هێرۆ و مەكتەبى سیاسى یەكێتى لەنێوان حەمەى شەهید ڕێباز و حەمەخۆشناوى كۆنە وەزیردا
Wednesday, 16/11/2011, 12:00
کەم کەس هەیە ناوى شەهید ڕێبازى نەبیست بێت ، ئەو شەهیدە قارەمانەی کە ناو وناوبانگى ئازایەتى و چاونەترسى ئەو كەڵە پیاوە، کە لە كتێبەكەى قەندیل بەغداى هەژاند، ئەو كاتەى ئەو لەشاخ پارتیزان و زەبر وەشێن بوو ئەوانەى ئێستا دەمڕاست و كاربەدەستن لەترسى ناوى ڕێباز لەماڵەكانى خۆشیان ، کاتێک جاش و بەعسیی بوون، ئارامیان نەبوو، شەهید ڕێباز هەموو ژیانى خۆى كردە قوربانى بۆ یەكێتى و میللەتەكەیى بەداخەوە دەبینین ئەمرۆش ئەوانەى كوردیان ئەنفال و بێ سەروشوێن كرد دێن دەبن بەخەمخۆر و لێپسراوى ئەم میللەتەو كەسوكارو خانەوادەى شەهیدەكانیش دەست لەئەژنۆ بەرامبەریان دەبێ بەبێ دەنگى دابنیشن و قسەنەكەن و زەقەزەقى چاوەكانیان بێت تا سەرۆك جاشێك خاوەن فایلێك لوتف دەفەرمووێ ئاوڕیان لێ بدەنەوە .
چەند ڕۆژێكە دەنگۆى ئەوە بڵاوبۆتەوە كەخەڵكێكى زۆر ڕیزەكانى یەكێتى بەجێ دێڵن لەناویاندا ناوى بنەماڵەى شەهید ڕێباز و كوڕەكەى دەهات ، تادوێنێ لەدیمانەیەكى كورتدا كاكە حەمە كوڕى ئەو شەهیدە سەبەرزە (محەمەدى شەهید ڕێباز) كەلەسایتى ئاوێنە دابەزیوە پشت ڕاستى ئەمەى كردۆتەوە و باسى دەست لەكاركێشانەوەى خۆیى و بنەماڵەكەى دەكات لەو حزبە ، ئەوەى مایەی سەربەرزییە بۆ ئەو گەنجە مەردە حاشاكردنە لەپارتى و زۆر مەردانە دەڵێ چۆن بۆ پارە و ئیمتیازات دەبینە پارتى ، ئەمە باشترین وەڵامە بۆ هەموو ئەو بەرپرسە خۆفرۆش و سەرشۆڕانەى یەكێتى كە بۆ ئیمتیازات و پارە حاشایان لەخوێنى سەدان شەهیدى سەركردەى هاوڕێیى خۆیان وەك شەهید ڕێباز و هەزاران پێشمەرگە و ڕۆڵەى قارەمانى یەكێتیەكەى جاران كردوو بوون بەكارەكەر و نۆكەرى پارتى و بنەماڵەى بارزانى و یەكێتیان بەو دەردەى ئێستا بردوە كەبنەماڵەى شەهیدەكانیش ئامادەنین لەناویدا بمێنەوە . بۆ زانیارى هەموو لایەك و بەتایبەتیش بنەماڵەى شەهید ڕێباز و هەموو خەڵكى كوردستان و شارى هەولێر وەك بەراوردێكیش بەرامبەر دەست لەكاركێشانەوەى محەمەدى شەهید ڕێباز لەیەكێتى بەپێویستمزانى ئەم زانیاریى و بەراوردە بۆ ئێوەى بەڕێز بخەمە ڕوو ، بزانن لەگەرمەى وازهێنان و دەست لەكاركێشانەوەى ئەو هەموو خەڵك و كادیر و بنەماڵەى شەهیدە سەبەرز و دڵسۆزە مەكتەبى سیاسى یەكێتى و هێرۆى برایم ئەحمەد خەریكى چین و فەرمان بۆ كێ و بۆچى دەردەكەن ؟ .
دوایى ئەوەى وەزیرە دز و گەندەڵەكەى تەندروستى ئیدارەى پێشووى سلێمانى دكتۆر محەمەد خۆشناو شەریكى هێرۆ و عومەر فەتاح لەژێر زەبرى چەكوشەكەى كوردستانپۆست سلێمانى بەجێ هێشت ماوەى دوو سێ هەفتەیە ماڵەكەى هاتۆتە هەولێر بەفەرمانى مەكتەبى سیاسى یەكێتى و هێرۆى برایم ئەحمەد وئیدارەى گشتى خانووى كەسایەتى دیارى نزیك لە سیداد بارزانى و بنەماڵەى بارزانى ، سەرۆك جاش (سالار مامەند ئاغاى گەردی) یان لەگەڕەكى برایەتى _ هەولێر بۆ كڕیوە بە پەنجا دەفتەر دۆلار .
لەكاتێكدا وەك باس دەكرێ حەمە خۆشناو خۆی و كوڕ و براكانى لەسایەیى یەكێتى بایى سەدان دەفتەر دۆلار زەوى و خانوو و ڕەزو باغیان لەسنوورى سلێمانى و خۆشناوەتیدا هەیە ، (كەسیش نەزانێت مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى یەكێتى باش باش دەزان شەهید ڕێباز كێ یە و چى كردووە و چۆن بووە ؟ حەمەخۆشناویش دەناسن كێ یە و چۆن بووە و چى كردوە ؟ ئەو بەراوردە بابۆئەوان بێت) ، ئەمە لەكاتێكدایە كەدەبینن سەدان بنەماڵەى شەهیدى تێكۆشەر و سەركردە و كوردپەروەرى وەك شەهید ڕێباز چاوەڕێیى خانوویەكن ئەم حزبە بۆیان بكڕێ ، سەدان كوڕى شەهیدى وەك كاكە حەمەى شەهید ڕێباز چاوەڕێن ئەم حزبە دایان بمەزرێنێ ، كوڕەكانى ئەوانیش شەوانە لەسەر دەفتەر دۆلارەكانى عومەر فەتاح ڕۆژ دەكەنەوە ، بەڵێ یەكێتى بووە بەئى ئەو مافیایانە ، بووە بەئى ئەو سەرۆك جاش و ماستاوچى و خاوەن فایل و دز و گەندەڵچیانەى لەترسى ناوى شەهید ڕێباز جورئەتیان نەبوو بۆ ساتێكیش سەر دەربێنن كەچى بەداخەوە ئەمڕۆ دێن لەسەر خوێن و خەبات و تێكۆشانى هەزارانى وەك شەهید ڕێباز كڕ دەكەون و گاڵتە بەكەسوكاریان دەكەن ، ئەوەتا بەسەدان تێكۆشەر و ڕێكخستنى نهێنى و خەڵكى دڵسۆز هەیە لەم هەولێرە مەكتەبى سیاسى و بەرپرسانى تر‌ى یەكێتى و مەڵبەندى سێ ى هەولێر هەر بەماڵەكانیشیان نازانن بەڵام جەژن هەموویان دەچن وەك سواڵكەر لەبەردەرگاى ماڵى ئەو بەرپرسە دزو گەندەڵانە ڕیز دەبەستن تاچوكلێتێك وەردەگرن كەبەپارەى دزى و گەندەڵى و بودجەى ئەم میللەتە كڕاوە ...
لەكۆتایدا دەڵێم هەزاران دروود و سڵاو بۆ گیانى شەهید ڕێباز ، سەركەوتن و سەربەرزى بۆ كاكە حەمەى شەهید ڕێباز ، لێرەوە لەمینبەرە پیرۆزەكەى كوردستانپۆستەوە دەڵێم سڵاو لەخۆڕاگریت كاكە حەمە ، لەچاو نەترسى و ئازایەتیت ، دەبێ هاوڕێكانى باوكت چۆن لەمەودوا ڕوویان بێت بێنە حزوورت ، دەبێ دوێنێ دوایى بڵاوبوونەوەى ئەم دیمانەیەت چەندە ئارەقەى شەرمەزارى و ڕیسوایان سڕى بێت كاتێك دەفەرمووى دیوەخانانەى سەرۆك جاشێك لەمووچەى شەهیدانەى باوكم زیاترە ؟ بڕواناكەم تەڕبووبن ، چونكە ئەوان وەفایان بۆ خوێنى باوكت و ئەو هەموو شەهیدە نەبوو چۆن بۆ تۆیان دەبێ ؟ بۆیە دەڵێم دڵ لەدڵ مەدە كاكە حەمە گیان ئێمە هاوڕێیى تۆین ، ئێمە پشت و پەناى تۆین ، دڵنیابە تۆ بەتەنهانى ، ئێمەش هەموو لەگەڵ تۆین .
پارتی باوكمی شه‌هید كرد، چۆن بۆ پاره‌و ئیمتیازات ده‌بینه پارتی .
15/11/2011
كوڕی شه‌هید رێباز: پارتی باوكمی شه‌هید كرد، چۆن بۆ پاره‌و ئیمتیازات ده‌بینه پارتی
ئێستا دیوه‌خانانه‌ی موسته‌شاره‌كانی به‌عس، له‌موچه‌ی شه‌هیدانه‌ی باوكم زیاتره
ئا: عیسا خدر
له‌گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت به ئاوێنه، محه‌مه‌د كوڕی شه‌هید رێباز، هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی باس ده‌كات‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابن به پارتی‌و ئاماده‌شی نین بچنه ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات كه 4800 بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرین پشتگیری له‌و 11 كادیره‌ی یه‌كێـی كردووه دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان.
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابوردوو 10 كادیری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌و له‌ناو ئه‌وانه‌ش بورهان سه‌عید سۆفی بوو، له‌دوو رۆژی رابوردووشدا كوڕه گه‌وره‌ی شه‌هید رێباز كه سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری یه‌كێتی نیشتمانی بوو ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی كه باوكی وه‌ك شه‌هیدێكی سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی نیشتمانی ناسراوه‌و رۆڵی هه‌بووه له‌ناو ئه‌و حیزبه؟ محه‌مه‌د شه‌هید رێباز، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات راسته باوكی شه‌هیدێكی سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی بووه‌و بۆ یه‌كێتی خوێنی رشتووه‌و زمانێكی زۆریش وه‌ك پارتیزانێك توانیویه‌تی خزمه‌ت به یه‌كێتی نیشتمانی بكات، به‌ڵام تائێستا یه‌كێتی نه‌یتوانیوه له‌و رۆژه‌دا یادی شه‌هیدبوونی باوكم بكاته‌وه وه‌ك رێزلێنانێك له‌خۆی‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به‌شێك له‌هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م وه‌ك كوڕه گه‌وره‌ی شه‌هید رێباز ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌یانتوانی خزمه‌ت به بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید بكه‌ن‌و تائێستا نه‌یانتوانیوه خانوێك به بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید رێباز بده‌ن له‌كاتێكدا ساڵانێك به‌هۆی خراپی بژێوی ژیانمان وازم له‌خوێندنیش هێنا، به‌شێكی تریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ "ئه‌و نا دادپه‌روه‌رییه‌ی هه‌یه، ئێستا یه‌كێتی بۆته كۆمپانیایه‌ك‌و كه‌سانێك بازرگانی پێوه ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری "بورهانی سه‌عید سۆفی" له‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی؟ محه‌مه‌د ده‌ڵێت "راسته كاك بورهانی سه‌عید سۆفی، خزمه‌و له‌یه‌كتره‌وه نزیكین، به‌ڵام هیچ كاریگه‌ری نه‌بووه له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به‌و نییه، به‌ڵكو بیروڕای خۆم بووه".
حه‌مه‌ی شه‌هید رێباز، له‌به‌رامبه‌ر رێزگرتن له‌باوكی‌و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی یه‌كێتی، وتی "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ناو یه‌كێتی رێز له‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان نه‌گیراوه، به تایبه‌تی شه‌هید رێباز، تا ئێستا یادی ئه‌و رۆژه‌ش نه‌كراوه‌ته‌وه كه باوكم له‌لایه‌ن پارتی-یه‌وه شه‌هید كرا".
ئه‌و 10 كادیره‌ی كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابوردوو وازیان له‌یه‌كێـی هێنا، تائێستا به سه‌ربه‌خۆی ماونته‌وه‌و نه‌چوونته ناو هیچ حیزب‌و لایه‌نێكی سیاسی، هه‌رچه‌نده دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كانیان ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو بچن بۆ ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌لام تائێستاش ئه‌و 10 كادیره‌ی یه‌كێتی به‌سه‌ربه‌خۆی ماونته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا به‌نیازه په‌یوه‌ندی به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان-ه‌وه بكات؟ محه‌مه‌د وتی "نه‌خێر، په‌یوه‌ندی به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان-ه‌وه ناكه‌م، چونكه ئه‌گه‌ر وابووه له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید رێباز ده‌چووینه ناو بزوتنه‌وه‌كه".
له‌به‌رامبه‌ر نه‌چوونی كادیره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كانی ناو یه‌كێتی نیشتمانی، كه به‌شێك هۆكاری نه‌چوونیان ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هیچ ئیمتیازاتێكی ماددی‌و مه‌عنه‌وی نییه بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شیان بكات، بۆیه زیاتر له‌پارتی نزیك ده‌بنه‌وه. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌مه تاچه‌ند راسته‌و ئایا ئیمتیازات كۆسپه له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی نه‌چن بۆ ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و نزیكببنه‌وه له‌پارتی؟ محه‌مه‌دی شه‌هید رێباز وتی "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شتی وانییه‌و هه‌رگیز ئێمه له‌پارتی نزیك نابینه‌وه، چونكه پارتی باوكمی شه‌هید كردووه له‌كاتێكدا به دیڵكراوی كوشتویانه، چۆن ده‌بین به پارتی، یان لێیان نزیك ده‌بینه‌وه، بۆ ئیمتیازاتی ماددی‌و مه‌عنه‌وی هه‌رگیز وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید رێباز نابینه پارتی‌و له‌پارتی-ش نزیك نابینه‌وه".
محه‌مه‌دی شه‌هید رێباز وتیشی "دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم راگه‌یاندووه بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان‌و هه‌ڤالانی باوكم له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌یوه‌ندییان پێوه كردووم بۆ پاڵپشتی‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، چونكه هه‌ست ده‌كه‌ن یه‌كێـتی ئه‌و یه‌كێتی-یه‌ی نه‌وه‌ده‌كان نه‌ماوه‌و رێز له‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان ناگرێت".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی دوای راگه‌یاندنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردون بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌ڕێنه‌وه‌و پاشگه‌ز بێته‌وه؟ محه‌مه‌د ده‌ڵێت "نه‌خێر په‌یوه‌ندییان پێوه نه‌كردوم، ره‌نگه هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بێت پێیانوابێت بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید رێباز هیچ نه‌بن‌و به‌لایانه‌وه گرنگ نه‌بێت".
محه‌مه‌د وتیشی "تائێستا شه‌هیدانه‌ی شه‌هید رێباز، به قه‌د دیوه‌خانانه‌ی ئێستای موسته‌شارێكی كاتی حكومه‌تی به‌عسه، كه تامه‌زۆی خوێنی سه‌دان رێباز بوون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست خۆشیه‌كیان لێبكرێت له‌لای حكومه‌تی به‌عس".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا یه‌كێتی هیچ پله‌و پایه‌كی به ئێوه داوه له‌ناو حكومه‌ت‌و حیزب؟ محه‌مه‌د وتی "به‌ڵێنیان پێدام كه پله‌م پێبده‌ن‌و داممه‌زرێنن‌و بمكه‌ن به ئه‌ندامی ناوه‌ند له‌رێكخراوه دیموكراتیه‌كان، به‌ڵام خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆیان نه‌بوون‌و هیچیان بۆ نه‌كردووم وه‌ك كوڕه گه‌وره‌ی شه‌هید رێباز".
شه‌هید رێباز پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی یه‌كێـی نیشتمانی كوردستان بوو یه‌كێك بوو له‌پێشمه‌رگه سه‌ركرده‌كان.
له‌شاری هه‌ولێر كۆنترین پێشمه‌رگه‌ی نێو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه.
له7/5/1994 له‌ناوچه‌ی بادینان له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان به دیل ده‌گیرێت‌و دواتر شه‌هید كرا.
له‌وكاته‌ی رێباز شه‌هید كراوه محه‌مه‌د-ی كوڕی ته‌مه‌نی دوو ساڵ بووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست