کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


هەواڵێكى بە پەلە: غەدرێكى دیكەى بەڕێوەبەرى پەروەردەى كەركوك لە مامۆستا كوردەكان!

Tuesday, 29/09/2009, 12:00


ژمارەیەك لە مامۆستا* دواى چاوەڕوانییەكى زۆرى دەرچووانى پەیمانگاكانى مامۆستایانو كۆلیژى پەروەردە، بەر لە چەند رۆژێك حكومەتى بەغدا، ژمارەیەك لەو دەرچووانەى وەكو مامۆستا دامەزراند.
ئەم دامەزراندنە بە هەنگاوێكى باش دادەنرێت بۆ نەهێشتنى ئەو كەموكووڕییە زۆرەى كە لە میلاكى قوتابخانەكانى كەركوكدا هەیەو بووە مایەى خۆشحاڵى ئەو دەرچووانە.
جێگاى سەرنجە بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى گشتى كەركوك، بەتایبەتى خودى بەڕێوەبەرى پەروەردە بڕیارێكى دەركردووە كە رێگە بە هیچ مامۆستایەكى كورد نادات لەو تازە دامەزراوانە لە قوتابخانە كوردییەكانى ناو كەركوك و دەرەوەى كەركوك وانە بڵێنەوە، بەڵكو داواى بەڵێننامەو پەنجەمۆریان لێكردوون بەو مەرجە مامەڵەى دەسبەكاربوونیان بۆ تەواو دەكەن كە ئامادەبن لە قوتابخانە عەرەبنشینەكانى ریازو حەویجەو شوێنەكانى دیكە ببنە مامۆستا، كەچى بۆ مامۆستا توركمان و عەرەبەكان هەیە لەناو شارو لە قوتابخانە توركمانى و عەرەبییەكاندا وانە بڵێنەوە.
بەڕێزێك لەو تازە دامەزراوانە كە كوردەو ساڵانێكى زۆرە چاوەڕوانى دامەزراندنى دەكردو لەگەڵ ئەو كۆمەڵە مامۆستایەدا دامەزراوە، گلەیی ئەوەى كرد كە ئێمە (كوردەكان) نازانین روو لە كوێ و كێ بكەین و سكاڵاى خۆمان لاى كێ تۆمار بكەین و كێ ئاوڕمان لێ دەداتەوەو خەمێكمان لێ دەخوات، بۆ ئەوەى ئەو بڕیارە زاڵمانەیەى بەڕێوەبەرى پەروەردەى كەركوك (شان) كە سەربە بەرەى توركمانییە لەو بڕیارە پاشگەز بكاتەوەو رێگەمان پێبدەن لە قوتابخانە كوردییەكانى دەرەوەى شاردا وانە بڵێینەوە، جا چ لە گوندەكان بێت، یان لە شارۆچكە كوردییەكانى دەرەوەى كەركوك.
بە سەرنجدانێكى سەرپێیی لەو بڕیارە ناڕاست و دوور لە مرۆڤایەتییە، ئەو راستییە ئاشكرا دەبێت كە مەبەستى بەڕێوەبەرى پەروەرەدەى كەركوك ئەوەیە ئەو مامۆستایانە كە ئامادەنین بچنە گوندەكانى حەویجەو ریازو ناوچە عەرەبنشینەكان وا لێبكات واز لەو دامەزراندنە بهێنن كە چەندین ساڵە چاوەڕوانى دەكەن.
بۆیە لێرەوە داوا لە بەشى خوێندنى كوردى لە پەروەردەى كەركوك و یەكێتى مامۆستایانى كوردستان ناوچەى مامۆستایانى پارتى دیموكراتى كوردستان و مامۆستایانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان لە كەركوك دەكەین كە لەو بڕیارە بكۆڵنەوەو رێگە نەدەن سەربگرێت، چونكە بە جێبەجێ بوونى بڕیاڕەكە ئەو مامۆستا تازە دامەزراوانە دەسبەردارى دامەزراندنەكەیان دەبن، بەمەش لەم هەلومەرجە ناسكەدا زیانێكى دیكە بە كەركوكییەكان دەكەوێت.
ژمارەیەك لە مامۆستا كوردە تازە دامەزراوەكانى كەركوك
28/9/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە