دوای ئەوەی کە لە کۆبونەوەیەکی مەکتەب سیاسی یەکێتی بریاردرا چەند گۆرانکارییەک ئەنجام بدرێت لە ناوەوەی یەکێتی لە تەواوی ئۆرگانەکاندا و سەرەتا لە بەرپرسانی مەڵبەندەکان و چەند شوێنێکی دیاری دیکەی ناوەوەی ئەو حیزبە و لە بەشی یەکەمی ئەم بابەتەدا ناوەکان و شوێنی کۆن و ئەو شوێنە نوییەی بۆی دانرابوو ئاماژەمان...
زۆرجار سەرباری سەرقاڵیم بە تاڵی و قورسی ژیانم ، داڵغەم دەروات ، وایلێهاتووە ماوەی کاژێرێک بۆ کاژێر و نیوێک داڵغەکانم بۆ دوورم دەبەن و تیایدا زۆر بێ هیواو و بێزار دەبم ، کاتێک بیر لە واتاکانی ژیان دەکەمەوە لە کوردستان هەست دەکەم هیچ مانایەکی نیە و وەک وڵاتان لە هەوڵی ناسینی وڵاتەکەمان و پێشخستن و خاوێن...
ماوەیەکی درێژە لەدوای شکستەکەی ئەیلولی رابردووی یەکێتیەوە کۆبونەوە و وتوێژی خۆبەخۆیی و ناوخۆیی ناوەوەی یەکێتی بەردەوامە بەتایبەت دوای ئەوەی پلینۆمێکی کورتخایەن نەیتوانی هیچ شتێکی ئانی بەفریای یەکێتی بخات ، بەردەوام کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیە و مقۆمقۆیە بێئەوەی ئەو کۆبونەوە و وتوێژانە...
ئەم پرسیارەی سەرەوە لای زۆرێک لە هاوڵاتیانی کوردستان دروستبووە لەدوای هەڵبژاردنەکانی ئەیلولی رابردوو و هەموو دەست لەسەر دڵ تا بزانن کەی حکومەت تەشکیل دەبێت ، حکومەت چۆن پێکدێت ؟ لە ئێستادا قسەوباس دەستیپێکردووە لەنێوانی لایەنەکان ، بەڵام ئەوەی هەستی پێ دەکرێت و دەبیسترێت ئەوەیە کە هەریەک لە لایەنە...
سێ کەس کە حوکمی لەسێدارە دراون دەیانبەن بۆ سەرپەراندن ، پیاویکی ئاینی و پارێزەریک و ئەندازیارێک . کاتێک کەملی مەلاکە دەخەنە بەر تەوری مل پەراندنەکە (مقێلە) لێی دەپرسن دوا وتەت چییە؟ ئەویش ئەڵێ خودا خودا خودا ئەو رزگارم دەکات ، کاتێک کە تەورەکە بەتوندی هاتە خوارەوە و گەیشتە ملی پیاوە ئاینیەکە وەستاو...
10 / 10 / 2013 لە قەلاچوالان یەکێتی پلینۆمی بەست ، راستیەکەی لەوانەیە زۆرێک لە ئەندام و هەوادارانی ئەو حیزبە هیوایەکی کەم تا زۆریان بەستبێت بەو کارە تا کەمێک لە نیگەرانی و بێتاقەتی و تورەییان کەم بکاتەوە و رێوشوێنی گونجاو و دروست بە مەبەستی چارەسەی ئەم قۆناغەی لێ بکەوێتەوە ، بەڵام ئەوەی چاوەڕوان نەکراو...
ئەم وتەیەی سەرەوە تایبەتە بە عەرەب بەڵام چونکە عەرەب هەرگیز بە ئێستاشەوە و وەک بەردەوام دەبینین و دەبیستین لە هیچ کۆنگرە و کۆبونەوەیەکی ناوخۆیی و دەرەوەیاندا نەیانتوانیووە لەسەر هیچ شتێک کۆدەنگ بن و رێکەون بەردەوام ناکۆک بوون گەرچی لە کۆبونەوەکانیاندا ئامادەگیەکی زۆر هەستی پێ دەکرێت بەڵام زۆرجار لەو...
لە ئێستادا و بەم دۆخەی ئێستا یەکێتی نیشتمانی تێکەوتووە و لە هەموو ئاستە باڵاکانیدا و دوای شکستی هەڵبژاردن و لەدەستدانی رێژەیەکی زۆری دەنگی جەماوەر و خەڵکی کوردستان ، لەم ساتەوەختەدا کە بەشێکی گرنگ لەناویدا دەستیان لە پۆست و کارەکانیان کێشاوەتەوە و لە هەوڵی ئەوەدان کە هەرچی زووە پلینۆم ببەسترێت و دەستکاری...
ئەمرۆ و دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی کە تیایدا چەند بڕیارێکی گرنگ دراوە لەوانە کە بەخاڵێکی سەرەکی ئەژمار دەکرێت ئەوەیە کە داواکراوە گۆڕانکاری جەزری ئەنجام بدرێت لە ئۆرگانەکانی یەکێتیدا و بەتایبەت لە پۆستی بەرپرسە باڵاکانیدا و هەر لە پەراوێزی دوای ئەم کۆبونەوەیە هێرۆخان و جێگرەکەی وەک بەرپرس و جێگری...
لەو رۆژەوەی راپەرین رویدا و دواتر جەماوەری کوردستان لە ئاراستری یەک دەسەڵات و یەک حکومەتەوە لە ساڵی 1991 گۆرا بۆ بە دیومکراتیزەکردن و سەرهەڵدانی چەندین ئاڵتەرناتیڤی تری حکومەت و حیزب تا دەگاتە ئەمرۆ جگە لە ماڵوێرانی و دەستبەتاڵی هیچیتر بۆ گەلی کورد بنیات نەنراوە و پێشکەش نەکراوە ، تاکی کورد گەر کەمێک...
من پێم وایە و وەک پێشتریش لەچەند نوسینێکی تردا سەبارەت بە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پارلەمانی کوردستان و درەنجامەکانی هاتنەخوارەوەی ئاستی جەماوەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان هیچ پەیوەندی بە چۆنێتی کارەکانی ئۆپۆزسیۆن و تەزویرات و فرت و فێڵەوە نیە و بە ئیعترافاتی زۆرێک لە ئەندامانی مەکتەبە جیاجیاکانی ئە...
پێش هاتنی ئایینی ئیسلام بۆ نیوە دورگەی عەرەب خەلکی عەرەب نەژاد گەیشتبونە ئەوپەری رادەی جەهالەت و تاریکی بەجۆرێک کە باوک کچی خۆی زیندەچاڵ دەکرد ، لەدوای دەرکەوتنی ئاینی ئیسلام بە رابەرایەتی پێغەبەر محمد (د.خ) دۆخی عەرەبی جاهیلی گۆڕا بۆ باشتر لە جاران و ئەمجار لەنێو ئەو گەلەدا کێبەرکێ بوو بۆ کێ باشترینە...
سروشتی هەڵبژاردنی پارلەمانی هەر وڵاتێک پێویستی بە گرتنەبەری رێوشوێنی تایبەتی هەیە و پێشتر هەر لایەنێکی حیزبی یان بێ لایەن دەبێت بە متمانەوە و بزانن کێ کاندید دەکەن بۆ وەرگرتنی ئەو کورسییەی لە هۆڵی پارلەماندا لەسەری دادەنیشێت و نوێنەرایەتی کۆمەڵێک لە دەنگ و متمانەی جەماوەرەکەی دەکات و پێویستە لە ئاست...
پاش ئەوەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان کەوتنە زار و بە شێوەیەکی نافەرمی تا ئێستا کۆتا ئەنجام لە زمانی کۆمسیۆنی باڵاوە بڵاو نەکراوەتەوە لە ئێستادا ئەو قەوارانەی کە دەنگێکی ئێجگار کەمیان بەدەستهێناوە کەوتونەتە پەلەقاژە لەپێناو ئەوەی شتێک زیاد لە دەنگەکان بۆخۆیان بپچرن ئیتر بەهەر نرخ و سەودایەک بێت ، لە...
پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی پارلەمانی کوردستان بۆ خولی چوارەم کۆتایی هات و بەپێی ئەنجامە سەرەتایی و بەراییەکان وەک هەمووان بیستمان وبینیمان لیستی دەسەڵاتداری یەکێتی نیستمانی رێژەیەکی زۆر کەمی لە دەنگی تەواوی جەماوەری گەلی کوردستان چنیەوە کە بە بڕوای خودی یەکێتی و چاودێرانی سیاسی ناوخۆیی و بیانیش شۆکێکی...