کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دختۆر سەروەر هاوشانەكەى دختۆر ئەرسەلان كەركوكى و دختۆر كەمال بایز پەشیمان نابێتەوە .

Sunday, 19/06/2011, 12:00


بەرلەوەى نووسینەكەم بنووسم حەزمكرد ئەم هەواڵە نهێنیە سەیرە بۆ خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست بخەمە ڕوو لەسەر نوێترین ڕووداوى هاوپەیمانیە ستراتیژیە سەیرەكەى یەكێتى و پارتى ، ئەمجارەیان لەناو پەرلەمانى بەناو كوردستان .
((لەسەر ئەو كێشەیەیى كەلەنێوان دكتۆر سەروەر ئەندام پەرلەمانى یەكێتى و مامۆستا عومەر عەبدولعەزیز سەرۆكى فراكسیۆنى یەكگرتووى ئیسلامى دروست بووە ، داواكراوە سەرۆكایەتى پەرلەمان ڕوونكردنەوەیەك بدات ، كەمال كەركوكى ڕاستەوخۆ بێ پێچ و پەنا بەئەرسەلان بایزى گوتووە ئەو ئەندام پەرلەمانە ئى ئێمە نیە(واتا ئى پارتى نیە) بۆیە من ئامادەم نیم بەهیچ شێوەیەك ڕوونكردنەوە بنووسم ؟ بۆیە بەناچارى و سەرشۆڕى ئەرسەلان بایز خۆى ڕوونكردنەوەیەكى نووسیوە ؟ جائێوە خۆتان بڕیار بدەن خوێنەران دەبێ خەڵكى پارتى و یەكێتى دڵى چیان بەو ڕێكەوتن و پەرلەمان و هاوپەیمانیە خۆش بێ ؟)) .
_ ماوەى چەند ڕۆژێكە كەناڵەكانى ڕاگەیاندن خۆیان سەرقاڵكردوە بەبابەتێكى لاوەكى هیچ لەباردانەبووى جەنابى دكتۆر سەروەر عەبدوالرحمان مەسینە هەڵگرەكەى ئەرسەلان بایز وەك ئەوەى خەڵك جەنابیان نەناسێ بایى چەندە و بودجە و ئابوونەو داهاتى ئەم میللەتە نەدزى بێ و نەخواردبێ ، یان وەك ئەوەى كێشەى ئەم میللەتە تەنها ئەو ملیۆن دینارەبێ كەمامۆستا عومەر عەبدوالعەزیز وەرى گرتووە كەهەمووى ناكاتە دە گەڵا ، كەڕۆژانەى منداڵێكى ئەندامانى مەكتەبى سیاسى پارتى و یەكێتیە ، بۆیە من لێرەوە دەپرسم لەجەنابى دكتۆر سەروەر و دەڵێم ئەى جەناب بۆ داوا ناكەى ئەو دوو هەزار و هەشت سەد ڕاپۆرتەى چاودێرى دارایى سلێًمانى بێتە ناو پەرلەمان ؟ بۆ هاوار ناكەیت و بڵێیى من نایەمەوە ناو پەرلەمان تا ئەو ڕاپۆرتانە نەهێنرێنە پەرلەمان ؟ ئەى كێ مان بگرێت و وازبێنێ تا ئێوە نەدرێن بەدادگا كەئەو هەموو قبوڵ خاسەتان كرد بۆ كادیرە دۆڕاوەكانى خۆتان ؟ بۆ ناپرسى لەخۆت ماستەر و دكتۆراكەت چۆن وەرگرتووە ؟ ئەى ماستەرەكەى گۆڕان ئازادى هاوڕێت ؟ ئەى ماستەرەكەى هۆشمەند عەلى ؟ ئەى ماستەر و دكتۆراكەى ئەرسەلان بایز ؟ ئەى دكتۆریەكەى كەمال كەركوكى ؟ بۆ ئێوە كەمتان ئابوونە و بودجەى كۆمیتەى زانكۆ برد و دزى لەكۆیە ؟ كەمتان قبوڵ خاسى نایاسایى بە دكتۆر نەبەز كرد لەكۆیە لەسەرەتاى دروست بوونى زانكۆى كۆیە ؟ ئەى كێ ئێوە بدات بەدادگا لەسەرئەو پەنجا ملیۆن دینارەى لەگەڵ گۆڕان ئازاد بردتان و حەپەلووشتان كرد ؟ ئەها ئەوەى نەبەز گۆڕان لەگۆڤارى جیهان بەتەفاسیلى باسى كرد بۆ ئەو میللەتە ؟ چى نەما ئێوە نەیبەن لەمەكتەبى ڕێكخستن ؟ چ پارەیەكتان برد بەناوى سەفرەى خوێندكارانى زانكۆ و ڕۆژنامە و گۆڤارەكانى خوێندكاران ؟ بۆ وادەزانن خەڵك هێندە نەفامە ڕابردووى یەكەبەیەكتان نازانێ و ناناسێ بایى چەندە ؟ ئەى بۆ ڕۆژێك لەدانیشتنەكانى پەرلەمان غیرەت و جورئەت نادەیتە بەرخۆت و باسى چارەنووسى بێ سەروشوێنانى شەڕى ناوخۆ ناكەى ؟ ئەو كاتەى خۆشەویستەكانى ئێمە لە 31 ئاب گیران و ئەنفال كران ئێوە خەریكى چى بوون ؟ ئێوە لەكوێ بوون ؟ بەدختۆر ئەرسەلان بڵێ چۆن دەرچوون ؟ بۆ ئەوەندە بێ وەفابوون بەرامبەر ئەو خەڵكە ؟ بەڕاستى ئەو پەڕى مایەیى شەرم و ئابڕووچوون و شەرمەزاریە ڕوونكردنەوەیەكت ناردووە بۆ سایتەكان و دەڵێیى من پەشیمان نابمەوە ؟ بەس پێم بڵێ جەنابت لەچى پەشیمان نابیتەوە ؟ چیت كردوە ؟ كوا بەرهەمت ؟ لەداوا كردنى حەقى ئێمە و ئەو میللەتە پەشیمان نابیتەوە ؟ یان لەكەپكى حەمەد ئاغاى پەشیمان نابیتەوە ؟ كەهەزران گەنجتان تیا بەكوشتدا بەخۆڕایى ؟ ڕۆژێك هاتى جەنابت لەپەرلەمان داواى ئەو هەموو موڵك و ماڵەى ئێمەمانان بكەیەوە كەتائێستاش پارتى داگیرى كردوە و نامان داتەوە ؟ خۆت و ئەرسەلان بایز غیرەت و جورئەتان هەیە ڕووبەڕووى پارتى بدوێن و دوو قسە بكەن ؟ .
هیوادارم ئەوەندەت بەس بێ و لەكۆتایدا تەنها ئەوەندە دەڵێم ئەو كەسە كەسە ئەلفێكى بەسە .
** لەسەرتاى دروست بوونى زانكۆى كۆیە جەنابى دختۆر سەروەر لێپسراوى كۆمیتەى ڕێكخستنى زانكۆى كۆیە بوو هەریەك لەگۆڕان ئازاد كەئێستا ئەندام پەرلەمانە لەگەڵ هۆشمەند عەلى كەئێستا لەزانكۆى كۆیەیە كارگێرانى كۆمیتە بوون واتا جێگرانى دختۆر سەروەر بوون ، جگە لەخۆیان قبوڵ خاس و تەزویریان بۆ سەدان كەس كرد بەشێوەیەك لەكۆبوونەوەى ئەنجومەنى سەرۆكایەتى زانكۆ ئەوانیش بەژداریان دەكرد ، ئێستاش جەنابیان لەچایخانەكەى كەمال دوبزى دانیشتووە و باسى نەزاهە و دەستپاكیمان بۆ دەكات ، یاڕەبى خوایە هەڵى نەگرى و زوو تێكى دەى كەچۆن ئەوان لەو میللەتەیان تێكدا.

سەیركەن پەرلەمنتارانى یەكێتى دەیانەوێت چۆن ئەو میللەتە سەرقاڵ بكەن بەشتى هیچ و پووچەوە ...



سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ،به‌هۆی‌ ته‌شهیر پێكردنی‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی‌ یه‌كێتیه‌وه‌ داوایی‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر تۆمارده‌كات.



6/16/2011 8:16:04 AM
ئیسلام په‌یك ــ تایبه‌ت:
سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامیی،وه‌ڵامی‌ په‌رله‌مانتارێكی‌‌ یه‌كێتی‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ناوبراوی‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار كردبوو كه‌ قسه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ره‌ و رایگه‌یاندووه‌:هیوادارم كه‌ ناوبراو له‌سه‌ر قسه‌كانی ڕونكردنه‌وه‌ بداو ئه‌و ڕسته‌یه‌ی سه‌حب كاته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ من قسه‌ی گه‌نده‌ڵیم له‌سه‌ره‌,چونكه‌ ئه‌مه‌ ناوزڕاندن ‌و ته‌شهیره‌ و ڕێگه‌ی یاسایی ئه‌گرمه‌ به‌رو, ئه‌م تۆمه‌ته‌ قبوڵ ناكه‌م.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ دانیشتنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رۆژی‌ سی‌ شه‌ممه‌14/6 عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ وه‌كو ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ په‌رله‌مان دیاریكراو له‌به‌رانبه‌ریشدا د.سه‌روه‌ر عه‌بدوره‌حمان په‌رله‌مانتاری‌ یه‌كێتی‌ له‌لیستی‌ كوردستانی‌ كه‌ له‌هه‌مان كاتدا بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ ناوبراوه‌ ناڕه‌زایی له‌دانانی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ ده‌ربڕی‌ و ده‌ستی‌ له‌ لیژنه‌كه‌ كێشایه‌وه‌ و له‌لێدوانێكیشدا ناوبراو هیرشی‌ كرده‌ سه‌ر په‌رله‌مانتارعومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز وتی‌:"پێشتر له‌هیچ لیژنه‌یه‌ك ئه‌ندام نه‌بووه‌‌و پاره‌ی‌ ئه‌ندامێتی‌ لیژنه‌شی‌ وه‌رگرتووه‌ و وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش پێشێلكردنی یاسای په‌رله‌مانه‌،بۆیه‌ نابێت بكرێته‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌،كه‌سانێك ده‌توانن ببنه‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌‌و قسه‌له‌سه‌ر نه‌زیهی‌ و پاكی ‌و گه‌نده‌ڵی لایه‌نه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ئه‌ندامه‌ تازه‌یه‌ خۆی قسه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ره‌".
له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیشدا په‌رله‌مانتار عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان لێدوانی د.سه‌روه‌ر عه‌بدوره‌حمان په‌رله‌مانتاری‌ یه‌كێتی‌ له‌ فراكسیۆنی كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ندام بوونی له‌ لێژنه‌ی نه‌زاهه‌.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:

سه‌باره‌ت به‌و لێدوانه‌ی د.سه‌روه‌ر ده‌رباره‌ی به‌ ئه‌ندامبوونی به‌نده‌ له‌ لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مان كه‌ له‌ سایتی ئاوێنه‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌ زۆر به‌ داخه‌وه‌ كه‌ د.سه‌روه‌ر كه‌وتۆته‌ ئه‌و هه‌ڵه‌ یاساییه‌‌و ئه‌و لێدوانه‌ نا به‌رپرسانه‌و به‌ په‌له‌یه‌ی داوه‌, به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی له‌ بابه‌ته‌كه‌ بكۆڵێته‌وه‌, گرفتی ناوخۆی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی تێكه‌ڵ به‌ باسی من كردووه‌.
من ڕایده‌گه‌یه‌نم كه‌ شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌ی كه‌ له‌ ته‌مه‌نمدا دژی گه‌نده‌ڵی ‌و گه‌نده‌ڵكاران بووم‌و, له‌ نزیكترین كه‌سم گه‌نده‌ڵیم قبوڵ نه‌كردوه‌, بۆیه‌ هیوادارم كه‌ ناوبراو له‌سه‌ر قسه‌كانی ڕونكردنه‌وه‌ بداو ئه‌و ڕسته‌یه‌ی سه‌حب كاته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ من قسه‌ی گه‌نده‌ڵیم له‌سه‌ره‌, چونكه‌ ئه‌مه‌ ناوزڕاندن ‌و ته‌شهیره‌و من ڕێگه‌ی یاسایی ئه‌گرمه‌ به‌رو, ئه‌م تۆمه‌ته‌ قبوڵ ناكه‌م ..
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه‌ به‌نده‌ ئه‌ندام نه‌بوم له‌ لیژنه‌كاندا, سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌ یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه‌ ئاگاداره‌، كه‌ عه‌ریزه‌م داوه‌و له‌ سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربونمانه‌وه‌ له‌ مانگی 12\2009وه‌ ئاگادارم كردون به‌ڵام به‌ هۆی شاغرنه‌بونی لیژنه‌كان‌و سه‌رقاڵیی سه‌رۆكایه‌تی یه‌وه‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كان ڕێك نه‌خراونه‌ته‌وه‌.
بۆ مه‌سه‌له‌ی موچه‌ش كه‌ ناوبراو باسی لێكردووه‌ خۆی خستۆته‌ هه‌ڵه‌وه‌ كه‌ پێشتر هه‌ڵه‌ی به‌شی ژمێریاری بووه‌ و من هیچ ده‌رماڵه‌یه‌كی لیژنه‌ وه‌رناگرم. بۆیه‌ هیوادارم ناوبراو رونكردنه‌وه‌ی پێویست بداو ئه‌و تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی یه‌ سه‌حب كاته‌وه‌, تا ناچار نه‌بم به‌ گرتنه‌ پێشی ڕێكاری یاسایی ..

عمر عبد العزیز
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
14\6\2009
________________________________________________

ئه‌رسه‌لان بایز تۆمه‌ته‌كانی په‌رله‌مانتارێكی كوردستانی بۆ سه‌ر سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كگرتوو ڕه‌تده‌كاته‌وه‌
15-06-2011
دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌كه‌(سه‌روه‌ر عبدالرحمان) داویه‌ته‌پاڵ (عومه‌ر عبدالعزیز) سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كگرتوو ، ئه‌مه‌ش ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی دكتۆر ئه‌رسه‌لان باییز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌.
دوێنێ په‌رله‌مانتار (د.سه‌روه‌ر عبدالرحمان) له‌لێدوانێكدا بۆ چه‌ند كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن قسه‌ی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار مامۆستا (عومه‌ر عبدوالعزیز / سه‌رۆكی لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان) كرد، بۆیه‌به‌پێویستی ده‌زانین له‌م باره‌یه‌وه‌ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ ڕوون بكه‌ینه‌وه‌:
1- من له‌لای خۆمه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نم كه‌مامۆستا عومه‌ر یه‌كێكه‌له‌نموونه‌ی ئه‌خلاقی په‌رله‌مانتاری شایسته‌له‌خولی سێیه‌می په‌رله‌ماندا، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ئه‌و تۆمه‌ته‌نایگرێته‌وه‌كه‌خراوه‌ته‌پاڵی، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌م و كوڕیه‌كیش له‌وه‌رگرتنی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌دا هه‌بێت له‌لایه‌ن هه‌ر په‌رله‌مانتارێكه‌وه‌، هۆیه‌سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ به‌شی ژمێریاری، چونكه‌ده‌بێ ژمێریاری به‌پێی كار و، لیژنه‌كان مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی پێویستی هه‌ریه‌ك له‌په‌رله‌مانتاره‌كان ببه‌ستێت و، ڕه‌وانه‌ی بانقی بكات.

2- ئه‌و كاته‌ی مامۆستا عومه‌ر عبدالعزیز زانیویه‌تی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی بۆ به‌ستراوه‌له‌شوێنی خۆیدا نییه‌، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ژمێریاری په‌رله‌مان كردووه‌، پێی وتوون ئاماده‌یه‌ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی كه‌له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ریگرتوه‌هه‌مووی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌بگه‌ڕێنێته‌وه‌، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا كه‌گێڕانه‌وه‌كه‌به‌شێوه‌ی قیست بێت.
3-هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه‌ش مامۆستا عومه‌ر به‌نووسراو چه‌ند جارێك داوای له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه‌، كه‌له‌یه‌كێك له‌لیژنه‌كان ده‌ستبه‌كار بێت، بۆیه‌من داوای لێبوردن له‌و په‌رله‌مانتاره‌ده‌كه‌م، داوا له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیش ده‌كه‌م له‌باره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه‌، كار له‌سه‌ر ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئێمه‌بكه‌ن و به‌فه‌رمی وه‌ریبگرن. ئیتر كار به‌ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی پێشووتر نه‌كه‌ن له‌و باره‌یه‌وه‌.

_________________________________________________-

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتار د.سه‌روه‌ر عبدالرحمن- ه‌وه‌

د.سه‌روه‌ر عبدالرحمن

2011-06-18 12:40:15
له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی رۆژی 14/6 كه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ئه‌ندامبوونی به‌ڕێز (عومه‌ر عبدالعزیز) ی سه‌رۆكی لیستی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ لیژنه‌ی نه‌زاهه‌، دابووم، ناوبراویش روونكردنه‌وه‌یه‌كی داوه‌ له‌زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بڵاوی كردۆته‌وه‌ و به‌قسه‌ی به‌ڕێزیان من كه‌وتومه‌ته‌ (هه‌ڵه‌ی یاساییه‌وه‌) و (لێدوانه‌كه‌م نا به‌رپرسانه‌و به‌په‌له‌یه‌) و (له‌بابه‌ته‌كه‌م نه‌كۆڵیوه‌ته‌وه‌).
بۆیه‌ داوا ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ روونكردنه‌وه‌ بده‌م و ئه‌و قسانه‌ سه‌حب بكه‌مه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ریان كردوومه‌، ئه‌گه‌ر نا ناوبراو رێگه‌ی یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر و گوایه‌ من تۆمه‌تم بۆ دروست كردووه‌، بۆ ده‌رخستنی راستی و له‌سه‌ر داوای به‌ڕێزیان ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌:
1. ئه‌م لێدوانانه‌ی من داومه‌ ته‌عبیر له‌ راو بۆچوونی خۆم ده‌كات وه‌ك په‌رله‌مانتارێك له‌ به‌دواداچوونی هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕییه‌كان و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ لیستی كوردستانی و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه‌ نیه‌.
2. سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌كانم نه‌كه‌وتوومه‌ته‌ هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی یاساییه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه‌ فه‌رموون ده‌ستنیشانی بكه‌ن.
3. خۆم به‌ به‌رپرس ده‌زانم له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی كردوومه‌ بۆیه‌ لێدوانه‌كه‌م به‌ نابه‌رپرسیارانه‌ نازانم به‌ڵكو ده‌رخستنی كه‌موكوڕییه‌كانه‌ كه‌ هه‌موومان داوای چاككردنی ده‌كه‌ین.
4. هیچ هه‌ڵه‌م نه‌كردووه‌ و له‌بابه‌ته‌كه‌شم كۆڵیوه‌ته‌وه‌ و زۆر باش ده‌زانم چۆنه‌، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له‌ڕاستی بكۆڵێته‌وه‌ ئه‌وه‌ دۆكۆمێنته‌كانی په‌رله‌مانه‌ بۆ ده‌ركه‌وتنی.
5. هه‌رگیز ئاماده‌ نیم ئه‌و قسانه‌م سه‌حب بكه‌مه‌وه‌ به‌ڵكو جه‌ختیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌مه‌وه‌.
6. كه‌ هه‌موومان داوای سه‌روه‌ریی یاسا ده‌كه‌ین فه‌رموون رێگه‌ی یاسایی بگرنه‌ به‌ر و منیش زۆر به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ پێشوازی له‌ هه‌موو بڕیارێكی دادگا ده‌كه‌م چونكه‌ دادگا به‌پێی یاسا و به‌ڵگه‌ و دۆكۆمێنت بڕیارده‌دات نه‌ك قسه‌ی من و تۆ.
له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرم بۆ به‌ڕێز عومه‌ر عبدالعزیز كه‌ ناچاری كردم ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ بده‌م....


د. سه‌روه‌ر عبدالرحمن
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
17/6/

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە