سلێمانى لە7/3 دا خۆرى یەكێتى بەتەواویى ئاوادەكات ...!
Wednesday, 17/02/2010, 12:00
ئەگەر چى ناوەڕستى حەفتاكانى سەدەى ڕابردوو بۆ یەكێتى بە مێژوویەكى گرنگ دادەنرێت و لە دواى هەرەسى شۆڕشى ئەیلولى بارزانیەكان . یەكێتى بوو بە داینەمۆ و بزووێنەرى(بزووتنەوەى ڕزگارى گەلى كورد) و بەمەش توانى بێ ئومێدى خەڵكى كوردستان لە دواى هەرس هێنانى شۆڕش زیندووبكاتەوە و شۆڕشى نوێى دەست پێكرد .هەر چەندە لە سەرەتادا بەهۆى جۆراو جۆرى بیرو ڕاى جیاوازەوە لە ناو ڕیزەكانیدا چەندین كێشەو گرفتى ناوخۆیى توش بووە . بەڵام بەهۆى نالەبارى بارو دۆخى ئەو كاتەى كوردستانەوە لەلایەك لە گەڵ ڕژێمى عێراق و لەلایەك لە گەڵ حیزبە كوردستانیەكاندا .هەموو ئەو كێشەو گرفتە ناوخۆیانەیان وەلا ناوە .ئەگەرچى لەماوەى خەباتیدا چەندین هەورازوو نشێو و نارەحەتى هاتۆتە ڕێگەى و زۆرترین قوربانى داوە لەو پێناوەدا .بەڵام هەمووئەمانە نەیان توانیوە چۆكى پێدابدەن و شكستى پێ بهێنن. لە دواى ڕاپەڕینە مەزنەكەى ئازارى ساڵى 1991 و پێك هێنانى بەرەى كوردستانى و پاشان دروست بوونى یەكەمین خولى پەرلەمانى كوردستان و بەهۆى قبوڵ نەكردنیان لەگەڵ پارتیدا بە بوونى یەكێكیان بە برا گەورە . كێشە و مل ملانیەى نێوانیان لە سەر پەنجا بە پەنجا كە دەستى پێ كردو سەر ئەنجام شەڕێكى ناوخۆیى خوێناوى بە دوایى خۆیدا هێنا. ئەم شەڕە جگە لەوەى كە لەڕووى سیاسى و مەعنەویەوە زیانێكى زۆرى بە یەكێتى و پارتى گەیاندن . لەڕووى ئابووریشەوە خەڵكى كوردستانى تووشى برسێتى و ناڕەحەتیەكى زۆر كرد. هەموو ئەمانە و پاشان شەڕكردن لە دژى پەكەكە و بەدواى ئەمەشدا شەڕكردن لە دژى گروپە ئیسلامیەكان هەرچەندە ئەمانە یەكێتى یان توشى لاوازى كرد بەڵام نەیان توانى لەناوى ببەن .لە دواى پڕۆسەى ئازادى عێراق و باش بوونى بارودۆخى سیاسى كوردستان لەڕووى ئەمنیەوە و یەكگرتنەوەى هەردوو ئیدارەى (سلێمانى)و(هەولێر) جارێكى تر كێشە ناوخۆیى یەكانى یەكێتى دەستى بە تەقینەوە كرد. سەرەتاى سەرهەڵدانى كێشە كانى ئەم دوایەى یەكێتى بەدەست لە كار كێشانەوەى (نەوشیروان مستەفا) جێگرى یەكەمى تاڵەبانى لە ساڵى 2006 دەستى پێكرد و بە دواى ئەویشدا دروست بوونى گروپێك بەناوى (ڕەگ) لە ئەورووپا جیابوونەوەى خۆیان لە یەكێتى ڕاگەیاند و وە لە ناسكترین كاتداو لە سەرو بەندی نزیك بونەوەى هەڵبژاردنە پەرلەمانیە كەى 25 تمووزى ساڵى ڕابردوودا چەندین ئەندامى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى و كادرى باڵا بەناوى(ریِفۆرم خوازەكانە) وە لە ڕیزەكانى یەكێتى هاتنە دەرەوە و پشتیوانى خۆیان بۆ بزووتنەوەى گۆڕان ڕاگەیاند . بەمەش تەواوى سەركردایەتى یەكێتى تووشى شۆك بوون .هەرچەندە لەسەرەتادا یەكێتیەكان ئەو جیابوونەوەیان ئەوەندە بەگرنگ نەدەزانى و بزووتنەوەى گۆڕان یان بە بزووتنەوەیەكى لاواز و كەم بایەخ وەسف دەكرد . كە ڕۆژانە لەسەر زارى بەرپرسە باڵاكانیانەوە لە زۆرێك لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكاندا (گۆڕان) خوازەكانیان بە چەند كەسێكى گەندەڵ و یاخى لە یەكێتى ناوزەند دەكرد و ئاماژەیان بەوە دەكرد كەتەنها چەند كورسیەكى كەم بەدەست دەهێنن. بەڵام ڕەو ڕەوەى ڕۆژگار ئاڕاستەكانى گۆڕى و بۆچوونەكان هەموو پێچەوانە بوونەوە .ئەوە بوو هەڵبژدنە پەرلەمانیەكەى 25/7 ساڵى ڕابردوو گەورەیى بزووتنەوەى گۆڕان و بچووك بونەوەى یەكێتى پیشانى هەموو خەڵكى كوردستان و دنیایى دەرەوەشدا .لەو مێژووە بە دواوە یەكێتى وردە وردە بەرەو بچووك بوونەوە و لەناو چوون دەچێت .ناڕەزاى شەقامى كوردى بەتایبەت لە دەستەڵات دارانى ناوچەى سەوز كە چەند ساڵە دەستیان بەسەرداهاتى ئەم هەرێمەدا گرتوە و بەرپرسە باڵاكانى بەرژەوەندى خۆیان بەلاوە گرنگترە لە بەرژەوەندى هاوڵاتیان .ئەمەش واى كردوە كە هاوڵاتیان لە ڕێگەى هەڵبژاردنەكانەوە تۆڵەى خۆیان لە یەكێتى و پارتى بكەنەوە و بە دواى بەدیلێكى دیكەدا بگەڕێن . لە ئێستاشدا بزووتنەوەى گۆڕان بە با شترین بەدیل دادەنێن بۆ ئەوەى دەنگى پێبدەن . بەو هۆیەشەوە سلێمانى كە بە قەڵا سەوزەكە و دامەزرێنەرى یەكێتى دادەنرێت (وا وردە وردە خۆرى یەكێتى تیا ئاوا دەبێت).ئەمە جگە لەوەى كە لەدواى خیانەتى 31 ئابەوە یەكێتى دەستەڵاتێكى ئەو تۆى لە لە سنورى ناوچەى زەرد دا نیە .. لە ئێستاشدا كە پڕو پاگەندەى هەڵمەتى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق لە ئارادایە و چەندین قەوارە و لیستى جیا تیایدا بەشدارن و زۆر بەگەرمى بانگەشە بۆ لیستەكانیان دەكەن . دەبینین یەكێتیەكان زۆر بە لاوازى بانگەشە بۆلیستە كەیان دەكەن. بانگەشەى هەڵبژاردن لە هەرێمى كوردستاندا بەتایبەت لە دوو پارێزگادا گەرم و گوڕى پێوە دیارە ئەویش (سلێمانى)و(كەركوك)ە بە وپێیەى كە بزووتنەوەى گۆڕان ڕكابەرى سەرەكى لیستى هاوپەیمانیە ترسێكى زۆرى لاى دەستەڵات دارانى پارتى و یەكێتى دروست كردوە بە تایبەت لە (سلێمانى)و(كەركوك) .ئەوترسەى كە ئێستا بینەقاقا یەكێتیەكانى گرتوە ئەوەیە كە پرۆسەى هەڵبژاردن پرۆسەیەكى كراوەیە و هەریەكە لە یەكێتى و پارتى لەم هەڵبژاردنەدا قورسایى و پێگەى جەماوەرى خۆیان بۆ ڕوون دەبێتەوە . دوورنیە لە دواى دەرئەنجامەكانى هەڵبژاردن ئەو هاوپەیمانیەى نێوانیان توشى لاوازى ببێت و دواجار هەڵبوەشێتەوە ..بەو پێ یەى ئێستا یەكێتى لە سلێمانى و ناوچەكانى دەور و بەرى جمو جوڵێكى ئەوتۆى نیە و لایەن گران و هەوادارانى توشى بێ ئومێدیەكى سەیر بوون لە بەرامبەر پڕوپاگەندەى لیست و قەوارە كانى تردا بەتایبەت بزووتنەوەى (گۆڕان) وا چاوەڕوان دەكرێت سیناریۆ كەى 25/7 دووبارە ببێتەوە و یەكێتى توشیى دۆڕانێكى گەورە تر ببێت و بۆ یەكجارى خۆرى بەختى لە پایتەختى بابانەكاندا ئاوا ببێت ..!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست