کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داهاتووی یەکێتی دەقاودەق وەک رابردووی دەبێت

Tuesday, 05/11/2013, 12:00




بەپیی وتەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و لێدوانەکانیان لێرە و لەوێ و لە پەراوێزی ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرەی ئەو حیزبە پێناچێت هیچ گۆرانکارییەکی ڕیشەیی لەناو یەکێتی روبدات ، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی لە چاوپێکەتنێکی تی ڤی ئەو راستیەی دوپاتکردەوە کە ئەو گۆرانکاریانەی لەناو یەکێتی روودەدات هیچ سودێکی نابێت و تەنها گۆڕینی شوێنەکان و ئاڵوگۆڕی پۆستەکانە ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو حیزبە بە نیازە سازش لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن بکات بەخاتری دەستبەرداری پۆستی وەزاری بۆ پۆستی ئیداری لە پارێزگای سلێمانی کە ئەمەش هەلەیەکی گەورەی دیکەیە گەر ئەنجام بدرێت و یەکێتی بەرەو ئەو کارە دەروات کە تەنها دەسەڵاتی لە ناوچەی سلێمانیدا دەمێنێتەوە وەک جاران بەڵام ئەمجارە بە بچوکی و باقی ناوچەکانی تری کوردستان پشتگوێ دەخات ، لەوەش ناچێت هیچ پلانێکی هەبێت بۆ داهاتووی حیزبەکە لە ناوچەکانی بادینان و هەولێر و کەرکوک و ناوجەکانی تر ، من لە چەند نوسینێکی ترمدا ئەوەم شیکردۆتەوە کە گەر یەکێتی نیشتمانی بیەوێت وەک جاران هەستێتەوە و ببێتەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستانی 1975 پێویستە گۆرانکاری ریشەیی ئەنجام بدات و قەیدی نیە گەر قوربانیشی بۆ بدات و پێ لە جەرگی خۆی بنێت و ئەو چەند کەسایەتیەی داوادەکرێت دوور بخرێنەوە ، خەڵکانی بەتوانا و خاوەن هەڵوێست و لاو بێنێتە پێشەوە و پۆست و پلە و پایەی باڵا و گرنگیشیان پێبدات ، چیتر دەسوەرنەدات لەکاری حکومی و کاری ئەو حیزبە نەباتە ناو بەرێوەبەرایەتی و وەزارەت و شوێنە حکومیەکان و وەک وەرەقەیەکی پەستان بەکاریان بهێنێت چ لە دژی خودی یەکێتیەکان و چ لە دژی باقی هاونیشتمانیانی تری کوردستانی ئایدیا جیاواز ، گەرنا وەک ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە وتی دەبێت فاتیحایەک بخوێنن و هەرکەس بچێتەوە ماڵی خۆیی و کۆتایی رابگەیەنرێت ، ئەوەی هاتە پێش بۆ یەکێتی نیشتمانی بەسە بۆ ئەوەی کە هەڵوێستی جیددی تیادا وەربگیرێت و لە ریشەوە گۆرانکارییەکان ئەنجام بدرێت گەرنا ئەوا داهاتووی ئەو حیزبە هاوشێوە و دەقاودەق وەک رابردووی دەبێت دوای ئەو گۆرانکاریانەی کە بەدەستەوەیە ئەنجام بدرێت ، ئەمە بەدەر لەوەی ئەوە حیزبە بە نیازە لە کۆنگرەی جاوەڕوانکراودا دەستکاری پۆستی سکرتێری گشتی نەکرێت و مام جەلال وەک سکرتێر بمێنێتەوە و نازناوی باوکی رۆحیشی بخڕتە پاڵ بەپێی پرۆژەیەك كە سەبارەت بە ڕابەرایەتی‌ و هەیكەلی نوێی یەكێتی زانراوە ، پۆستی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان تەنیا بۆ تاڵەبانی دەبێت‌ و نازناوی "باوكی رۆحی" پێدەبەخشرێت ، بەپێی ئەو پرۆژەیەی ئامادە کراوە لە كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی ، پۆستی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە كە لەوەتەی یەكێتی هەیە و دروستبووە لە دەست مام جەلالدایە ، لە داهاتووی ئەو حزبەش هەر ئەو كەسی یەكەم دەبێت پرۆژە پێشنیازكراوەكە ، مام جەلال هەر بە سكرتێری گشتی یەكێتی دەمێنێتەوە و نازناوی "باوكی رۆحی" پێدەبەخشرێت‌ و مەكتەبی سیاسی نامێنێت‌ و ئەنجومەنێك شوێنی دەگرێتەوە و ئەو ئەنجومەنە سەرۆكێكی دەبێت ، بەڵام سەرۆكەكە دەسەڵاتی رەهای نابێت لە بڕیاردان ، بەڵكو هەندێك بڕیار دەبێت لە كۆبونەوەی ئەنجومەنەكە بدرێن ، هاوكات هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ، هاوسەری مام جەلال تەواو پاڵپشتی ئەو پرۆژەیە دەكات ، ئەوەی هەستی پێدەکرێت و بەپێی ئەم دەنگۆیانە بێت و ئەو پرۆژەیەی پێشنیازکراوە هیچ گۆرانکارییەک لەناو ئەو حیزبە ئەنجام نەدراوە تەنها لە بچوککردنەوەدا نەبێت و بە هیچ شێوەیەک باس لە کەسایەتیەکان نەکراوە و وەک هەڵوێستیش هیچکام لەو کەسایەتیانە ئامادەی دەستبەرداری خۆرسکی شوین و پۆستەکانیان نابن و دوور و نزیک لەچاوەروانی ئەوەدان کە بزانن مەسەلەکە بەکوی دەگات ، چونکە گەر هەریەکێکیان کەمێک هاوخەمی و ویستی هەستانەوە و نویبونەوەی لەناخدا بوایە دەستپێشخەری دەکرد لەپێناو یەکێتی ئەو یەکێتیەی کە ساڵانێکی زۆرە جگە لە سیاسەت بۆتە شوێنێک بۆ دروستبوون و دەوڵەمەند بوون و خاوەن ئەملاک و سامان ، دەبوایە ئەو کەسایەتیانە خۆیان نامەی دەستکێشانەوەیان وەک وەفایەک بۆ حیزبەکەیان رادەستی مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی بکردایە بە تایبەت دوای شکست کە دەبوو چاویان بەرایی نەهاتایە بەردەوام بونایە ، پاشان وەک وەڵامدانەوەیەک و دڵسۆزییەک بۆ داواکاری ئەندام و دۆستی حیزبەکەیان ئەو کارەیان ئەنجامبدایە و هەرکارێک کە بۆ هەستانەوەی یەکیتی لەباربوایە بێ داواکاری و بێ پەستان خستنەسەر و زۆرلێکردن ئەنجامیان بدایە چونکە دەمێکە یەکێتی نیشتمانی بۆ ئەوانە بێ سانسۆر و پرسینەوە ، کەوابوو دەبوایە ئەمانیش بێ سێ و دوو بۆ یەکێتی بونایە ، لە ئێستادا دۆخی ئەو حیزبە وەک دەڵێن لە گرێژەنە دەرچووە و پێویستی بە فریادرەسێکە کە بە جددی بکەوێتەکار و ببێتە مایەی رەواندنەوەی خەمی هەموو لایەک و لە پێش هەمووانیشدا یەکێتیەکان ، کۆتایی نوسینەکەم بەوە دەهێنم گەر بەرنامەیەکی تۆکمەی گۆرانکاری ئامادەنەکراوە دوور نییە چارەنووسی کۆنگرەش وەک پلینۆم نەبێت و بگرە لەوانەیە داهاتووی یەکێتی بەرە و بچوکبونەوە و کۆتایی بکاتە بۆچونێکی حەتمی گەر کۆنگرە وەک دوا وەرەقە سەیر بکرێت .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە