كوردستان پۆست جێگەى شانازى قەڵەمە ئازاكانە نەك مینبەرێك بۆ ناشتنى تۆى دووبەرەكى ...
Sunday, 07/02/2010, 12:00
لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا لە سەر ڕووى ماڵپەڕى گەنجانى دەربەندیخان چاوم بە بابەتێك كەوت لە ژێر ناونیشانى (كوردستان پۆست مینبەرێك بۆ ناشتنى تۆى دووبەرەكى) كە نووسەرى بابەتەكە (هاوار بانیخێڵانى) یە .من لێرەوە بەو بەڕێزە دەڵێم : (كوردستان پۆست جێگەى شانازى قەڵەمە ئازاكانە) نەك ئەوەى كە جەنابت باسى لێوە دەكەیت. بەڕێز: ئەوە كوردستان پۆستە ڕۆژانە دەیان ڕووداو و كارەسات و پیلانى بۆداڕێژراو دەخاتە ڕوو كە دەرهەق بەم میللەتە زوڵم لێكراوە دەكرێت .ئەوە كوردستان پۆستە بەبێ ترس و دوودڵى لەڕێگەى پەیامنێرو هاوكار و لایەنگرانیەوە ڕووماڵى هەموو ئەو گەندەڵیانەدەكات كە ڕۆژانە لەم هەرێمەدا ئەنجام دەدرێت. ئەوە كوردستان پۆستە لە ڕێگەى (سەباحى عەلى قارەمان و قادرنادر و مستەفاى حەسەنەگەورە) و دەیان نووسەرو ڕۆژنامەنووسى دیكەوە ڕاستیەكان دەخاتە ڕوو و ڕخنە لە دەستەڵات دارانى مافیایى ئەم هەرێمە دەگرێت .ئەى ئەوەنیە رەخنە و نووسینە كانى كوردستان پۆست هەردوو بنە ماڵەى (جەلالى و مەلاى) توشى قەبزى كردوە .وایان لێ هاتووە بەردەوام لە هەوڵى لێدان و تیرۆركردنى پەیامنێر و هاوكارەكانیدان .ئەم هەرێمە پێویستى بە دەیان و سەدان (كوردستان پۆست و هاوڵاتى و ئاوێنە و لڤین)ە تا زیاتر ڕوى رەش و دزێوى ئەم دز و جەردانە ڕووماڵ بكەن. بەڕێز لە كۆتایدا دەڵێم :دەبێت من و تۆ و هەموو ئەوانەى كە باوڕیان بە قەڵەمى ئازادە شانازى بە كوردستان پۆستەوە بكەین تا زیاتر ڕاستیە كانمان بۆ دەربكەوێت..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست