ئیبن خەلدون یەکێک بوو لە پێشەنگە زانستی و کۆمەڵایەتی ئیسلام، کە لە سەدەی چواردەهەمدا لە پێشەکیدا نوسیویەتی:کاتێک کە باج زۆر دەبێت، ئەو کاتە دەوڵەت بەرەو کۆتایی دەچێت.کاتێکیش هەر دەوڵەتێک بەرە و ڕوخان ڕۆیشت ئەوا ، ئەستێرەناسان و فڵێڵباز و سواڵکەر زیاد دەبن ، هەروەها نوسەران و وتار بێژان زۆر دەبن .. گۆرانیبێژانی نەشاز و شاعیری دروستکراو و ئامادەکراو سەرهەڵدەدەن .. دەهۆڵ کوتان و خەڵکانی نەفەس نزم و کەسانێک کە نەزانن و وا خۆیان پیشان دەدەن کە زانان زیاد دەکەن .. دەست گرەوە و بەخت گرەوە...
بەڕای من لەمەودوا لە بنکەکان هەرکەس چوو بۆ دەنگدان نە ئامێری ئەلکترۆنی و نە مەرەکەب و بەکار نەهێنرێت.تەنها چارەسەر ئەوەیە کە کەسی دەنگدەر بە ئاشکرا بچێتە وێستگەکەی و لەبەرچاوی نوێنەری لایەنەکان و چاودێرانی کۆمیسیۆن بڵێ کاکە ئەوە من گۆڕانم یان یەکێتیم یان پارت و ئەوە دەنگەکەم بۆ هەر لایەنێک و قەوارەیەکی...
من پێموایە کە بارودۆخی ئەم هەرێمە گەیشتۆتە بن بەست و هیچ رێگە چارەیەک نیە کە بتوانێت ئەو هەموو نەهامەتی و گرفتە یەک لەدوای یەکانە چارەسەر بکات چونکە هیچ پلان و بەدواداچونێک نیە بۆ کێشەکان و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ کێشە و گرفتی نوێ دێتە ئاراوە و دەچێتە سەر سکەی خۆیی و پیادە دەکرێت ، کاریگەری هەموو گرفت و روداوە...
وەک پێشتریش باسمکرد لەوەتەی شەری گرتنی موسڵ دەستیپێکردووە و داعش پێشرەوی کردووە لە خاکی عێراقدا ، واتە جگە لە کوردستان و ناوچە کوردیەکان من بە وردی چاودێری دۆخەکان ئەکەم و تێبینی و وردبونەوەشم لە میدیا جیهانی و عەرەبیەکان هەیە کە هەموو باس لە ئازایەتی و یەکریزی و بوێری کوردەکان ئەکەن و ڕوون بۆتەوە...
لە دوێنێ شەوەوە تەلەفزیۆنی کوردسات دەستیکردووە بە هەڵمەتێکی پیتاک کۆکردنەوە لە ژێر ناوی (ژیانەوە) بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ توشبووان و چارەسەری نەخۆشی شێر پەنجە کە بە ڕای من ئەمە ئیفلاسی سیاسی و راگەیاندکاری و بە لارێدا بردنی بیر و هۆشی خەڵکی کوردستانە چونکە من وەک تەعاتوفی بەردەوامم و خەمخۆریم بۆ هەر...
ئەمڕۆ 500 ساڵ واتە 5 سەدە تێپەڕی بەسەر چەنگی چاڵدێران کە کەسمان نیە نەمانبیستبێت چاڵدێران چییە؟ ئەوەی من ئەمەوێ لێرەدا باسی بکەم ئەوەیە کە 500 ساڵ لەمەوبەر کورد نەیزانیوە چۆن بژی و ببێتە خاوەن دەوڵەت کە بارودۆخ زۆر لەبارتر و ڕەخساوتر بووە، چۆن؟ 500 ساڵ لەمەوبەر شا ئیسماعیل بۆ بەرەنگاربونەوەی دەوڵەتی...
ئەرێ سەیر نییە لە وڵاتێکدا بژیت بە گردبونەوە و خۆپیشاندان و رێگەوبان بەستن نەبێت مووچە، کە ساناترین مافی فەرمانبەرە وەرنەگیرێت ؟ ئەرێ بەراست ئەم وڵاتە بۆ وا بێسەرە و بەرە بوو؟ بۆچی ئەوەی پێی دەوترێت حکومەت و پارلەمان خەمی بژێوی ئەو خەڵکە ناخۆن، بۆ دەبێ هەموو داوایەکی ئەو خەڵکە بە زۆر و توندوریژی و گردبونەوە...
وەرە لە وڵاتێکدا بژیت کە سێهەمین یەدەکی نەوتی هەموو جیهانی تێدا بێت و دانیشتوانەکەی ئەوە بۆ چەندین مانگە خەون بە پارەوە دەبینن، مووچەی مووچە خۆران مانگ بۆ مانگ دوا دەکەوێت و سیاسیەکانی ئەم وڵاتەش مقۆ مقۆی کورسی و دەسەڵاتیانە و خەرکی خۆ خۆرین بۆ دەسەڵات و پێگە و کورسی، ئاخر نەفرەت لە هەموو شتێک کە منی...
لەوتەی دونیا دروستبووە و خەڵکەکان بە یەکەوە لەسەر ئەم هەسارەیە ژیاون هەموو ئیش و کارێکیان دەستە جەمعی و پێکەوە بە هاورایی و کۆک بوون ئەنجامدراوە ، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان و داخە ئەوەیە کە لەم دونیایەی ئەمڕۆماندا و دوای ئاشنابوون بە دونیای دیموکراسی و هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ پۆلەتیک و قاڵبونەوە لە بنەماکانی...
برادەران ئەوەی لە دەنگدانی ئەمجارە چاوەروان دەکرا ئەوە بوو کە زۆرێک پێیان وابوو ئەو هێزەی بەناوی گۆڕان دروست بووە تەواو رەگی بەرە و قوڵایی داکوتاوە و ئەمجارە لە کوردستان و سلێمانی لەسەر ئاستی پارێزگا دەبێتە بۆمبی وەرزەکان و سوپرایز ، بەڵام بۆچی و چۆن بەو شیوەیە و لەماوەی چەند رۆژێکدا ئەو گۆڕانکارییە...
سەردەمانێکی زۆرە ئێمە واتە ئێمەی کورد هەرچۆنێک بێت بە باش و خراپەوە لە هەوڵی ئەوەداین، یان ویستومانە وەک میللەتێکی دیموکراسی و تێگەیشتوو خۆمان دەربخەین یان دەرکەوین چ لە ناوەوە و چ لەدەرەوە لەبەرچاوی هاورێیان و دۆستان و وڵاتان ، کەچی سەرباری ئەوەی تا کاتی نووسینی ئەم نوسینە من لە سلێمانیم و تا ئێستا...
من زۆرم پێ سەیرە ئێوە پێتان سەیر نیە ؟ هەر لەگەڵ وادەی هەر هەڵبژاردنێک نزیک دەبێتەوە لە نێوان حیزبە رکابەرەکان شتێکی سەیر دێتە ئاراوە دوور لە هەڵبژاردن و بانگەشە ، ئەزانن ئەو شتە چیە ؟ ئەو شتە ئەمبەراو بەرکردن و پەتپەتێنی بەرپرسان و ئەندامە باڵاکانە لێرەوە بۆ ئەوێ و لەوێوە بۆ ئێرە !! فڵان بەرپرس خۆیی...
ماوەی 200 رۆژە خەڵک دەنگیداوە بە بە ناو سیاسەتمەدارانی ئەم هەرێمە تا کابینەی نوێی حەوتەم دابمەزرێت و حکومەت دروستبکرێت و ، دۆخی چەقبەستوو دەسەڵاتی تاک لایەنە کۆتایی پێ بێت ، کەچی بەو دەردە چوین کە هەمووان دەزانین چۆنە ، ماوەی 200 رۆژە هەموو خەڵک و دانیشتوانی ئەم هەرێمە بەش مەینەتە هاوار دەکەن و دەپارێنەوە...
لەوەتەی فامم کردۆتەوە ، تەواو لەگەڵ دەستپێکی راپەرین و سەر هەڵدانی دۆزی کورد و مەسەلەی مرۆڤی کورد لە دونیادا ، ئەوەندەی تێفکریوم و بۆم روون بۆتەوە تا ئەم ساتەی ئەم نوسینەی تیادا دەنوسم مرۆڤی کورد واتە ئەوانەی پێیان دەوترێت کورد و کوردستانی بە خودی خۆشمەوە هەر لە تەنگەتاوی و تالوکەدا ژیاون و هیچ کاتێک...
بەپیی وتەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و لێدوانەکانیان لێرە و لەوێ و لە پەراوێزی ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرەی ئەو حیزبە پێناچێت هیچ گۆرانکارییەکی ڕیشەیی لەناو یەکێتی روبدات ، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی لە چاوپێکەتنێکی تی ڤی ئەو راستیەی دوپاتکردەوە کە ئەو گۆرانکاریانەی لەناو یەکێتی روودەدات...