کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەشێك لە گەندەڵییەكانى پۆلیس و ئاسایشى كەركوك

Wednesday, 19/09/2012, 12:00




هەرچەندە لەدواى پرۆسەى ئازادى عیراقەوە رەوشى سیاسیى و ئەمنى كەركوك هەمیشە خراپ بووە بەڵام هەندێ جاریش باش بوونێكى نسیبى بەخۆیەوە بینیوە. ئەوەش لەوەوە سەرچاوە ناگرێت كە هێزە ئەمنییەكانى شارەكە رێوشوێن و پلانى تۆكمەیان گرتبێـتەبەر، بەڵكو لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە تیرۆرستان بۆخۆیان مەبەستیان نەبووە لە هەندێ كاتدا كردەوەى تیرۆرستى لە كەركوك ئەنجابدەن. كەواتە ئەوە پەیوەندى بە بەرنامە و ستراتیژیى خۆیانەوە هەیە.
من لێرەدا ئەمەوێ ئاماژە بە بەشێك لەو لێپرسراوە ئەمنییە گەندەڵانە بكەم كە لە كەركوكدا دانراون بەڵام هەر خەرێكى بەرتیل وەرگرتن و گەندەڵى و رابواردن و شتى لاوەكین و رەشیان نەناوەتە بان سپییەوە بۆ پارێزگاى كەركوك.
لێرەیشدا بەدیارى كراوى هەریەكە لە عەمید سەرحەد قادر و لیوا جەمال تاهیر كە ئەمانە ئەگەر رۆژانە هەزار كەس لە كەركوكدا بكوژرێت ئەسڵەن وەك ئەوە وایە كە مێشێكیش میوانیان نەبێت.
ئێمە رۆژانە ئەوە دەبیستین كە هێزەكانى پۆلیسى قەزاو ناحییەكانى كەركوك كە سەرحەد قادر سەرپەرشتى دەكات چەندین داواكراو گومانلێكراو تیرۆرست دەستگیردەكەن بەڵام بەڵگەى مەلمووس لەبەردەستدایە كە بەپارە ئازادیان دەكات. ئەگەرنا سەرحەد بۆ ماوەى چەند ساڵێكە بەڕیوەبەرى پۆلیسى كەركوكە هەفتانە رەنگە چەندین كەس بگرێت و بۆ سنگ خۆ دەڕپەڕاندن دەیانداتە تەلەفیزیۆن كەچى بۆچى رۆژ لە دواى رۆژ كردەوە تیرۆرستییەكان روویان لە زیادییە؟؟!!! خۆ ئەگەر بە دەستگیركردنى تیرۆرست بوایە لەلایەن سەرحەدەوە دەبوایە ئێستا كەركوك وەك ماستى مەیو بوایە.
هەرچى لیوا جەمال تاهیر بەڕێوەبەرى پۆلیسى كەركوكیشە بەڕاستى رێك لە ناوچەوانى نوسراوە ئەگەر ئەو بەردەوام بێـت لەو پۆستەى ئەوا وەزعى ئەمنى كەركوك نەك هەر بەرەو باشى هەنگاو نانێت بەڵكو تا بڕوات بەرەو خراپتر ئەڕوات.
لێوا جەمال دەبوایە هەر ئەو كاتە رووى خۆى رەشكردایە و سەرى خۆى هەڵگرتایە و كەركوكى بەجێبهێشتایەو نەهاتایە ئەو شارەوە كە ماوەیەك لەمەوپێش 19 گەورە تیرۆرست لە گرتووخانەى تەسفیراتى كەركوك هەڵهاتن و وەك بەرزەكى بانان بۆى دەرچوون كەچى لیوا جەمال بەبێ شەرمییەكەوە هاتە سەر شاشەى كەناڵەكانى راگەیاندن و پاساوى نامەنقى بۆخۆى دەدۆزییەوە. دوایش دەركەوت كە هەر هێزەكانى پۆلیس خۆیان رێگەیان داوە ئەو تیرۆرستانە رابكەن و كارئاسانیشیان بۆ كردبوون.
برادەران كەسێكى تر بەناوى عەقید (غەریب ئەنوەر) كە بەڕێوبەرى بنكەى پۆلیسى ناحیەى لەیلانى سەربە كەركوكە تا ئێستا بە دەیان دەفتەر دۆلارى وەك بەرتیل لە هاووڵاتیان وەرگرتووە و بووە بە فیرعەون لە ناحیەكە. هەرچییەكى بوێ بۆخۆى دەیكات. بەو پێییەى كە سەچاوەیەكى راستگۆ بە منى راگەیاند ئەو كابرایە لەیەك جاردا 5 دەفتەر دۆلارى وەك بەرتیل وەرگرتووە. هەروەها ئەوكەسە هەمیشە پۆستەكەى بەكارهێناوە بۆ تێركردنى ئارەزووە سێكسییەكانى، واتا ئەوەندەى بەدواى ئافرەت و داوێن پیسییەوەیە ئەوەندە لەهۆڵى كارەكەى خۆیدا نییە. فەرمو دەبا بەڕێوەبەرى پۆلیسى كەركوك لێكۆڵینەوە لەو عەقید (غەریب ئەنوەر)ە بكات.
برادەران گەندەڵییەكە تەنها لە پۆلیسدا نییە بەڵكو ئاسایشى پارتیش پڕە لە گەندەڵى و هەمیشە خەریكى بازرگانى كردنن بە خەڵكى كەركوكەوە. هەر بۆ نموونە (هەڵۆ) ى بەڕێوەبەرى ئاسایشى پارتى و سالارى جێگرى و موقەدەم رەمەزان بڕێكى زۆر مادەى كبریتیان فرۆشتوە بە 660 دەفتەر دۆلار و لەنێوان خۆیان دابەشیان كردوە.
ئەمەو چەندین كارى بازرگانى ترى هێزە ئەمنییەكانى كەركوك كە كارەساتەكە لەوەدایە هەموویان كوردن و رۆژانە موزایەدە بەسەر خەڵكى كەركوكەوە دەكەن گەوایە ئەمن و ئاسایش بەرقەرادەكەن. بەڵام لەو لاوە تەنها لەماوەى یەك رۆژدا لە چەندین تەقینەوەدا بەدەیان كەس دەكوژرێن و برینداردەبن و تیرۆرستانیش دواى ئەوەى كە دەستگیردەكرێت بەبەڕێك پارە لەلایەن پۆلیس و ئاسایشەوە ئازاد دەكرێن. بۆیە ئێمە لە چوارچێوەى خەمخۆریمان ئەم بابەتە بە خەڵكى كەركوك و هەموو دڵسۆزانى ئەمشارە رادەگەیەنین چونكە دڵنیام هەموو كورد چاوى لەسەرێتى نەك.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە