن به‌باڵی ڕیفۆرم ناكرێ. كه‌واته چاكسازی له ناو یه‌كێتی ته‌شی ڕستنه گه‌ر ئێوه‌و سكرتێر لێپرسراوێتیتان کردبێ به میراتی.
به‌رزان ئه‌ڵێ نه‌وشیروان ئه‌بوایه له كۆنگره‌دا پڕۆژه‌ی هه‌بوایه، پشتیوانی له پڕۆژه‌كه‌ی مام جه‌لال بكردایه. به‌رزانی ئه‌حمه‌د کورده گه‌ر زانی كه‌ی كۆنگره ئهبسترێ حه‌قی ئهوگلهییهی له به‌ڕێز نه‌وشیروان هه‌یه، به‌ڵام به‌تاكید خوا‌و مام جه‌لال ئه‌زانن كه‌ی كۆنگره ئه‌به‌سترێ، به‌رزان بێ ئاگایه له‌مه‌شدا مام جه‌لال وته‌نی: غه‌شیمه.
ئه‌گه‌ر یه‌ك پڕۆژه‌ی مام جه‌لال هه‌بوایه بۆ چاك سازی شاربه‌ده‌رتان ئه‌كردین، مام جه‌لال ئه‌بێت له خۆێه‌وه ده‌ست به‌چاكسازی بكات، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه بۆ خۆی داناوه ئه‌بێت كه‌می بكاته‌وه، ئه بێت خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه بۆ سكرتێری حزب. مام جه‌لال كه‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازی هه‌یه بێجگه له پڕۆژه‌ی به دهسهڵاتداركردنی خۆێ؟ مام جه‌لال هه‌مو پرۆژه‌کانی بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و چاوبهستهکیه، ئه‌وه نیه له‌سه‌ر بیروڕای جیاواز هه‌ر رۆژه‌ی مامۆستایه‌کی کۆلیژو په‌یمانگاکان ده‌ر ئه‌که‌ن! ئه‌ی مام جه‌لال له‌کن خۆی پرۆژه‌ی نه‌بو بۆ دورخستنه‌وه‌ی حیزب له زانکۆ و په‌یمانگاکان؟ ئه‌ی ئه‌وه نیه فه‌رمانبه‌ری حکومه‌ت له دائیره‌کان دهرئهکن له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی جیاواز، ئه‌ی مام جه‌لال پرۆژه‌ی نه‌بو بۆ جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له حکومه‌ت؟ ئێوه‌ی پیاوانی مام جه‌لال ئه‌تانه‌وێ خۆڵ بکه‌نه چاوی کێ؟ مام جه‌لال ئیدیعای نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ناکا؟ باشه به ئه‌مری مام جه‌لال له‌و هه‌مو به‌رپرسه دزو گه‌نده‌ڵ و فایلداره كام لێپرسراوه‌ی یه‌كێتی بانگ كرا‌و لێپێچینه‌وه‌ی له گه‌ڵ كرا؟ بێجگه‌له ده‌ركردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پشتیوانیان بۆچاكسازی ده‌ربڕیوه. بۆتان هه‌یه شانازی به‌ده‌ركردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌وه بكه‌ن که له‌سه‌ر خۆیه‌کلایی کردنه‌وه ده‌ریان ئه‌که‌ن و نانیان ئه‌بڕن و بشیکهنه پڕۆژه‌ی چاكسازی مام جه‌لال ئه‌و سه‌رده‌مانه به‌سه‌رچو به‌سه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن.
چاكسازی و گۆڕان له‌پێناو به‌شی خوراوی میللهتێكایه، له‌پێناو ویستی ئه‌ندامان وخه‌ڵكی دڵسۆزایه
وه‌له دژی ئه‌و دهستهڵاتهشه كه ئێوه قۆختان كردوه.
ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی سه‌ركه‌وتوو ئه‌بێت ئیراده‌مان... كه گۆڕانه ویستمان و به‌رنامه‌مان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست