لەنێوان چەکوشی خۆسەپاندنی حیزب و سندانی رەتکردنەوەی جەماوە ر...
Saturday, 28/09/2013, 12:00
لەو رۆژەوەی راپەرین رویدا و دواتر جەماوەری کوردستان لە ئاراستری یەک دەسەڵات و یەک حکومەتەوە لە ساڵی 1991 گۆرا بۆ بە دیومکراتیزەکردن و سەرهەڵدانی چەندین ئاڵتەرناتیڤی تری حکومەت و حیزب تا دەگاتە ئەمرۆ جگە لە ماڵوێرانی و دەستبەتاڵی هیچیتر بۆ گەلی کورد بنیات نەنراوە و پێشکەش نەکراوە ، تاکی کورد گەر کەمێک مەینەتی ئەم رۆژگارە لێی گەرێت و ئاورێکی جدیانە بداتەوە بۆ 25 - 30 ساڵ لەمەوبەر تێدەگات کە بەردەوام لەنێو بازنەیەکی داخراودا خولاوەتەوە و هیچی بە هیچ نەکردووە بگرە بە رێژەیەکی بەرچاو زەرەرمەند بووە ، بۆ ئەو مەبەستەش نمونەی زیندوو و زۆر باش لەبەردەستدان تا وایلێهاتووە جەماوەر لەزۆر دۆخدا خۆزگەی بە حکومەتی درندەی بەعس خواستووە ؟! ئەمە بۆچی ، ئەمە گەر ئەو جەماوەرە و ئەم گەلە پەستانی زۆر ناخۆشو سەد هێندەی زیاتری لەو سەردەمە نەخرابێتە سەر چۆن ئاواتێکی لەوجۆرە دەخوازێت و خۆزگەی پێ دەکات ، کەسیش نەڵێت وانیە ، بەڵێ زۆرچاک وایە و هەموو بیستومانە کە وتراوە سەد خۆزگە بە بەعس ، لەو رۆژەوەی ئەم حیزابە بەرۆکی ئەم گەلەی گرتووە بونەتە دێوەزمە و ئەرکی گران و لەزۆر کاتیشدا چونەتە قاڵبی مشەخۆر بەهۆی لوشدانی رێژەیەکی زۆری سامانی وڵات بۆ خزمەتی حزب ، لەپاش کەمێک لە راپەرین و دوای ساڵانێک لە بێنەو بەردە دوو حیزبی پڕچەک بوونە سەردار و خۆسەپێن بەسەر واقعی ئەم گەلە و چەوساندنەوەی هەرجارەی بەجۆرێک و بە شێوازێک ، سەرەتا هەستان هەڵبژاردنێکی بەناو پارلەمانیان هێنایە پێش و لەنێوخۆیاندا پەنجا بە پەنجا دەنگ و خێرو خێرات و سەروەت و سامانی وڵاتیان وەک برا دابەشکرد و هەرچی داهاتێک کە لەوسەردەمە قاتی و قری و نەبونیەدا ئەک وڵاتە هەیبوو دەیانخواردوو میللەتیش لە دورەوە چاوە زەقەی بوو ، پاشان بەچاوی خۆمان بینیمان شەرێکی نەگریسی نەویستی ناوخۆی قێزەونیان بەهۆی بەرژەوەندی تایبەتی و حیزبی هەڵگیرساند و گەنج و پیرو منداڵی ناچەکەیان تێوەگلاندوو ئەوەی کوژرا و ئەوەی بێ سەرو شوێنە تا ئێستا و ئەوەی کەمئەندام بوو و ئەوەشی بە ساغی دەرچوو بوو لەناو ماڵی خۆیدا بوبونە دوژمنی یەکتر و برا لە برا ببوو باوک لە رۆڵەکانی و هەتا دەگاتە بەرەنگاربونەوەی حیزبە ئیسلامیەکان و ئەوانیش بەهەمان شێوە کەوتنە وێزەی ئەم خەڵکە بێ چەک و برسیە و گەر لایەنێکی جیهانی یان ناوخۆیی بە ویژدانەوە بێت و لێکۆڵینەوە و بەدوادا چوون بکات بۆ ئەم کارەداتانە ئەوا دەبینیت کە چەندین خەڵکی کوردی بێتاوان لە گەنج و منداڵ و ئافرەت و باساڵاچوان بێسەرو شوێنن و تیاداچوون و بونەتە قوربانی بیری تەسکی حیزب ، دوای کۆتایی هاتنی جەنگیش دابەشکردنی کوردستان و باشترە بڵێین سێ شاری کوردستان بۆ دوو بەش و دوو ئیدارە و دوو حکومەت و دوو سەرکردایەتی ، کە بەمەش خەڵکەکەش بوونە دوو خەڵک و کوردی سۆرانی و کوردی بارزانی یان بادینانی لەنێوان هەردوو حیزی دەسەڵاتدار وگەورە لە هێز و قاعیدەی جەماوەری یەکێتی و پارتی ، چەندین بازگە و لێکۆڵینەوە لەسەر داخڵبونی شارەکان بەزۆر و بێ ویستی خەڵکەکە دامەزرێنران و باوک گەر بچوایەتە ماڵی کورەکەی بۆ هەولێر لەهەردوو سەرەوە رادەگیرا و دەپشکنرا بۆکوێ دەچی ؟ لەکوێوە هاتووی وەک ئەوەی بچیتە وڵاتێکی تر و لە دەوڵەتێکی ترەوە داخڵبوبیت ، ئەمە ئەو خۆشی و شادی و دیموکراتیەبوو کە حیزب بۆ گەلی هوردی هێنابوو لەدوای حیزبی بەعس و روخاندنی ئەو حکومەتە کە بەرای ئەم حیزبانە تاک رەو و بکوژ و ببڕ بوو !! چما ئەمان وانەبوون و ئەو کارەیان لکا قێزەون بووە و ویستیان ئاشتی و ئارامی بهێنن بۆ ئەم گەلە !! خەلکی کورد بەهەموو شێوەیەک و هەرچۆنێک بێت خۆی لەگەڵ دۆخی هەرێمی کوردستان گونجاند و نە نەبونی و نەهامەتی و بێ کارەبا و بەنزین و زۆر شتی تر رەزامەندی پیشاندا تا ئەو دوو حیزبە و ساڵ بۆ ساڵ بەڵێنی بێ بنەمایان جێبەجێ بکەن بەڵام هەر وتار و قسە بوون لەگەڵ شەوی بەسەردا دەهات دەبوون بە هەڵم ، بەردەوامبونی ئەم دوو حیزبە زل هێزە لە کوردستان و خۆسەپاندنیان هەر بە گاڵتەوە 25 - 30 ساڵی تێپەراندوو جگە لە چەند گۆرانکارییەکی کەم و بێ کەڵک هیچیتریان نەکرد بە کابینە یەک لەدوای یەکەکانی پارلەمانیشەوە ، ئەوەشی لەم ساڵانەی دواییدا کرابێت لەدوای هاتنە ناوەوەی هێزی ئۆپۆزسیۆن بووە ، ساڵان هات و رۆیشت بەرپرسانی دوو حیزبی خاوەن دەسەڵات و حکومەت دەستیاندایە خۆ دەوڵەمەندکردن و هەوڵدان بۆ تێرکردنی حەزوو ئارەزوی تاك لایەنەی خۆیان و خزمان و کەسانی خۆیان تا رادەی ئینتەلا ، زۆرێک هەوڵدرا کە دەست لەوکارانە هەڵگرن چیتر گەلی کورد جەماوەری کوردستان توانای باجدان و سابون لەپێدانی نەماوە و کاتی ئەوە هاتووە ئیتر بەس بێت گیرفان پڕکردن و بەهەدەردانی سەروەت و سامانی زۆر و زەوەندی وڵات بۆ چەند تاکە کەسێک ، ئەنجام بۆ ئەم خولی چوارەمی پارلەمانە لە راستیدا هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار دۆران و کەوتن چونکە تەواو دۆن دواجار خەڵکی کوردستان بەئاگا هاتەوە ، ئەگەرچی زۆر درەنگ وەختبوو بەڵام یەکێک لەو دوو عیزبە بەدۆراندن قایلبوو لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵایەوە و ئەویتر هەر زوو پەنای بۆ چەندین رێگەی قێزەون برد تا دەنگەکانی زیاد بکات و خۆی بە براوە حساب بکات کە لای خەڵکی کوردستان پێشکەوتەی پاشکەوتەیە و هەوڵدرا بە جوڵەی هێز و تۆقاندن بۆ ئەم چوارساڵەش بڵێن هەر ئەوە یاری و ئێمە هیچ رێزێکی ویستی خەڵکەکەمان لانیە بەڵام خۆشبەتانە سەری نەگرت ، هەموو ئەمانەی زۆربەمان تیایدا ژیاوین بەرهەمی ئەو حیزبانەیە کە ساڵانێکی دورودرێژە بەرۆکیان گرتوین و ئاواش سوپاسمان دەکەن و چاکەمان دەدەنەوە ! تا رێگەیان بدەین دەنگمان بەرن و بۆیان هەڵپەرین و لێپرسینەوەمان بۆیان نەبێت کوری چاکین و گەلی ستەمدیدەین ، کاتێکیش نەمانویستن و پێمان وتن هەڵەن و ئەمە نابێت بە خیانەتکار و دوژمن و لایەنی رکابەر و خۆفرۆش ناوزەدمان دەکەن .
جیڤارا کمال
27 / 9 / 2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست