سەسیدسادق شارەبێ نازەكەم
Wednesday, 21/07/2010, 12:00
تەنهاگۆرەكەم لەڕێى خێڵاَن بێت
نزیك هەوارگەى جاف وگۆران بێت
كێلێكى بەرزى بەقەدباڵاى شەم
لەژوورسەرم بێت بێ زیادوبێكەم
كەسێك نیەلەئێمە ئەمە شعرەى وەلى شاعیرى نەبیست بێت هەندێك لەدیوانەكەیداو زۆربەشمان بەدەنگى مامۆستا كریم كابان بیستوومانە بەئاوازێكى زیندوو ڕۆحیەتێكى هونەریانەى جوانەوە ،
من نامەوێت شیكارى بۆشعرەكانى وەلى بكەم چونكەئەمە كارى من نیە.
دەمەوێت هەڵوێستەیەك لەسەرئەوشاربكەم كە (وەلى)شاعیروەك دوامەنزڵگاى خۆى هە ڵى بژارد .
سەیدسادق ئەوشارەى كەدەكەوێتە ناوجەرگەى شارەزوورەوە شارەزوریش ئەو شوێنە بەپیتەیە ئەگەر خاوەنى هەبوایە نەك كوردستان بگرە عێراقیشى دەژیاند .
لەهەمان كاتدائەم شارەبەدبقەختە ڕێگەگرنگترینى مەرزى نێودەوڵەتیشى بە سەرەوەیە ئەویش مەرزى باشماخە وەڕێگاى هەڵەبجە و هەورمانیش كەئەمانیش هسچیان كەمتلرنیە لە دەشتى شارەزوورو مەرزى باشماخ .
كاتێك بەم شارەدا گوزەردەكەیت ئەوكات هەست دەكەیت ئەم شارەچەند ستەم لێ كراوە ،مەزڵمى ئەم شارە لەوەدایە خاوەنى دانیشتوانێكى بێ دەنگ و سەلامەتە هەرگیز مەلیان بۆهەچ كەس و لایەنێك شۆڕ نەكردووە هەمیش چاویان لەدەست و بازووى خۆیان بووە هەرلە شۆڕشەكانى كوردەوە تادەگاتە ئەمڕۆى دەسەڵاتى كابینەى شەشەمى حوكومەتە كە بەرهەم سالح .
شۆڕش نیەئەمشارەسەرمەشق نەبووبێت تێیدا هەركارەساتێك بەسەرئەم كوردستاندا هات بێت پشكى قوربانى و ماڵوێرانى بەركەوتووە .
لەدواى ئەو نەكەسەگەورەییەى بەسەركوردا هات ساڵى (1976)یەكەم فیشەكى شۆڕش لەم شارەوە دەستى پێ كرد ، حەزناكەم ناوى ئەوشەخسەبهێنم كەیەكەم فیشەكى شۆڕشى تەقاند چونكە ئەوانە زەڕیەك ویژدانیان تێدانیە .
كاتێك سەروەت و سامانى ئەم وڵاتە بەدبەختە بەسەر وورگى ئەم شارەدا
ئەودیو دەكەن و داهاتە كەش مەگەر هەر خۆیان و خودابزانێ بۆكوێ دەچێت .
ئەم دەسەڵاتە سواوە نەك هەرهیچى بۆئەم شارە نەكردووە بگر بەدەیان كێشە سیاسى و كۆمەڵاتیشى بۆ دانیشتوانەكەى دروست كردووە كەتائەمڕۆش پێوەى دەناڵێنن...
هەرلەشەڕى بنەماڵەوە تادەگات دابەش كردنى زەوى زارى خەڵكى ئەم شارە بەسەركەسانى دەروەى ئەم شارەدا .
بەبڕیارى تاڵەبانى ئەم شارە فەرامۆش كراوەك خۆى لەیەكێك لەكۆبونەوەكانى سەرانى مەكتەبى سیاسى حیزبەكەیدا دەڵێ (كارێك بكەن ئەمشارە ئارمى تێدا نەمێنێ و هەموان بكەن دوژمنى یەك)لەگەڵ ئەوەشدا كەسى تایبەتى بۆئەم مەبەستە گڵاوەى دانابوو كەهەموو دانیشتوانى ئەم شارە دەیناسن و دەزانن بەچ كارە ساتێك هەرخۆیان لەناویان برد .
ئەوەى مەبەستە لێرەدا پشت گوێ خستنى ئەم شارەیە لەهەموو ڕوویەكەوە
لەهەمووى سەیروسەمەرەتر ئەم دەسەڵات فاشیلە ئەوەیە خۆشیان تائێستا بارگاوبن كەكانیان لە بیناو شوێنى خەڵكى ئەم شارەدایە
شوێنە حوكومیەكانیشیان بۆیان ئیفراس كردووە وەك دەڵێن دۆم بێت و كڵاش بۆخۆى بچنێت .
ئیتر پێویستە دانیشتوانى ئەم شارە چی ترئەم فەزیحەیە لەمانە قبوڵ نەكەن و سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت ناچاربەوە بكەن بێنە ئەم شارەو مافى دانیشتوانى ئەم شارە بێنازە بدەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست