کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چارەسەری من بۆ دەنگدان لە کوردستان بۆ لەمەودوا بە تایبەت بۆ ۹/۳٠

Thursday, 17/05/2018, 18:38


بەڕای من لەمەودوا لە بنکەکان هەرکەس چوو بۆ دەنگدان نە ئامێری ئەلکترۆنی و نە مەرەکەب و  بەکار نەهێنرێت.
تەنها چارەسەر ئەوەیە کە کەسی دەنگدەر بە ئاشکرا بچێتە وێستگەکەی و لەبەرچاوی نوێنەری لایەنەکان و چاودێرانی کۆمیسیۆن بڵێ کاکە ئەوە من گۆڕانم یان یەکێتیم یان پارت و ئەوە دەنگەکەم بۆ هەر لایەنێک و قەوارەیەکی تر لە لیستێک بە ئاشکرا دەنگی خۆی بدات و واژۆی بکات و لایەنەکسن لای خۆیان دەنگەکەی تۆمار بکەن و کۆمسیۆنیش لای خۆی ناوەکەی دیاری بکات کە دەنگیداوە بەو قەوارەیە یان لایەنە ، ئیتر ڕوون ئەبێت کە دەنگی بۆ کوێ چووە و هەموو لایەک دڵنیا دەبن لە دەنگدان و دەزانرێت کێ دەیباتەوە و بێ ساختەکاری ، چونکە ئەم وڵاتە فاشیلە و بە سەلماندن لە هەموو جومگەکانی ژیاندا شکستی هێناوە و هیچ شتێک لەم وڵاتە سەرکەوتوو نابێت و گەندەڵی سەرتا پای گرتۆتەوە و وەک مەعدەنێکی ڕزیوی لێهاتووە و تا لێی بدەیت هەڵدەوەرێت و ئەم وڵاتە هیچ ڕویەکی ڕاستەقینەی باوەڕپێکراوی نەماوە چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوە بێزراوە ، بۆیە باشترین چارەسەر دەنگدانە بەو شێوەیەی باسمکرد .. باقی وەسەلام !.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە