کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رێزی دەنگدەر

Tuesday, 06/05/2014, 12:00


لەوتەی دونیا دروستبووە و خەڵکەکان بە یەکەوە لەسەر ئەم هەسارەیە ژیاون هەموو ئیش و کارێکیان دەستە جەمعی و پێکەوە بە هاورایی و کۆک بوون ئەنجامدراوە ، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان و داخە ئەوەیە کە لەم دونیایەی ئەمڕۆماندا و دوای ئاشنابوون بە دونیای دیموکراسی و هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ پۆلەتیک و قاڵبونەوە لە بنەماکانی و پۆلێنکردنی واتاکانی ، تا ئێستاش لێرە و لەوێ کەسانێک هەن کە تەنها بە ووتە یان بۆ رای گشتی ، یان تەنها لە بەرچاوی کامێراکان و لە پێش شاشەکاندا گوزارشت لە دیموکراسیەت و ئازادی ڕاکان و رەهایی لە داواکاریەکان دەکات ، دوور نەکەومەوە لە ئەسڵی باسەکە سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدان لە کوردستانن و دوای ئاڵۆزبونی دۆخی هەندێک لە حیزبە گەورەکان و سەرکەوتنی حیزب و رێکخراوە بچوکەکان و دەرکەوتنیان بە نمونە دەرکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان و هاتنە کایەی سیاسەت و بەڕێوەبردنی وڵات ئەویش لە رێگەی سنوق و دەنگی دەنگدەر کە حەکەم بۆ هەر روداو و پێشهاتێک ئەوە بە پشت بەستن بە رێکارە دیموکراسی و بابەتیەکان و واقعی ئەمڕۆی کوردستان و هەل ومەرجی رەخساو لەپاڵ ویست و ئارەزوو و داواکاریەکانی ئەمڕۆی خەڵک و جەماوەری کورد ، ئەوەی هەستی پێ دەکرێت و چەند رۆژێکە لە پاش تەواو بوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکان و عێراق ئەوەیە کە کاندیدی یەکێک لە حیزبەکان بە زۆرینەی دەنگی خەڵک و جەماوەر دەنگێکی زۆری هێناوە و لەناو خەلک بە کەسایەتیەکی باش و میانڕەو و تێگەیشتوو و هێمن و ووشیار ناوزەد بووە کە هەموو ئەمانە وایکردووە دانیشتوانی سلێمانی بتوانن بە متمانەوە کلیلی شارەکەیانی پێ بسپێرن لە پۆستی پارێزگاردا ، بەڵام ئەوەی دۆخەکەی ئاڵۆزکردووە لایەنی رکابەر و دەسەڵاتدار و بەڕیوەبەری پێشووی ئەم شارە و لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵایەوە هەموو ئەمانە ڕەت دەکاتەوە و پێی وایە کە ئەو کەسایەتیە دەست نیشانکراوە پێشتر بەعسی بووە ، کە ئەمەش ڕوون نیە و تەنها بەڵگە بڵاوکردنەوەی چەند شعرێک یان نوسینێک لە رۆژنامەکانی سەردەمی حکومەتی بەعسی پێشووە و گەر بەو پێوانەیە بێت زۆرێک لە خەڵکی نەک سلێمانی زۆرێکی رۆشنبیرانی کوردستان بەعسی بوون چونکە هەموو ئەوانەی ئەو سەردەمانە لە گۆڤار و رۆژنامە کوردیەکاندا دەینوسی هەر هەموو کورد بوون و مەرجیش نەبووە بەعسی بوبن چونکە نوسین و هۆنراوە و کاریکاتێر و وێنەگری پێویستی بە بەعسی بوون نەبووە و بەعسی بوون واتا و کار و کردەوەی زۆرناشرینتر و قێزەونتری لە ئەستۆ بووە ، ئەمڕۆ خەڵکی رۆشنبیر و ووشیاری کوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی بەتایبەت زۆر بەوە نیگەرانن کە هەست دەکەن بوکەڵەن بەدەست حیزبەکانەوە و هیچ ماف و ئیمتیازاتێکیان نیە و نەبووە و ئێستاش هیچ رێزێک بۆ هەست و نەست و داوا و دەنگەکانیان ناکرێت و بە ئاشکرا دەبیستن جا با بە زۆرینەی دەنگتان بێت ئێمە ناهێڵین سلێمانی بچێتە ژێر دەستی کەسێکی بەعسی ، ئەمە سەیرە لەبەرئەوەی کە ئەوە ویستی خودی خەڵکی شارەکەیە ئیتر چۆن ئەبێت رێز لە دەنگی دەندەر نەگیرێت ؟ چۆن دەبێت هیچ حەق و حسابێک نەکرێت بۆ ئەو هەموو پیر و پەک کەوتە و گەنج و ژن و تازە پێگەیشتوان و بەساڵاچوان و جوامێر و خانزادانەی هەر لە بەیانی و کاژێرە سەرەتاکانی رۆژی دەنگدان تا ئێوارە درەنگ کاتی خۆیان تەرخانکرد بۆ دەنگدان و کەچی لە کۆتاییدا پێیان بوترێت ئێوە هەرچین و چی دەڵێن بۆخۆتان شار بە وتەی ئێوە و بە دەنگی ئێوە نادرێت ؟ ئەی کەواتە چۆن ئەم شارە یان هەرجێیەکی تر لە رێگەی دەنگدانەوە گۆرانکاری لە سیستم و نەزمی گشتی دروستبێت و گەر پێشتر باش بوبێت بەرەو باشتر بچێت ؟ چی بکرێت تا خەڵک بوونی هەبێت و بە دڵی هەموو حیزبەکان بێت ؟ ئەو خەڵکە چ باجێکە دەیدات و لەم دۆخەدا دەژی ؟ ئەوە چ نەگبەتیەکە ئەو خەڵکەی گرتووە و وا دەکات وەک گا تا مردن لە پێستێکدا بێت و نابێت ژیانی بگۆڕێت ، بۆ نابێ وەکو هیچ بەها و مافێک نیە لەم وڵاتەدا با هیچ نەبێت رێزیان بگیرێت و پێشوازی و پیرۆزبایی لە داواو و دەنگەکانیان بکرێت و بگیرێت .

جیڤارا کمال

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە