کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەکێتی حکومەت لەگەڵ کێ پێکدێنێت ؟...

Wednesday, 02/10/2013, 12:00




لە ئێستادا و بەم دۆخەی ئێستا یەکێتی نیشتمانی تێکەوتووە و لە هەموو ئاستە باڵاکانیدا و دوای شکستی هەڵبژاردن و لەدەستدانی رێژەیەکی زۆری دەنگی جەماوەر و خەڵکی کوردستان ، لەم ساتەوەختەدا کە بەشێکی گرنگ لەناویدا دەستیان لە پۆست و کارەکانیان کێشاوەتەوە و لە هەوڵی ئەوەدان کە هەرچی زووە پلینۆم ببەسترێت و دەستکاری و گۆڕانکاری ئەنجام بدرێت لە پەیرەو و پرۆگرامی یەكێتی بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە سکرتێری گشتیەوە هەیە و پاشان ئۆرگانەکانی دیکە و لەم کاتەدا کە هەڵبژاردنی پارێزگاکان لەبەر دەرگایە و مقۆمقۆی پێکهێنانی حکومەت هاتۆتە پێش ئەگەرچی یەکێتی لە ئێستادا سەرقاڵی دۆزینەوەی رێگەچارەیە بۆ دەرچوون لەم قەیرانەی ئێستای کە تا ئێستا هەر هێندە لەسەرزاری گەورە بەرپرسانی هاتووە کە لەم بارودۆخەی ئەمرۆی کوردستان و یەکێتی پیادا تێدەپەرێت یەکێتی ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان بکات بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەت ، پرسیار لێرەدا ئەوەیە کە ئایا یەکێتی لەگەڵ کێ دەیەوێت حکومەت پێکبهێنێت ؟ ئایا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی یەکێتی دوای قەیرانی ئەمساڵ یان لەسەر ئاستی بەرژەوەندی جەماوەر و کوردستان ئەم حکومەتە پێکدەهێنێت ؟! یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە ساڵانێکی زۆر خۆی پاڵەوانی مەیدانەکانی سیاسی و حکومەتیش بوو بێ سڵەمینەوە و حساب کردن بۆ هیچ هێزوو لایەن و قەوارەیەکی دیکە ئەمرۆ ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بۆ ئەم چوارساڵی داهاتووە ، ئایا بەهەمان شێوەی ساڵانی رابردوو دەبێتەوە پاشکۆی پارتی و وەک فریادرەسێک خۆی پێدا هەڵدەواسێت بەبیانوو و پاڵنەری ئەوەی کە رێکەوتنی ستراتیجی لەنێوانیاندایە و وەک کاک مەلا بەختیار ووتی ئەوان لە پارتی تێگەیشتوون و پارتیش بەهەمان شێوە و پێویستە بزانین لەگەڵ کێ حکومەت پێکدێنین ؟ یان ئەوەتا پۆزش بۆ لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن دێنێتەوە و هەوڵی کۆدەنگی دەدات لەپێناو یەکخستنی دەنگ و کورسیەکانی لەگەڵیان تا پێشی پارتی بکەوێت و خودی خۆیی و ئۆپۆزسیۆن حکومەت پێکبێنن و ببێتە هێزی یەکەم و لە پاشکۆیەتیش رزگاری ببێت و تەعویزی رەزامەندی درێژکردنەوەی نایاسایی ماوەی سەرۆک بکاتەوە سەرباری نارەزاییەکانی ناوەوەی خودی یەکێتی و جەماوەریش ، گەر ئەمەی دوایی سەربگرێت و یەکێتی ئەو هەنگاوە بنێت دەبێت پارتی چ هەڵوێستێکی ببێت بەرامبەری لە کاتێکدا رێکەوتنی ستراتیجی لە نێوانیاندایە و لەوانەیە خاڵێکی ئەو رێکەوتنە ئەوەبێت کە هیچکات و ساتێک ئەم دوو حیزبە لە دژی بەرژەوەندیەکانیان کار نەکەن ، دووەم ئۆپۆزسیۆن چۆن ئەم داوا و هەڵوێستەی یەکێتی بەرچاو دەگرێت گەر یەکێتی ئەم جوڵەیەی کرد و لەم نێوەندەدا گۆڕان چی دەڵێت ئایا گۆرانخوازان و ئەوانەی تیایدا کاردەکەن متمانەیان بە یەکێتی دەبێت و دوای ئەو هەموو ملاملانێ سەختە دەچنەوە پاڵی و گوێ بە دەنگۆکانی نەچونە پێش لەو کارە ناگرن ، یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەر حکومەت لەگەڵ پارتی پێکبهێنێت دەبێت رەچاوی داهاتووی ئەو حیزبە بکات کە ئەم کارەی دژی خواستی یەکێتیەکان و جەماوەریشە چونکە جەماوەر و خەڵکی کوردستان چەند لە کار و کردەوەکانی یەکێتی ئەم ساڵانەی دوایی نارازین هەزارەها هێندە لە پارتی کە جەماوەری کوردستان تەواو بێ ئومێد بووە لە پارتی گەر گلەیی وگازندەیەکی ببێت لەسەر یەکێتی یان گۆران یان هەر لایەنێکی تری کوردستانی ئەوا لەسەر پارتی ئەوەشیان نیە چونکە قسەکردن لەگەڵ پارتی سەبارەت بە چاکسازی و پرسی پارلەمان و دەستوور و دەسەڵات وەک ئەوە وایە قسە لەگەڵ کەسێکی کەڕوڵاڵدا بکەیت و دواجار هەموو ئەو قسانەت لێ دەکەوێت بەڵام هەرچی زووە پێویستە یەکێتی بەخۆداچونەوەیەکی جدیانە و خێرا بکات بۆ هەموو لایەنەکانی ژیانی و بریارەکانی و رێکەوتنە ستراتیجیەکەشی و دوور کەوێتەوە لە هاوکێشەی دوژمنی دوژمنەکەم دۆستمە و حکومەت لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن پێکبێنێت بەڵام ئەم یەکێتیەی ئێستا نا یەکێتی نوێی دوور لە جوینەوە و دوبارە و هەمان ئەو وەجهانەی خۆشیان لەیەکتر بێزار بوون نەک جەماوەر و خەڵکی کوردستان ، بەڵکو یەکێتی گەنج و وشیار و بە هەڵوێست و خاوەن بریاری بەپرس و ڕا بەهیوای ئەوەی کە هیچ گرفت و ئاستەنگێک نەیەتە پێش ئەم تەشکیلەتە نوێیەی پارلەمانو حکومەت چونکە بەراستی چیتر خەڵکی کوردستان توانای بەرگەگرتنی کارەسات و نائارامی نەماوە هەروەک بێدەنگیش نابێت لە ئاست گەندەڵی و نابەرپرسیاریتی و رۆژێک دێت هەموو ئەو بەرپرس و لایەنانە دەهێنێتە بەردەم دادگای گەل .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە