بۆ كۆمەڵ و یەكگرتوو چیتر با بێ متمانە نەبن!

Monday, 31/01/2011, 12:00




ماوەیەك لەمەو پێش عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانی لە رۆژنامەی ئاوێنەدا گوتی: سەرۆكی هەرێم هۆكاربووە لە بێبەشكردنی گۆڕان لە حكومەتی بەغداد"، بەڵام پارتی ئەمەی پێ هەزم نەكراو كاردانەوەی خۆی هەبوو، پێشموایە رۆژێك بێت تۆڵەی ئەو قسەیە دەكاتەوە، چونكە مێژوو شتی زۆری پیشانداوین، بەڵام دوای بەیاننامەكەی گۆڕان خودی گەورەی حزبی دەسەڵات تەلەفۆنی بۆ حزبەكان كردووە تا بچن بە هاناینەوە و كۆبوونەوە بكەن، لەو میانیەشدا كۆمەڵی ئیسلامیی تێدابووە.
هەر لە كۆببونەوەكەشدا حزبی دەسەڵات ویستوویانە هەردوو لایەنی ئیسلامیی لە یەكگرتوو كۆمەڵ بەیانێك بنووسن، بەڵام ئەو دوولایەنە رازیی نەبوون.
دەكرێت چۆن شیكردنەوە بۆ ئەم بارودۆخە تەنگەی دەسەڵات بكرێت لەكاتێكدا كە لێیان دەقەومێ‌ پەنا بۆ حزبەكانی دیكە دەبەن، بەڵام كاتێك كە شتێك لە پێشەوەن حساب بۆ كەس ناكەن پێویستە لەسەر لایەنەكان ئاگاداری ئەو دوو فاقیە بن لە سیاسەتی حزبی عەلمانی و حزبی دەسەڵاتدار، چونكە ئەوان تەنها بەرژەوەندیی خۆیان لێكدەدەنەوە...دەنا بۆ چەند ساڵە نەیانتونیەوە خزمەتی خەڵك بكەن و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵك فەراهەم بكەن، ئایا حزبە ئیسلامییەكانیان گەیاندە ئەو قەناعەتەی لەمەودوا حسابیان بۆ دەكرێت و ئەوەی خەڵك داوای دەكات جێبەجێی دەكەن؟ ئایا چیتر خەڵكی نائومێِد نابێت بەرامبەر بەم دوو حزبە قوتخۆرانە، ئایا بەدكراوەكانی كۆمەڵی ئیسلامیی لە گرتووخانە نهێنییەكانیاندا رزگاریان دەبێت؟! ئایا ئاسایش و دەزگای زانیاری و چی و چی بەناوی پاراستی هەرێمە ئەندامی كۆمەڵ یەكگرتووش دەتوانن بەشدار بن لەو دەزگایانەدا؟! ئایا بانگەشەی دیموكارسیەتبوونی هەرێم لە بانگەشەیەكی حزبییوە دەبێتە بانگەشەیەكی حكومی؟ ئایا پێشمەرگەكانی هەموو حزبەكان دەتوانن پۆستیان لە لیواكانی حكومەتی هەرێمدا هەبێت؟! ئایا ئایا ئایا....؟؟؟!!!
دواجار دەڵێم تاهێز بەكار بهێنی دەتوانی ماف وەربگری، هەتا بارەكەت شل بكەیت و خۆت بدەیت بەدەستەوە بەچاوێكی هیچەوە سەیر دەكرێت، باشتروایە هێز بەكاربهێت باشتروایە بەدیلی پەیوەندیی دبلۆماسیت هەبێ‌، باشتروایە بەدیلی دەستدرێژیت هەبێت لەكاتێكدا تووشی ناڕەحەتیت دەكەن، باشترین نمونە بەیاننامەكەی گۆڕانە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە