کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەواد لاسای سەرۆ قادری برای كردەوە

Friday, 14/10/2011, 12:00





(كاری رۆژنامەنوسان ناشەریفانەیە)

نەك هەر سەرۆ قادر بەڵكو براكەشی هەمان شەكر دەشكێنێ! زۆرم پێ سەیرە دوای ئەو هەموە پاڕانەوەی براگەورە كەچی برابچوكیش كە پێنج ساڵە لە هاندەران كە ئیشی سەرەكی شۆتنەوەی پاشەڵی پەكەوتەكان بووە ـ خۆی پشتڕاستی كردۆتەوە ـ بە ڤێلا لە گوندی ئیتالی و سێ سایەق و فەوجێك حیمایەوە لە رۆژنامە ڕوو زەردە بە خۆڕایەكەی هەولێرێوە جونان بە هەرچی رۆژنامەنوسە بدات و چاك و خراپ بە نا شەریف وەسف بكات.
راستە سەرۆی برای كاتی خۆی بە هەموو كوردی گۆت سەگن ئەگەر پارەیان نەدەیێ پێت دەوەڕن ئەوجارە برایەكەی كە جەواد قادرە تێكشكانی روخانی برایەكەی لەبیر چو و هەموو رۆژنامەنوسان بە ناشەریف باس دەكات. هێرشەكەی جەواد لە سونگەی دیفاع كردنە لە پارتی بەڵام ئەو ئامانجەكی دی لە پشتە كە راستیەكەی دورخستنەوەی رۆژنامەنوسانە لە حیزبەكەی كە قەت بڕوای پێ نەبووە و كردنیانە بە دوژمنی.
جەواد لە رۆژنامەكەی خۆی بە ژمارە 1165 ی 13-10-2011 نوسیتی (چ پاڵنەرێكە وا لە گەنجێكی رۆژنامەنوس دەكات پەنا بۆ قسەی ناحەق ببات؟) ئێوە ئەم دێرە باش بخوێننەوە و لە جەوادی بپرسن ئەو چەند ساڵە كۆلكە رۆژنامەنوسە و ئەگەر بە بڕیارەكی سیاسیش نەبایە ئایا دەبوە سەرنوسەر! ئەمن دەزانم كە لە سالی 2007 لە سوید هاتەوە و بە تەكسی دەسوڕاوە بەڵام ئێستا سێ سایەقی هە ن. ئەو كە هاتەوە كوردستانی بە وێران باس دەكرد و چونكە ئێستا پارەیەكی گەلەك زۆری لەبەردەستە بە بەهەشت ناوی دێنێ و ئەوی رەخنەكی چاكیش بگری ئەو بە خیانەتكار باسی دەكات.
ئەو نوسیوتی (نە ناوبانگ و نە پارەو پول نە دنەدانی سیاسیش نەدەبووایە و نابێ ببێتە هەوێنی پەلاماردان لەلایەن رۆژنامەنوسێكی كوردەوە.) ئەگەر ئەتو بەخیلی نەبەی بە چەند رۆژنامەنوسێكەوە كە ناوبانگیان هەیە و قسەیان خەڵك حیسابی لەسەر دەكا، ئەدی پارەی لێ ببەیە دەرێ كە لەبەر دەستتە چ وەی لەتو كرد وا دیفاع بكەی؟ هەستی كوردایەتیت، یان ساڵانی پێشمەرگایەتیت لەوەی بەدەست هاتیە؟ كاكی برا ئەوی رەخنە دەگری نایەوێ بڕوخێ لۆ وا تەنگاو بوی خۆ تا نۆرە دەگاتە تا سەروەتكەی لەو چوار پێنج ساڵەی خڕت كردیتەوە چەند ساڵێكی پێ دەچی. جارێ وا زو تەنگاو مەبە.
برایەكەی سەرۆی دەڵێتن (تا كەی رۆژنامەنوس لە كوردستاندا خۆی وەك قوربانیەك دنوێنێت و بە زمانی لێقەوماوێكەوە دەنوسی و دەدوێ؟
بە قسەی وی بی كوشتنی چەند رۆژنامەنوس و لێدان لە نمونەی ئاسۆس هەردی و چەندانی دی درۆن!


با واز لەوەی بینین كە هەموو نوسەران و رۆژنامەنوسان بە هیچ وەسف دەكا، چونكە دەڵێت كەنوسینەكانیان بێبنەمان. ئەو بێگومانیشە لەوەی كە ئەو رۆشنبیر و رۆژنامەنوسانەی كە رەخنە لە حیزبەكەی وی و حوكمەتی دەگرن كاری ناشەریفانە دەكەنو نەسیحەتیان دەكا كە ئیشەكەی شەریفانەتر بكەن!
وەڵا ئافەرین برای كاكە سەرۆ قادری وەڵا برام ئەنگۆ لە هیچ شتەكی ناترسێن و پشتیوانی چاكتان هەیە. كە لەوانەیە هەر پارتی بۆ خۆی بی ئەگەر نا دەبو قیرو سیا لە غەڵەتەكەی سەرۆی گوتمان خەڵك لێیان گەورە كرد بەڵام ئەتو بێمنەتانە دوبارەت كردەوە. بۆیە حەقە رۆژنامەنوسان و نوسەران لێی بێدەنگ نەبن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە