"إنا لله و انا اله راجعون" ئێستاش ئەو رۆژەم لە یادە هەواڵى كوشتنى براكەمیان گەیاند بە دایكم، باوكم لە عەزرەتان دایە پڕمەى گریان، دایكم لە پەلوپۆ كەوت، خوشك و براكانم هەموومان پێكەوە ناخمان دەكوڵا، سەرەڕاى تەعزێباریش هەواڵى ئەوەشمان بیست كە تەرمەكەى ناتوانرێت رزگار بكرێت، چونكە كوڕەكەى حەمایل خان رێگەنادا...
كەس خۆى بەخاوەنى هیچ شتێك نازانێ، بەڵام دەبینیت هەرێمى كوردستان بووەتە نیمچە (دبى)!! كۆمپانیا، باڵەخانە، زەوى و زار، تەنانەت مقاولات و وەكیل و شەریكەبەشیش هى خۆیانە، كەچى دەڵێن گەر یەك كۆمپانیا یان پارچە زەوى، یاخود باڵەخانەیەكم هەبوو پیرۆزى خۆتان بێت، تۆبڵێت وەرەسەى كەسوكارى بێت بۆى مابێتەوە،...
زۆر لە مێژە دەقێك نەماوە بەناوى ئازادیی لە كوردستاندا، دەبێت ئازادى لاى هەندێك حزب چۆن بێت و چى بێت؟ پەیڕەوكردنى رستەى: "گەر لەگەڵمى دۆستمى گەرنا دوژمن"، دەبێت كەى و لەكوێى نەخشە سیاسیی كوردستاندا كۆتایی پێبێت. تێنەگەشتن لە ئازادیی گرفتى گەورەى سیاسییەكانى كوردستانە، ئەوان تەنها لەو ئازادییە گەشتون كەخۆیان...
سكرتێری یەكێتی قوتابیانی كوردستان: هیچ دەسەڵاتێك ناتوانێ بارەگاكانمان لە زانكۆ بباتە دەرەوە... سەرۆكی هەرێم، سەرۆكی حكومەت، وەزیرى خوێندنى باڵا ئێوە لە كوێن؟! سكرتێری رێكخراوێك تەحەداتان دەكات گەر راست دەكەن وەڵامی بدەنەوە و ئیجرائاتی بەرامبەر بكەن.. گەر دیعای یاسا سەروەری دەكەن هەڵوێستی خۆتان بخەنە...
ماوەیەك لەمەو پێش عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانی لە رۆژنامەی ئاوێنەدا گوتی: سەرۆكی هەرێم هۆكاربووە لە بێبەشكردنی گۆڕان لە حكومەتی بەغداد"، بەڵام پارتی ئەمەی پێ هەزم نەكراو كاردانەوەی خۆی هەبوو، پێشموایە رۆژێك بێت تۆڵەی ئەو قسەیە دەكاتەوە، چونكە مێژوو شتی زۆری پیشانداوین،...